لە پەراوێزی کۆنسێرتی سەدەیەک لە موزیک و داهێنان

لە پەراوێزی کۆنسێرتی سەدەیەک لە موزیک و داهێنان، کە بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی گەنجان لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، بە سەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە و بە هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە و بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای میدیایی کوردسات بەڕێوەچوو, كۆمەڵێك کۆشکی خاوەنکاری گەنجی شاری هەڵەبجە بەشداربوون و کار و داهێنانەکانی خۆیان لە بوارەکانی دەستڕەنگینی ، کشتوکاڵ ، و تەکنەلۆژیا دا نمایش کرد.
ئەم گۆشە تایبەتانە بوونە جێی سەرنجی ئامادەبووان و سەلماندیان کە گەنجانی ئەم شارە تەنها پارێزەری کلتور و مێژوو نین، بەڵکو پێشەنگیشین لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی ئابووری و تەکنەلۆژی.






