بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

لە لووتكەی ململانێیەكانیان.. هەردوو برا ساڵوەگەڕی 50 ساڵەی سۆسیالیست دەكەنەوە

لە كاتێكدا 50 ساڵ بەسەر دامەزراندنی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان تێپەڕ دەبێت، بەڵام حزبەكە بە دوولەتی یادەكەی دەكاتەوە، وەك هەریەك لە محەمەد حاجی مەحموود سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و عەبدوڵای حاجی مەحموود لە بزووتنەوەی سۆسیالیستی كوردستانی عێراق، 50 ساڵەكە پیرۆز دەكەن.

رۆژی 4ی نیسانی 2024، لە گوڵەخانە كۆنگرەی پارتی سۆسیال دیموكرات بەڕێوەچوو، تێیدا محەمەد حاجی مەحموود بە سەرۆكی حزب و عەبدوڵا حاجی مەحموود و چەند ئەندامێكی سەركردایەتی و مەكتەب سیاسی تر دەركران.

ئێوارەی هەمان رۆژ، لە گوڵەخانە شەڕە تەقە دروست بوو كە دواتر ئاسایشی سلێمانی گوتی، لە شەڕەكەدا كەسێك كوژراوە و چواری تریش بریندار بوون. ئەو كەسەی كوژرا ناوی دابان عوسمان بوو و پاسەوانی كچێكی محەمەد حاجی مەحموود بوو.

لەوكاتەوە رۆژ بە ڕۆژ كێشەكە لە نێوان ئەو دوو برایە ئاڵۆزتر بووە، تا كار گەیشتە رووخاندنی خانوو و ماڵەكەی عەبدوڵا حاجی مەحموود لە گوڵەخانە. 

سۆسیالیست ئەمڕۆ 50 ساڵەی تەمەنیەتی، محەمەد حاجی مەحموود وەك نەریتێكی ساڵە نمایشی سەربازی دەكات. بەدواداچوون لەسەر پێوەندییەكانی ئەو دوو برایە كرا و دەركەوت كە تا ئێستەیش ناكۆكییەكانیان لە لووتكەدا ماوەتەوە. 

ناكۆكیی نێوان محەمەد حاجی مەحموود و عەبدوڵای برای وەك خۆی ماوەتەوە و هیچ هەوڵێكیش بۆ چارەسەری و لەیەكتر نزیكبوونەوەیان نییە. 

هەمان سەرچاوە باسی لەوە كرد، لەناو حزبەكەدا تەسفییەی ئەوانە كراوە كە نزیك بوون لە عەبدوڵا حاجی مەحموود، ئەویش لەناو وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان ئەوانەی سڕ كردووە كە پێشتر لە محەمەد حاجی مەحموود نزیك بوون. 

هەمان سەرچاوە باسی لەوە كرد كە عەبدوڵای حاجی مەحموود بزووتنەوەیەكی نوێی دامەزراندووە، بەڵام دەیەوێ‌ تەمەنی سۆسیالیست تەبەنی بكاتەوە سەر بزووتنەوەكەی و ئەوەیش لەلایەن كاكە حەمە قبووڵكراو نییە. 

حزبەكەی عەبدوڵای حاجی مەحموود لە 14ی ئۆكتۆبەری 2024 مۆڵەتی وەرگرتووە، بەڵام ئەمڕۆ ساڵوەگەڕی 50 ساڵە پیرۆز دەكات و ئەوەیش جارێكی تر كاكە حەمە توڕە كردووە. 

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close