چەند کاتژمێرێک بەر لە شەهیدبوونی، سۆرانی مەسیحی لە ماڵی کێ بوو و داوای چی کرد؟

كۆتا چالاكى كه سۆران ئه‌نجامى دا، چى بوو؟ له ماڵى كێ بوو و داواى چى كرد؟ ئه‌ى له‌گه‌ڵ كێ ڕۆیشت؟ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه لاى (كه‌مال به‌حركه‌یى)یه و ئه‌و ده‌ڵێت: “دوایین چالاكى كه سۆران ئه‌نجامى دا، له ناوه‌ڕاستى مانگى 8ى ساڵى 1988 بوو، ڕۆژێك له‌ده‌رگه‌ى درا، چووم ده‌رگام كرده‌وه، سۆران و ئه‌و كه‌سه‌ى! له‌گه‌ڵدا بوو؟! به سۆرانم گوت ئه‌وه چ ده‌كه‌ى لێره؟! گوتى: “چالاكیم كردیه!”. گوتم له كوێ؟ كێ‌بوو؟ ناوى شوێن و كه‌سه‌كه‌ى پێگوتم. به‌ڕاستى ئه‌و چالاكییه‌ى زۆر عه‌جایب بوو، له‌و ڕۆژه ڕه‌شه‌ى سه‌رده‌مى ئه‌نفاله‌كان، كه ڕژێم له‌و په‌ڕى به‌هێزى و بێمنه‌تیدا بوو، ئینجا له‌ناو جه‌رگه‌ى شار، بچى دڕنده‌ترین پیاوى به‌عس بكوژى، كه سه‌ره‌تان بوو بۆ میلله‌تى كورد. ئه‌وه به كه‌م كه‌س ده‌كرێت. دواى چالاكییه‌كه، به‌رپرسى شوعبه‌ى حزبیى عه‌نكاوه، هه‌موو ڕه‌فیق حزبییه‌كان كۆده‌كاته‌وه و هه‌زار قسه‌ى سووكیان پێده‌ڵێ، ئینجا ده‌ڵێ: “ئه‌گه‌ر وا بڕوات، سۆران شه‌وه‌كى دێ، منیش له‌ناو جێگه ده‌كوژێ!”.
ئه‌و شه‌وه، له ماڵێ هه‌تا سه‌عات 1ى شه‌و پێكه‌وه دانیشتین و قسه‌مان كرد، هه‌ردوولا چووین نووستین. به‌یانى، دواى ئه‌وه‌ى له خه‌و هه‌ڵساین و چێشتمان خوارد، سۆران گوتى ده‌بێ بچى له بازاڕ “كراسێكى موڕه‌به‌عات”تم لۆ بینى، ئه‌وكاته ئه‌و جۆره كراسه لاى گه‌نجان زۆر مه‌ڕغووب بوو، گوتى “كراشێكى په‌ڕۆیین”یش لۆ ئه‌و براده‌ره‌م بێنه، “خائین و خۆفرۆشه‌كه” كه من ناوه‌كه‌ى ناهێنم.
سه‌یاره‌یه‌كى به‌ڕازیلیم هه‌بوو، پاره‌م خسته گیرفان و سوارى سه‌یاره بووم. چوومه بازاڕى هه‌ولێر، كراسه‌ك و كراشه‌كه‌م كڕى و هاتمه‌وه. هه‌ركه كراسه‌كه‌م دایێ، هێنده‌ى كه‌یف پێهات، ده‌موده‌ست له‌به‌رى كرد و گوتى: “چه‌ند جوانه”، جا شێوه‌ى قسه و ده‌ربڕینى وشه‌كانى جۆرێك بوو، وه‌ك ئێمه‌ى نه‌ده‌گوت. كراشه‌كه‌شى دایه ئه‌و كه‌سه! نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌كه‌ش لاى من مانه‌وه و نانمان خوارد. شه‌وه‌كه‌ى گوتى ده‌ڕۆم. هه‌رچه‌نده لاى من هیچى باس نه‌كرد، به‌ڵام وابزانم له فكرى ئه‌وه دابوو ماڵى بابى قورتاركا و بیانباته سه‌رێ و بڕوات.
كاتژمێر نزیكه‌ى 8 بۆ 9ى شه‌و بوو، ئه‌و كاته‌ش كۆمه‌ڵگاى به‌حركه له پێشه‌وه بوو، هه‌تا له‌وێم ڕه‌تكردن، به‌خۆم له‌گه‌ڵیاندا ڕۆیشتم، دواى ئه‌وه گه‌ڕامه‌وه ماڵێ. ئه‌و ده‌مه خه‌ڵكى هاوینان له‌سه‌ربان ده‌نووستن، سه‌عاته‌ك شه‌و مابوو، خزمێكمان ماڵى له هه‌ولێر بوو، سۆران زۆرجار له ماڵى ئه‌وانیش ده‌مایه‌وه، ئه‌و خزمه‌مان به‌و شه‌وه هات و وتى خۆت ده‌ربازكه! وتم چبووه؟ گوتى سۆران كوژرا. گوتم چۆن كوژرا؟! كێ وایگوت؟ هه‌موو سێ سه‌عات نابى لاى من بوو! گوتى: جه‌نازه‌كه‌ى وا له موخابه‌راته!”.
