بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پیرۆزبایی لە پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەکات

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەبۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنیەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان دەکات و دەڵێت، “هیوادارین وەك درێژەپێدەری مێژووی خەباتی پێكەوەییمان، ئەو گیانە هەمیشە زیندوو بێت”.

دەقی پەیامەکە… 

بەرێزان مەكتەبی سیاسی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان 

بە بۆنەی یادی 50 ساڵەی دامەزراندنی پارتە تێكۆشەرەكەتانەوە گەرمترین سڵاوتان ئاڕاستە دەكەین و هیوای سەركەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.

لەم یادەدا هیوادارین وەك درێژەپێدەری مێژووی خەباتی پێكەوەییمان، ئەو گیانە هەمیشە زیندوو بێت. تاوەكو پێكەوە گشت حزب و هێز ولایەنە سیاسیەكانی كوردستان تواناكانمان یەكبخەین لەپێناو تێپەراندنی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی ناوچەكەی گرتووەتەوە کە بەهۆی چەقبەستویی سیاسی هەرێمیشەوە لەسەر گەلەكەمان قورستر بووە.

جارێكی ترساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆشیال دیموكراتی كوردستان لە بەڕێزتان و گشت ئەندامان و لایەنگرانتان پیرۆزبێت.

مەكتەبی سیاسی 

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close