یەکێتی و گۆڕان تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان دووپات دەکەنەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجیدەوە پێشوازی لێكرا.
لە كۆبوونەوەیەكدا كە شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ و سالار لالە سەرحەد، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق خرانەبەر باس و دووپات لە تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان كرایەوە.
پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان جەختی لەسەر كرایەوە.







