لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرانی یەکێتی سەردانی فەرماندەی هێزەکانی (٧٠) و پشتیوانیی (٢) دەکات

- سەردانی فەرماندەی هێزەکانی (٧٠)
- بەسەرکردنەوەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی دوو
لە ڕۆژمێژووی ٢٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، بەڕێز ڕەهبەر سەید برایم، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەرانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە یاوەریی شاندێکی پێکهاتوو لە ئەندامانی بۆردەکە (لیوا مەلا ئەحمەدی جەیران، شەماڵ عەبدولخاڵق، شێخ فەتاحی زیندانیی سیاسی) عەقید حاجی عەبدوڵڵا و محەمەد سەلام لە نووسینگەی لێپرسراوی بۆرد، زنجیرەیەک سەردانی مەیدانیی ئەنجامدا.
شاندەکە لە سەرەتای بەسەرکردنەوەکانیاندا، سەردانی فەرماندەیی هێزەکانی (٧٠)یان کرد و لەلایەن بەڕێز فەریق ڕوکن عومەر ساڵح، فەرماندەی هێزەکانی (٧٠) بەگەرمی پێشوازییان لێکرا.
لە کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز ڕەهبەر سەید برایم بە گەرمی پیرۆزبایی لە فەریق ڕوکن عومەر ساڵح کرد بەبۆنەی بەرزبوونەوەی پلە سەربازییەکەی لە (لیوا ڕوکن)ەوە بۆ (فەریق ڕوکن) و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواست لە ئەرکەکانیدا. هاوکات، لێپرسراوی بۆردی تێکۆشەران سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی فەرماندەی هێزەکانی (٧٠) کرد بۆ ئەو هەوڵە بەردەوامانەی لەپێناو ڕێکخستن و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا دەیاندات.
لە درێژەی سەردانەکەدا، شاندی بۆردی تێکۆشەران سەردانی بەڕێز فەریق ڕوکن مەریوان محەمەد ئەمین هەمەوەندی، فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی پشتیوانیی (٢)یان کرد.
ڕەهبەر سەید برایم بە ناوی شاندەکەوە، پیرۆزباییەکی گەرمی ئاراستەی فەرماندەی هێزەکانی پشتیوانیی دوو کرد بەبۆنەی بەرزبوونەوەی پلەکەی بۆ (فەریق ڕوکن)، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ڕاپەڕاندنی بەرپرسیارێتییە سەربازییەکانیدا لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکان.







