گەشتێ لە زۆزانەوە بۆ سەرێ کانی و تاراوگەو بۆ گەیشتن بە قەندیل و سەفینی لەبن نەهاتوو

گەشتێ لە زۆزانەوە بۆ سەرێ کانی و تاراوگەو بۆ گەیشتن بە قەندیل و سەفینی لەبن نەهاتوو..
یوسف زۆزانی وەک خۆی ، پیاوێکی خاوەن جەوهەرە، دۆست و هاوڕێی و هەڤاڵی رێگەی دووری سەرۆک مام جەلال و کوردایەتییە، کوردێکی رەسەنی رۆژئاوایەو لە تاراوگەوە تەڤلی خەباتی رەوای کوردبووە لە باشور، خۆی بە خوێندکاری رێبازو زانینگەی تێکۆشانی مام جەلال دەناسێنێت؛ سەرباری هەڵکشانی تەمەن وەک لاوی لە سەردەمی پراگەوە هەر جەلالییەکی بێ خەوشەو دۆستی ژیانە بۆ خەبات و بێ گیرفان تێدەکۆشێت بۆ گەلەکەی، چەند لەسەر باڵای بەرزی خەباتی زۆزانی بنوسی کەمەو ناچێتە بازنەی ریایییەوە ئەو تەنها خەبات و تێکۆشان و رێبازی مام جەلال دەبەخشێتەوە. کاک یوسف ساڵی ١٩٤٤ لە شارۆچکەی سرێکانی لە پارێزگای حەسەکە لەدایکبووە، ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ ناوچە زۆزان لە دەورووبەری ئامەد لە باکووری کوردستان.لە ساڵی ١٩٥٣ خوێندنی سەرەتایی دەستپێکردووە پاشان لە پۆلی سێیەم گواستراوەتەوە بۆ خوێندنگەیەکی کریستیانی نموونەیی و بۆ خوێندنی ئامادەیی ڕۆشتوە بۆ حەسەکە.بارودۆخی کورد لە سوریا و باری سیاسی بە شێوەیەکی گشتی لە سەرەتای لاوێتیدا پاڵی پێوە دەنێت بەرەو سیاسەت.
لە ماوەی خوێندنی ئامادەییدا دەبێت بە ئەندام لە پارتی دیموکراسیی کوردی لە سوریا کە بە نهێنی چالاکی دەکرد لەو کاتەدا.لەدوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی لە حمص لە ساڵی ١٩٦٦ سوریا بە جێدەهێڵێت بەرەو یۆگسلافیا، لەوێ پەیوەندی دەکات بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (باڵی ئیبراهیم ئەحمەد و مام جلال).
لە پاش بەرێوەچوونی کۆنفرانسی ڕێکخراوی حزب لە ئەوروپا لە بەرلین لە بەهاری ١٩٦٧ نوێنەرایەتیی حزبی لە رێکخراوەکانی یۆگسلافیا هەر لەو کۆنفرانسە بە ئەندامی یەدەک هەڵدەبژێردرێت لە ڕێکخراوی حزب لە ئەوروپا. لە شۆڕشی نوێدا لە ساڵی ١٩٧٥ کاک یوسف لە تاراوگەو شاخ و شار بە دیدگای نەتەوەیی خۆی بەشداری بەتینکردنی ریزەکانی خەباتی گەل بووە، ژیانی شارنشینی کە سێکی خاوەن بیر ئاوەدان و هاوکاری پێشختنی زانست و زانیاری بووە، وەک سەرکردەیەکی یەکێتی نوێنەری پێشخستنی زانست بووە لە ناوەندە زانستییەکانی سلێمانی؛ کەسایەتییەکە کە خاوەن دیدگایەکی دووری ستراتیژی ئاوەیانە بۆ دۆزەگەورەکەی کوردایەتی؛ ئێستاش هەر وەک جەلالییەکی قەدیم کار بۆ پێشەنگایەتی کۆمەڵی کوردی دەکات و دژ بە جەهل و دواکەوتووی نەریتە کۆمەڵایەتییەکانە کە زیانە بۆ دۆزە گەورەکەی کورد.








