سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئاوڕ لە خەباتی دوو پێشمەرگە دەداتەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ئاوڕ لە خەبات و تێکۆشانی دوو پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرینی پێنجوێن دەدەنەوە .
لە درێژەی بەسەرکردنەوە و ڕێزلێنان لە ماندووبوونی خەباتکاران و گیان فیدایانی رێگای بەرزی کوردایەتی ، ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ـی ئابی ٢٠٢٦، لەسەر بڕیار و ڕاسپاردەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە قەزای پێنجوێن و گوندی کانی سێف، هەریەک هەڤاڵان عەلی فایەق فەرەج ناسراو بە (عەلی بناوەسوتەیی) و نامیق مەحمود مارف ناسراو بە (نامیق کانی سێفی) یان بەسەرکردەوە .
لەو بەسەرکردنەوانەدا ؛ مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواستن .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ستایشی خەباتی بەرز و نەپساوەی هەڤاڵان عەلی بناوەسوتەی و نامیق کانی سێفی یانکرد وەک دوو پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرینی پێنجوێن و چەمی شلێر کە لە رۆژە سەختەکانی خەباتی چەکداریدا، سنگی خۆیان کردە قەڵغانی بەرگری لە خاک و نیشتمان و بە ورەی ئاسنین و خۆڕاگریی توانیان ببەنە بەشێکی گەورەی دەستکەوت و سەروەرییەکان،لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەت تەئکیدیان کردەوە ئاوڕدانەوە لە تێکۆشەرو خەباتگێرەکانی شۆڕشی نوێ وەفادارییەکی ڕاستەقینەیە بە ڕێبازە پیرۆزەکەی سەرۆک مام جەلال و خوێنی شەهیدان .
لە بەرامبەردا ؛ هەڤاڵان عەلی بناوەسوتەی و نامیق کانی سێفی ؛ جەختیان کردەوە لەسەر پەیامی وەفاداریی خۆیان بۆ ڕێبازی ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال تا دواپشوو وەک ڕێبواری ئەم ڕێگە پیرۆزە و پێشمەرگەی گەلەکەیان دەمێننەوە .











