بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

كۆلێجی ئاسایشی نیشتمانی مەرج و قۆناغەكانی وەرگرتن رادەگەیەنێت

زانکۆی سلێمانی

كۆلێجی ئاسایشی نیشتمانی زانكۆی سلێمانی، بۆ وەرگرتنی دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی مەرج و قۆناغەكانی وەرگرتن بڵاودەكاتەوەو رایدەگەیەنێت: كۆنمرەی داواكراو تایبەت بەدەرچووانی قۆناغی ئامادەیی لە 75% یان زیاترە.

كۆلێجی ئاسایشی نیشتمانی لە زانكۆی سلێمانی، سەرجەم خوازیاران و دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی ئاگاداردەكاتەوە، كە لەڕێككەوتی 1ی 9ی 2026ـەوە فۆڕمی تۆماركردن و تەواوی وردەكارییەكان لەڕێگەی ماڵپەڕی رەسمی زانكۆوە بڵاودەكرێتەوە، هاوكات پڕۆسەی پێشكەشكردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن لە سێ بەشی زانستیی كۆلێج دەست پێدەكات.

بەشە ئەكادیمییەكانی كۆلێجی ئاسایشی نیشتمانی لە زانكۆی سلێمانی بریتین لە:

1. بەشی سایبەرسكیوریتی (Cybersecurity)
2. بەشی توێژینەوەكانی هەواڵگری (Intelligence Studies)
3. بەشی توێژینەوەكانی ئاسایش (Security Studies)

هاوكات كۆلێجەكە مەرج و قۆناغەكانی وەرگرتنی بڵاوكردووەتەوەو رایگەیاندووە: كۆنمرەی داواكراو تایبەت بە دەرچووانی قۆناغی ئامادەیی كە كۆنمرەی گشتییان لە 75% یان زیاترەو پڕۆسەی هەڵبژاردن و وەرگرتنیش لە سەرجەم بەشەكاندا لەسەر بنەمای دوو قۆناغی سەرەكی دەبێت كە بریتین لە:

1. تاقیكردنەوەی زانستی و توانستی.
2. چاوپێكەوتنی ڕاستەوخۆ.

ئەوەشیخستووەتەڕوو: وەرگرتن بەپێی ڕێنماییە كارپێكراوەكانی كۆلێج دەبێت و تەنها ئەو داواكارانە دەگرێتەوە كە سەركەوتووانە هەردوو قۆناغی تاقیكردنەوە و چاوپێكەوتن دەبڕن.

زیاتر پیشانبدە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *