شه‌هید دكتۆر عه‌لی، زیندان و قوتابخانه‌ی ئازادی

كه‌م بوون ئه‌و‌ا‌نه‌ی له‌و رۆژگار‌ه سه‌خته‌دادا وه‌ك هه‌ڵۆ بد‌ه‌ن له شه‌قه‌ی باڵ و سه‌رقافڵه‌ی كاروانێكی پڕ له هه‌وراز بگرنه به‌ر كه روو له خۆربێت، تۆی به خشنده خه‌می خاكت له‌كۆڵ نابوو، خۆت كرده قوربانیی باڵای وڵات و په‌یمانت دابوو تا گه‌یشتنی كاروان به‌خۆر،
به‌رامبه‌ر به‌دایكی نیشتمان به‌وه‌فابیت.
تۆ كه‌وتیته‌ڕێ و گورگه‌كانی به‌عس ویستیان رێی كاروانت لێ ونبكه‌ن و بتكه‌نه هاوڕێی خۆیان، ده‌یانبینی برسی وتینوو سه‌رماته، هه‌وڵیاندا نان و ئاو و گه‌رمیت بده‌نێ، به‌ڵام تۆ بڕوای پۆڵایینت به رێبازه‌كه‌ت هه‌بوو به‌وه‌فا بوویت بۆ خاكه‌كه‌ت، تۆی تینوی سه‌ربه‌ستی هه‌ر زوو ده‌ستله‌ملانی چه‌ك بویت و بۆ پاراستنی وڵاته داگیركراوه‌كه‌ت و بۆ هێنانی ئازادی به دیاری بۆ ئێمه، رێگه‌ی كاروانی پڕ له هه‌ورازی شاخه‌كانت گرته به‌ر و په‌یمانتدا خۆت بكه‌یته فیدای خاكی وڵات.
داوی ئه‌وه‌ی له ئه‌منه‌سووره‌كه‌ی سلێمانی له‌ژێر لێدان و هه‌ڵواسینی گورگه‌كانی به‌عس (مولاز‌م محسین و مولاز‌م سوبحی) سه‌ربه‌رز‌انه ئازاد بوویت، له نامه‌یه‌كدا بۆ هاوڕێكانی شاخت نووسیبوو (زیندان قوتابخانه‌یه‌ك بوو، وانه‌ی سه‌ربه‌ستیی تێدا فێربووم).
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌ربه‌ستییه‌ش بوو كه‌وتیته‌ڕێ و له رۆژی یه‌كشه‌ممه 10/8/1980 له (خاوێ)ی قه‌ره‌داغ په‌یمانی خۆت برده‌سه‌ر و به‌خوێنی تۆ و هاوڕێكانت، رۆژێكی پر سه‌روه‌ریی له مێژوودا نه‌خشێندرا و بوویته مایه‌ی شانازیی بۆ هه‌موومان، بۆ دایكه خێر له‌خۆنه‌دیوه‌كه‌ت كه به‌خه‌می دووری تۆوه سه‌رینایه‌وه، بۆ دوو خوشكه دڵسۆزه‌كه‌ت كه ته‌نیا شین و گریان و سه‌رگه‌ردانی به‌شی ژیانیان بوو، بۆ من و په‌خشان و بۆ هه‌موومان، وه‌ك چۆن بۆ ئێمه ته‌نیا باوكێك نه‌بوویت، ئاوهاش بۆ هه‌موولایه‌ك ته‌نیا كه‌سێك نه‌بوویت، تۆ به‌خشنده و كادرێكی سه‌ره‌تایی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه، چاونه‌ترسی نهێنی پارێزی ناوزیندانه‌كان و پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازای هه‌رێمی پێنجی قه‌ره‌داغ و دكتۆر و خۆشه‌ویستی ناو پێشمه‌رگه و خه‌ڵك بوویت.
له دوای تۆ، دایكه دڵسۆزه‌كه‌مان كه هاوڕێی ئاواره‌یی و زیندان و ئاواره‌یی و پێشمه‌رگایه‌تیت بوو، تا ئه‌و كاته‌ی كۆچی دوایی كرد، بۆ ئێمه‌ش ته‌نیا دایك نه‌بوو، پاڵه‌وانی راسته‌قینه‌ی ژیان و مامۆستا و رێنیشانده‌رمان بوو.
*كوڕی شه‌هید دكتۆر عەلی



