له یادی شه‌هیدكردنی سۆران مه‌سیحی و كۆمه‌ڵكوژیی خانه‌واده‌كه‌ید

كاره‌ساتی شه‌هیدكردنی سۆران مه‌سیحی به خیانه‌ت و به‌كۆمه‌ڵ شه‌هیدكردنی دایك و باوك و خوشكه‌كانی و هاوسه‌ر و تاقه منداڵه‌كه‌شی له لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه، ئه‌وه‌نده خه‌مئامێز و جه‌رگبڕه، له‌هه‌ر گۆشه‌یه‌كه‌وه سه‌یری بكه‌یت، هه‌ست ده‌كه‌یت هیچ ده‌سته‌واژه و وشه‌یه‌ك شایان و شایسته نییه به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌ی به‌سه‌ریاندا هات، یان به به‌شداریی بنه‌ماڵه‌كه‌یان له خه‌باتدا، بۆیه ئه‌وه‌ی له باره‌یانه‌وه وتراوه و ده‌وترێت، ته‌نیا كه‌مێك وه‌فایه بۆ ئه‌و خانه‌واده تێكۆشه‌ره مه‌سیحییه‌ی شاری هه‌ولێر كه سه‌رجه‌میان له پێناو كورد و كوردستاندا، شه‌هید كردان.
سۆران مه‌سیحی كێ بوو؟
عه‌بدولمه‌سیح پۆڵس سڵێوا ناسراوه به سۆران مه‌سیحی، له‌دایكبووی ساڵی 1954ی خێزانێكی مه‌سیحیی عه‌نكاوه‌ی شاری هه‌ولێره، دوای ته‌واوكردنی خوێندن، به مامۆستا له قوتابخانه‌ی (ناوه‌ندیی گاره)ی شاری دهۆك دامه‌زراوه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ (ناوه‌ندیی ئیسكان) له شاری هه‌ولێر.
وه‌ك گه‌نجێكی رۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه، هه‌میشه هه‌وڵیداوه باشتر خۆی په‌روه‌رده‌بكات و ئاراسته‌ی فكریی جێگیر بكات، بۆیه خوێنه‌رێكی جدیی كتێبه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه بوو به تایبه‌ت له کتێبەکانی بیری ماركسییه‌ت و شۆڕشه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای لاتینی ده‌ی خوێنده‌وه، سه‌ره‌تای خه‌باتی له ریزه‌كانی حزبی شیوعیی عیراقدا ده‌ستپێكردووه، دواتریش له ریزی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستاندا و ساڵی 1981یش بووه به پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی نوێ له تیپی 85ی به‌ڕانه‌تی، به‌هۆی بوێری و لێهاتووییه‌وه، هه‌ر زوو بووه به فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی چالاكییه‌كانی ناوشار، سنووری چالاكیی زۆر فراوان بوو، شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه و ناو هه‌ولێر و موسڵ و كه‌ركوكیشی ده‌گرته‌وه و ده‌چووه قووڵایی ده‌سه‌ڵاتی دوژمنه‌وه. هه‌میشه بیروباوه‌ڕی وابوو كه كوشتنی جاش سوودی بۆ رژێمی به‌عس هه‌یه چونكه كورد كه‌م ده‌كاته‌وه، بۆیه ته‌واوی سه‌رنجی له‌سه‌ر لێدانی بنكه‌كانی (ئه‌من، ئیستخبارات و ره‌فیق حزبی) بوو كه بڕبره‌ی پشتی ئه‌و رژێمه بوون.
هاوڕێ و ئاشناكانی له‌باره‌ی شه‌هید سۆرانه‌وه وتوویانه: خاوه‌ن توانایه‌كی زۆر ئازایه‌تی و چاونه‌ترسێكی ئه‌وتۆ بوو كه هه‌رگیز ترسی له مردن نه‌بووه، له رۆیشتندا هێنده خێرابووه كه‌س نه‌یتوانیوه هاوشانی بێت، له باری كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه كه‌سێكی خۆشه‌ویست و گونجاو بووه، رۆح سوك و نوكته‌بازی و ده‌مبه‌خه‌نده بووه، هیچ هه‌ستیارییه‌كی نه‌بووه له رووی ئاینییه‌وه، هه‌رچه‌نده به ره‌گه‌ز كلدان و به ئاین مه‌سیحی بوو، به‌ڵام جیاوازیی له نێوان خۆی و هاوڕێ موسڵمانه‌كانیدا نه‌كردووه و رێزی بیروباوه‌ڕیانی گرتووه.
