ڕفعەت عەبدوڵا بۆ بۆردی کۆمەڵایەتی: بە بەرپرسیارێتییەوە ئەرکە حزبییەکان جێبەجێ بکەن

هەڤاڵ ڕفعەت عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەگەڵ بۆردی کۆمەڵایەتی کۆبوەوەو ڕۆڵی بۆردەکەی لەچارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان بەرزنرخاندو جەختی کردەوە پێویستە بەوپەڕی دڵسۆزی و پەرۆشی و هەستی بەرپرسیارێتییەوە ئەرکە حزبی و کۆمەڵایەتیەکان ڕایی بکەن.
لەکۆبونەوەکەدا کەهەڤاڵ جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی بۆردی کۆمەڵایەتی ئامادەیبوو، هەڤاڵ جێگری سەرۆک ڕایگەیاند بۆردی کۆمەڵایەتی پشتیوان و هاندەری خێربێت بۆ پتەوکردنی پایەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و پارێزگاری لەبەها بەرزوو جوانەکانی کوردەواری و بەڕێکخراوەییکردنی پەیوەندی باش لەگەڵیان، هاوکات هەڤاڵ ستران عەبدوڵڵا، لێپرسراوی سکرتاریەتی مەکتەبی سیاسی بەشداری کۆبونەوەکە بوو.