چه‌ند كه‌سێكى نزیك له سۆران، له‌وانه‌ى قسه‌مان له‌گه‌ڵ كردن، هه‌موویان ده‌ڵێن پێشتر به سۆرانمان وتووه كه ئاگادارى خۆى بێت و زۆر متمانه به‌و كابرایه نه‌كات! به‌ڵام هه‌موو جاره‌ك ئه‌و وتوویه‌تى: “ئه‌وه وه‌ك برام وایه، ئه‌گه‌ر بشكوژرێم، ئه‌و تۆڵه‌م ده‌سێنێته‌وه!”.
ئه‌وانه‌ى له‌گه‌ڵ سۆران چالاكیى ناوشاریان ئه‌نجام ده‌دا، ڕاسته به‌شى زۆریان شه‌هید بوون، به‌ڵام ئه‌وان له شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه و ڕووبه‌ڕوودا شه‌هید بوون، هیچیان وه‌كو سۆران به ده‌ستى خائین شه‌هید نه‌كران، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، دیسانه‌وه ئه‌گه‌ر سۆران گویێ له ده‌وروبه‌ره‌كه‌ى گرتبا، ده‌كرا چاره‌نووسێكى دیكه‌ى هه‌بێت؟!
لیوا ئه‌یوب، ده‌ڵێ: “ئێمه كه بۆ چالاكى ده‌چووینه ناوشار، به زۆرى چواركه‌س بووین، له‌ناو شاریش ڕێكخستنى خۆمان هه‌بوو، زانیاری‌یان ده‌داینێ، بۆیه زۆر شاره‌زابووین، ده‌چووین ئیشه‌كه‌مان ده‌كرد و ده‌گه‌ڕاینه‌وه”. ده‌شڵێ: “به‌ڵام من زۆرتر پشتم به‌خۆم ده‌به‌ست، چونكه سیقه‌مان نه‌بوو. له‌وانه‌یه هه‌شتا بۆ نه‌وه‌ت چالاكیمان له‌ناو شاردا كردبێ، به‌س منیش ماوم و هیچم لێ نه‌هات؟! چونكه ئه‌وانه‌ى له‌ناو شار ده‌چوومه ماڵیان، هه‌موویان دۆست و ناسیاوى خۆم بوون، ئه‌وانیش ده‌یانگوت قبووڵمان نییه كه‌س بزانێ ئه‌توو دێیه ماڵى ئێمه! ئه‌و فكرانه‌م هه‌مووى به شه‌هید سۆران ده‌گوت، چونكه زه‌لامه‌كى ئازا بوو و ده‌مزانى حكوومه‌ت له‌دوایه‌تى. پێمده‌گوت ئاگات له‌خۆبێت”.
لیوا ئه‌یوب، ئه‌وه‌شى خسته‌سه‌ر قسه‌كانى و وتى: “به تایبه‌ت كه كه‌وتینه ناو ساڵى 1988 گوتم سۆران ده‌بێ زۆر ئاگات له‌خۆت بێت و سیقه‌ت به منیش نه‌بێت، چونكه من ده‌زانم پێسته‌ى تۆ چه‌ندى ده‌كاتن!؟ نه‌كه‌ى له ئێمه داببڕێى!”. ده‌شڵێ: “ئه‌وه‌شم پێگوت كه له‌گه‌ڵ فڵان و فیسار نه‌سووڕێیه‌وه، ده‌تكوژن! هه‌تا به‌ناو پێمگوت: سیقه‌ت به‌و “خۆفرۆشه” نه‌بێ، ده‌تكوژێت و ته‌سلیم ده‌بێته‌وه، گوتى نا ئه‌وه برامه! زۆرم سیقه پێیه! گوتم كه‌یفى خۆته، گرنگ ئاگادارى خۆتبه. ئه‌وه‌بوو، ئێمه ڕۆیشتینه ئێران. چۆنى منیش بۆى چووبووم، وا ده‌رچوو!”.
سه‌باح براكه‌ى سۆران، له ماوه‌ى پێشمه‌رگایه‌تى سۆران دا، كه هه‌شت ساڵى خایاندووه، به به‌رده‌وامى سه‌ردانى كردووه و چووه‌ته لاى، وه‌ك خۆى ده‌ڵێ چه‌ندینجار ئه‌و خۆفرۆشه‌ى له‌گه‌ڵیدا بینیوه. سه‌باح ده‌ڵێت: “ناسنامه‌یه‌كى ساخته‌ى په‌یمانگام هه‌بوو، وه‌ك خوێندكارێكى كورد له په‌یمانگا خۆم ناساندبوو و خه‌تمى په‌یمانگاشم لێدابوو، چونكه له‌وێ ژمێریار بووم، به‌و ناسنامه‌یه له بازگه‌كان تێ ده‌په‌ڕیم و ڕایاننه‌ده‌گرتم، بۆیه له زۆر شوێن چوومه‌ته لاى سۆران و بینیومه. ڕۆژێك له (عاردى مه‌لایان) له خانووێك بوون، چوومه لاى و ئه‌و خۆفرۆشه‌شى له‌گه‌ڵدا بوو، كه دوو به دوو ماینه‌وه، گوتم سۆران من هیچ به‌و پیاوه مورتاح نیم، چونكه له‌ناو بازاڕى هه‌ولێر بینیومه، زۆر بێمنه‌ت ده‌سووڕایه‌وه! سۆران گوتى ئه‌وه برامه، ئه‌گه‌ر بشكوژرێم ئه‌وه تۆڵه‌ى خوێنى من ده‌كاته‌وه!”.
كه‌مال به‌حركه‌یى، ئه‌ویش پێشتر سۆرانى له‌و خۆفرۆشه ئاگادار كردبۆوه و ده‌ڵێ: “له‌گه‌ڵ سۆران پێكه‌وه ده‌هاتنه ماڵمان، دواتر ئه‌و ده‌ڕۆیشت و به ماوه‌یه‌كى كه‌م ده‌گه‌ڕایه‌وه!”، (كه‌مال)، ئه‌و قسانه‌ى به تێڕامان و بیركردنه‌وه‌یه‌كى قووڵه‌وه كرد. ده‌شڵێ: “ئه‌و جێیه‌ى لێشى شه‌هیدكرا، له‌نێوان كه‌ره‌كان و پیرزین، به‌سته‌ك هه‌بوو، له‌وێنده‌ر لێیاندایه. له ئیزباره‌كه‌ى دایره‌ى ئه‌من هه‌موو شته‌كى تێدا نووسرابوو، ئه‌وه‌ى كه شه‌هیدى كردووه، پێشتر چه‌ندینجار چووه‌ته دایره‌ى ئه‌من و پاره‌ى وه‌رگرتبوو، جاره‌ك و دووانیش نا، هه‌رچه‌نده دواتر، ئینكارى ئه‌وه‌ى كرد كه ده‌ستی تێدا هه‌بووبێ!”.
له باره‌ى پیلان و شێوازى شه‌هیدكردنى سۆران، (كه‌مال به‌حركه‌یى) پێیوایه “ئه‌وه ده‌ستكێشى بووه، ئه‌و شوێنه‌ى كه سۆرانى تێدا شه‌هیدكرا، بردراوه بۆ ئه‌وێ و پیاوانى ڕژێم بۆى له بۆسه‌دا بوونه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و تاوانباره نكۆڵیش له‌وه بكات كه ئه‌و شه‌هیدى نه‌كردووه، به‌ڵام من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر خۆى ده‌ستى تێدا نه‌بێت، بۆچى سۆران شه‌هیدبوو و ئه‌ویش ده‌ربازى بوو؟! خۆ هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه بوون و كه‌سى دیكه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌بووه، ئه‌گه‌ر بۆسه‌ش بووایه له هه‌ردووكیان ده‌درا، نه‌وه‌ك به ته‌نیا له سۆران بدرێت!”.
دیسانه‌وه نابێ ئه‌و پرسیاره‌ش بێ وه‌ڵام بمێنێ، كه له‌به‌رچى ئه‌و خائین و خۆفرۆشه‌ى كورد، سۆران مه‌سیحیى كردۆته ئامانج و كه‌سێكى دیكه‌ى شه‌هید نه‌كرد؟ بۆ وه‌ڵامى ئه‌وه (مه‌لا ئاوات) ده‌ڵێ: “به بۆچوونى من، خۆفرۆش ڕووخاوه و به‌عس په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووه، چونكه ئه‌و خۆفرۆشه‌ى سۆرانى شه‌هیدكرد، به‌رپرسى كه‌رتى ڕێكخستنى شه‌قڵاوه بوو، ئاواش سووك و ئاسان نه‌بووه بێته‌وه و خۆى ته‌سلیم بكاته‌وه، بۆیه ده‌بووایه چالاكییه‌كى خیانه‌تكارانه بكات پێش خۆته‌سلیمكردنه‌وه‌ى، شه‌هید سۆرانیش له هه‌موو كه‌سێك “پێسته‌كه‌ى به‌نرختر بوو”، چونكه جێگه‌ى تێڕامان و بایه‌خى ده‌زگا ئه‌منى و داپڵۆسێنه‌ره‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عس بوو، هه‌روه‌ها واشى زانیوه چونكه مه‌سیحییه و خه‌ڵكى زۆر و عه‌شیره‌ته‌كى گه‌وره‌ى له پشت نییه، بۆیه خۆفرۆش به لوقمه‌یه‌كى ئاسانى بینیوه، بۆیه دواجار ئه‌و خیانه‌ته‌ى كردووه”.
ئەمە بەشێکە لە پەرتووکی سۆران مەسیحی
شەهید سۆران لە ۱٤ی ٨ی ۱۹٨٨شەهید کرا



