
له‌سه‌ر راسپارده‌ی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی به‌شێك له كێشه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ چاره‌سه‌ر ده‌كرێن
ئه‌مڕ‌ۆ چوارشه‌ممه، هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانتاران (ئازاد محه‌مه‌د، هه‌ڵمه‌ت هۆشیار و لاوێن شه‌هید ئه‌رده‌ڵان) ئاوات خه‌یروڵڵا نوێنه‌ری چالاكوانانی چه‌مچه‌ماڵ بۆ جاری دووه‌م سه‌ردانی ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان كرد و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی كوردستان له قه‌زاكه به‌وردی باسی كێشه و گرفت و چاره‌سه‌رییه‌كانی قه‌زاكه‌یان كرد، به‌تایبه‌ت له كێشه‌ی ئاو، كاره‌با، رێگه‌وبان و پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په، هاوكات راپۆرتی كۆی كێشه و گرفته‌كانی چالاكوان و به‌شێك له‌رێكخراوه‌كانی قه‌زاكه پێشه‌كه‌ش به‌جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی كرا.

لای خۆشیه‌وه، جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی راسپارد، كه به‌شێك له‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكات، هاوكات لێپرسراوی نووسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه هه‌وڵده‌درێت، له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا كێشه‌ی ئاو و كاره‌بای قه‌زاكه باشتر بكرێت، به‌دابینكردنی ترومپای ئاو و زیادكردنی بڕ‌ی پێدانی ئاو به‌قه‌زاكه.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا كاره‌كانی پرۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په چه‌مچه‌ماڵیش خێراتر بكرێت.



