پێدانی ئاو لە سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی چاككردنەوەی بۆری شكاوی هێڵی دووی ئاوی دوكان-سلێمانی ڕاگەیاند و دەشڵێت: پێدانی ئاو دەگاتەوە بە گەڕەكەكان.
ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای چاككردنەوەی بۆرییە شكاوەكە، خۆشبەختانە ئێستا ئاو گەیشتۆتەوە شاری سلێمانی و ئەو گەڕەكانەی ئاویان وەرنەگرتووە ئاویان پێ دەدرێت.
ڕوونیشی كردەوە، گەڕەكەكانی سنووری قڕگە و كانی با و كوردسات و گەڕەكەكانی دیكەش، كە ئاو لە هێڵی دووی دوكان- سلێمانی وەردەگرن لە كاتژمێرەكانی داهاتوودا ئاویان پێ دەدرێت.
وتیشی، “دابەشكردنی ئاو بەپێی بەرنامی گەڕەكەكانە و بەهۆی ئەوەی سێ پەمپەكەی دوكانیش خراونەتە كار لەمڕۆوە بۆیە دۆخی پێدانی ئاو ئاسایی دەبێتەوە”.
جەختیشی كردەوە، پێدانی ئاو دەبێتەوە بە 3 ڕۆژ و لەحاڵەتی نەخوازراودا ئەگەر دواكەوتن ڕووبدات”.



