بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لەسەر هێرشەکەی هەولێر زەیدی هەنگاوی نا

عەلی زەیدی فەرمانی پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشەکەی هەولێر دەردەکات

 سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەلی فالح ئەلزەیدی، ڕێنماییدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە مەبەستی ئاشکراکردنی سەرچاوە و شوێنی بەڕێکەوتنی ئەو هێرشەی کرایە سەر نووسینگەی تایبەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و شوێنی نیشتەجێبوونی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە شاری هەولێر.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەلی زەیدی بڵاوی کردەوە، سەرۆکوەزیران ڕێنمایی داوە کە ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە لە خێراترین کاتدا بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنرێت.

هەروەها جەخت کراوەتەوە لەسەر پێویستیی ئاشکراکردنی تەواوی وردەکارییەکانی هێرشەکە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەنانەی کە لە پشتی ئەم کارەوە بوون

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *