داستانه‌كه‌ی بناری گل، ئاوڕێك له شه‌هید نازم به‌له‌گه

شه‌هید نازم ره‌شید ئه‌حمه‌د حارس ناسراو به نازم ره‌شید به‌له‌گه، له‌دایكبووی ساڵی 1957ی خێزانێكی كوردپه‌روه‌ری گه‌ڕه‌كی (ئیمام محه‌مه‌د)ی
قه‌زای كفریی سەر بە پارێزگای كه‌ركوكه، تا پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی خوێندووه، چونكه بۆ دابینكردنی بژێویی خێزانه‌كه‌ی، له‌گه‌ڵ باوكی ده‌ستیكردووه به كرێكاری و له خوێندن دابڕاوه، له سه‌رده‌می لاوێتییه‌وه هه‌ستی به داگیركرانی كوردستان و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و چینایه‌تی سه‌ر گه‌له‌كه‌ی كردووه، ساڵی 1978 په‌یوه‌ندیی كردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانەوە، ئه‌ندامێكی چالاكی خه‌باتی نهێنی بووه، ساڵی 1979 بووه به پێشمه‌رگه له (كه‌رتی پێنجی دووز)ی هه‌رێمی پێنجی قه‌ره‌داغ، زیته‌ڵه و چاوكراوه بووه، به‌هۆی لێوه‌شاوه‌ییه‌وه هه‌رزوو بۆته مایه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج و متمانه‌ی فه‌رمانده و هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانی و خۆشه‌ویستی گوندنشینان، له‌گه‌ڵ هه‌ر چالاكییه‌كی پێشمه‌رگه‌دا، مام ره‌شیدی باوكی له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرا و ئه‌شكه‌نجه ده‌درا، خێزانه‌كه‌شیان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خێزانی پێشمه‌رگه‌دا له پارێزگای ( دیاله ) زیندانی كراون.
شه‌هید نازم توانا و لێوه‌شاوه‌ییه‌كی زۆری هه‌بوو له بواری سه‌ربازیدا، بۆیه به زوویی كراوه به فه‌رمانده‌ی ده‌سته و جێگری فه‌رمانده‌ی كه‌رت و فه‌رمانده‌ی كه‌رتی 1ی تیپی51ی گه‌رمیان.
له زۆربه‌ی داستان و شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان، وه‌ك: شه‌ڕی گونده‌كانی سه‌ید جه‌ژنی، توكن، ئۆمه‌ربل، زینانه و گرتنی ناحیه‌كانی سه‌نگاو، قه‌ڵخانلوو، كوڵه‌جۆ، قادركه‌ره‌م و چالاكییه‌كانی ناو شاره‌كانی كفری، خورماتوو، كه‌لار و بۆسه‌ی سه‌ر جاده‌ی شار و شارۆچکەکانی گەرمیان، هه‌روه‌ها له قه‌ره‌داغیش به‌شداریی گرتنی ناحیه‌كه و قه‌راغ و داستانی گڵه‌زه‌رده، داره‌ڕه‌ش و دووداره‌ی كردووه، لە شه‌ڕه‌كانی هێزی پشتیوانیی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیش بەشدار بووە.
له دۆڵی شینكایه‌تی به‌شداریی شه‌ڕه‌كانی برزووت و بالۆسه‌ی كردووه، به‌شداریی داستانه‌كانی (قه‌یوان- ماوه‌ت و رزگاری)ی كردووه، شه‌ڕه‌كانی قۆناغی دووه‌می ئه‌نفالیش بەشدار بووە.
له پرۆسه‌ی جینۆسایدكردنی گه‌له‌كه‌مان له‌ژێر ناوی پرۆسه‌ی
(ئه‌نفال) دا، له ئه‌نفالی دوودا به‌رگری قاره‌مانانه‌ی له ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ كردووه، له هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌شدا، رۆڵی فه‌رمانده‌یه‌كی كاریگه‌ری بینیوه و دووجاریش برینداركراوه.
له سێیه‌م قۆناغی ئه‌نفال رۆژی 9/4/1988، له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانی كه‌رته‌كه‌ی و ده‌سته‌یه‌كیش له پێشمه‌رگه‌كانی حزبی شیوعی، له گوندی (تازه‌شار- بناری گل) به‌رگریی قاره‌مانه‌یان كرد و داستانێكی كه‌م وێنه‌یان تۆماركرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه، به‌هۆی نابه‌رامبه‌ریی هێزه‌وه كه پێكهاتبوو له هه‌زاران سه‌ربازی تایبه‌ت و چه‌ندین فه‌وجی جاش به پاڵپشتی ده‌یان تۆپی دوورهاوێژ و مام ناوه‌ند و ده‌یان تانك و چه‌ندین هه‌لیكۆپته‌ر و پیلاتۆز، هه‌روه‌ها به‌هۆی درێژه‌كێشانی شه‌ڕه‌كه‌وه كه له کاتژمێر حه‌وتی به‌یانی تا عه‌سرێكی دره‌نگی خایاند و فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كیان پێنامێنێت، هه‌موویان كه 22 پێشمه‌رگه‌بوون، (14 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی- كه‌رتی 1ی تیپی 51ی گه‌رمیان، 8پێشمه‌رگه‌ی حزبی شیوعی- به‌تالیۆنی 4ی گه‌رمیان)، شه‌هیدكران، یه‌كێكیش له شه‌هیده‌كان (فاروق)ی برای شه‌هید نازم بوو، سه‌رداری براشیان له كۆڕه‌وه‌كه‌ی ساڵی 1991دا، شه‌هید بووه.
*هاوڕێی شه‌هید