سێبەر و سۆران
ژیان و مه‌رگی هاوبه‌ش
سێبه‌ر، كچێكی به‌ڕێز و سه‌نگین و شۆخ و شه‌نگی خێزانێكی مه‌سیحیی شه‌قڵاوه بوو، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستیبوو له نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی هه‌ولێر كاری ده‌كرد، باوكیشی كه پیاوێكی نیشتمانپه‌روه‌ر و باوه‌ڕی به پرسی كورد هه‌بوو، ناوبانگی ئازایه‌تی شه‌هید سۆرانیشی بیستبوو، بۆیه سێبه‌ری كچی ده‌كاته دیاری و ئه‌وانیش (سۆران و سێبه‌ر) بڕیاری زه‌ماوه‌ند ده‌ده‌ن، ئیتر ئه‌و دوو هاوسه‌ره، ساڵی 1987 له ناوچه‌ی هیران ئاهه‌نگی به یه‌ك گه‌یشتن ساز ده‌كه‌ن و له‌وێ ماڵ پێكه‌وه ده‌نێن.
كات ده‌گاته ساڵی 1988 و ده‌ستپێكردنی شاڵاوی ئه‌نفالكردنی كوردستان له‌لایه‌ن به‌عسه‌وه، سێبه‌ریش دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م مانه‌وه له ژیانی هاوسه‌رێتیدا و دووگیانبوونی به یه‌كه‌م و دوایین منداڵیانه‌وه، له‌و سه‌روبه‌نده دژواره‌دا ده‌ڕواته‌وه ناوشار و به پچڕپچڕی له ماڵی باوكی له شه‌قڵاوه و له ماڵی خه‌زوری له عه‌نكاوه و هه‌ندێجاریش له ماڵی كه‌سه نزیكه‌كانی ده‌مێنێته‌وه، شه‌هید سۆرانیش كه به‌رده‌وام بوو له چالاكییه‌كانی، دوایین چالاكیی له مانگی هه‌شتی ئه‌و ساڵه‌دا كرد كه به سزاگه‌یاندنی پیاوێكی دڕنده‌ی به‌عسی بوو له‌ناو جه‌رگه‌ی شاری هه‌ولێردا، له‌و سه‌روبه‌نده‌دا كه‌سێكی له‌گه‌ڵ ده‌بێت زۆر باوه‌ڕی پێی هه‌بوو به‌ڵام كه‌سه‌كه په‌یوه‌ندیی به ده‌زگاكانی به‌عسه‌وه كردبوو، ر‌ۆژی 14/8/1988 له نزیك شارۆچكه‌ی پیرزین-ی هه‌ولێر، ناپاكیی له سۆران كرد و شه‌هیدی كرد، دوای ئه‌وه‌ش رژێمی به‌عس ر‌ۆژی 17/9/1988 كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ستگیر دەکەن و ر‌ۆژی 27/10/1988، له گوندی (مه‌چلووبه)ی سنوروی گوێڕ، هه‌موویانی گولله‌باران كردن كه پێكهاتبوون له: پۆڵس سڵێوا یوسف- باوكی شه‌هید سۆران، نێرگز یونان ئه‌لیاس گلیانا- دایكی شه‌هید، سێبه‌ر سڵێوا برایمۆك- هاوسه‌ری شه‌هید، ژاڵه- كچی شه‌هید (ته‌مه‌نی 40 رۆژ بوو)، حه‌مامه و سه‌بیحه و نه‌دا و شه‌زا- خوشكه‌كانی شه‌هید.
دوای راپه‌ڕینی 1991 گۆڕی هه‌ریه‌ك له (سۆران و دایك و باوك و دوو خوشكی دۆزرانه‌وه و گواسترانه‌وه بۆ گۆڕستانی عه‌نكاوه، به‌ڵام تائێستاش ته‌رمی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی و نه‌دا و شه‌زای خوشكی، نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و شوێنبزرن.
سود له كتێبی (سۆران مه‌سیحی)ی محه‌مه‌د گۆران وه‌رگیراوه.



