مێژووی ئەم وێنەیە بۆ ساڵی ٢٠٠٠ دەگەڕێتەوە.

مێژووی ئەم وێنەیە بۆ ساڵی ٢٠٠٠ دەگەڕێتەوە.
سەرۆک مام جەلال لەگەڵ بەرێز خاتوو پەروین بابەکر ،
کە لەو کاتەدا بەڕێوبەری گشتی کارگەی چیمەنتۆی سەرچنار بوو.
سەرۆک مام جەلال.. هەمیشە باوەڕێکی قوڵی بە توانایی و لێهاتوویی ژنان هەبوو، بە کردار ئەو باوەڕەی دەسەلماند.
بە پشتگیری ئەو، بۆ یەکەم جار ژنان لە زۆر بواردا دەرفەتی گەیشتن بە پۆستە بەرزەکانی کارگێڕی و حکومڕانیان پێدرا. لەو سەردەمەدا ژنان بوون بە وەزیر، حاکم، بەڕێوبەری گشتی و خاوەنی زۆر پۆستی گرنگ و کاریگەر.
بیرۆکەیەی مام جەلال وابووە.. کە پێی وابوو پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەبێ بەشداریی چالاکی ژنان تەواو نابێت.
هەر بۆیە لە هەموو قۆناغەکانی خەباتدا و دروستکردنی دامەزراوەکان، گرنگییەکی تایبەتی بە ڕۆڵ و خەباتی ژنان دەدا و هانی بەشداریی زیاتریان دەدان بۆ بەشداری جددی.



