بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

رێباز بێركۆتی: عەدنان موفتی سەركردەوە مامۆستا و رێنیشاندەرمان بووە

ئەمرۆ شەممە 8ی8ی2026 عەدنان موفتی تێكۆشەری دێرین و سەرۆكی پێشوتری پەرلەمانی كوردستان سەردانی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی كرد و بەگەرمی لەلایەن رێباز بێركۆتی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتی و جێگران و كارگێران و كادیران بەگەرمی پێشوازی كرا.

لەدیدارێكدا عەدنان موفتی پیرۆزبایی دەستبەكاربونی لەرێباز بێركۆتی كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ دووپاتكردەوە و رایگەیاند رێباز بێركۆتی سەركردەیەكی خۆشەویستی هەموانە دڵنیام سەركەوتوانە كارەكان رایی دەكات .

لەبەرامبەردا رێباز بێركۆتی لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێر ئاماژەی بەروڵ و كاریگەری عەدنان موفتی كرد كە سەردەمانێك لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەكێتیی بووە رۆڵی بەرزنرخاند و رایگەیاند ئەمرۆ لەمەڵبەندی هەولێری یەكێتیی پێشوازی دەكەین لەتێكۆشەرێكی دێرینی رێگای كوردایەتی و یەكێتییایەتی كاك عەدنان موفتی ،سەركردەوە مامۆستا و رێنیشاندەرمان بوە بۆ كارەكانمان لەبواری ریكخراوەیدا .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *