د.یوسف گۆران: پشتیوانی ناوه‌ندەکانین كه بەپێی پسپۆڕیی جیاواز توێژینه‌وه‌ی زانستی بكات

مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی (ی.ن.ك) پێشوازیی له وه‌فدێكی باڵای ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی ACNS كرد، كه ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانییه و له به‌هاری ئه‌مساڵدا دامه‌زراوه و خۆی وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی زانستیی نیشتمانیی راگه‌یاندووه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17/8/2026 د.یوسف گۆران لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی (ی.ن.ك) به ئاماده‌بوونی د.ئومێد ره‌فیق سه‌رۆكی سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاینده‌یی، له شاری سلێمانی پێشوازییان له وه‌فدێكی باڵای ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی ACNS كرد، كه پێكهاتبوو له سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی گشتی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌نده‌كه.
له دیدارێكدا، لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی (ی.ن.ك) پیرۆزبایی گه‌رمی له دامه‌زراندنی ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی ACNS كرد و پشتگیریی خۆی و مه‌ڵبه‌ندی دیراسات و (ی.ن.ك)ی بۆ راگه‌یاند و دوپاتیكرده‌وه كه پشتیوانی له هه‌ر ناوه‌ندێكی زانستی ده‌كه‌ن كه به‌پێی پسپۆریی جیاواز كار بكات و بۆشایی له توێژینه‌وه زانستییه‌كاندا پڕ بكاته‌وه، له‌و رووه‌وه لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دیراسات وه‌ك نموونه ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك بوار و دۆسێ كرد كه توێژینه‌وه‌ی زانستی له باره‌یانه‌وه وه‌ك پێویست نییه، ئاماده‌یی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌شی ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌ی توێژینه‌وه‌ی پێویستدا بۆ كۆمه‌ڵگه و واقعی كوردستان، هاوكار و پشتیوان بێت بۆ ناوه‌نده‌كه.
له به‌رامبه‌ردا وه‌فده‌كه‌ی ناوه‌ندی ئه‌كادیمیی توێژینه‌وه‌ی نیشتمانی، تایبه‌تمه‌ندیی ئامانج و ئه‌رك و كاره‌كانی ناوه‌نده‌كه‌یان روون كرده‌وه و ئاماده‌ییان ده‌ربڕی بۆ هه‌ماهه‌نگی زانستی له‌گه‌ڵ مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی (ی.ن.ك)دا و سوپاسی پێشوازی گه‌رم و سه‌رنج و تێبینییه به سووده‌كانی مه‌ڵبه‌ندی دیراساتیشیان كرد.












