بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

(سەنتەری هاوبەشی لوڕ) شکۆنامەی خۆیان پێشکەش بە لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکانی (ی.ن.ک) کرد

لە ڕۆژمێژووی 17/8/2026 سیروان جەلال بەڕێوبەری (سەنتەری هاوبەشی لوڕ) سوپاس و پێزانین و شکۆنامەی خۆیان پێشکەش بە هەڤاڵ (رەهبەر سەید برایم) لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرە دێرینەکانی (ی.ن.ک) کرد، لە پای بەشداری و هاوکاری و پشتوانیان لە ئەنجام گەیاندنی مەراسیمی کۆری ڕێزلێنانی نیوسەدە لە بەخششی شاعیری داهێنەر (قوبادی جەلیزادە) کە لە لایەن سەنتەری هاوبەشی لوڕ لە ڕۆژی چوارشەممە 12/8/2026 لە هۆڵی ئینستویتی داكۆ لە شاری سلێمانی ئەنجام درا.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close