ڕاستییەکانی پشت کوالیتی و بەرگەگرتنی ئۆتۆمبێلە چینییەکان

دوای ساڵانێک لە بەکارهێنان؛ ڕاستییەکانی پشت کوالیتی و بەرگەگرتنی ئۆتۆمبێلە چینییەکان
لە ساڵانی دواییدا ئۆتۆمبێلە چینییەکان لە هەڵبژاردەیەکی ئابووریی ئاساییەوە بوونە کێبەڕکێکارێکی بەهێزی بازاڕەکانی جیهان و ناوچەکە. ئەم سەرکەوتنە بەهۆی “گونجاندنی نرخ بەرامبەر تایبەتمەندییەکان”، دیزاینی سەردەمیانە و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووەوە بوو. بەڵام پرسیاری سەرەکیی کڕیاران ئەوەیە: ئایا ئەم ئۆتۆمبێلانە دوای ٣ تا ٥ ساڵ لە بەکارهێنانی بەردەوام چۆن بەرگەی کارکردن دەگرن؟
١. بەرگەگرتن و کوالیتیی میكانیکی (Mechanics & Reliability)
بەپێی توێژینەوەکانی دامەزراوەی (J.D. Power)، ئۆتۆمبێلە چینییەکان پێشکەوتنی بەرچاویان لە مووچەرخۆری و بزوێنەرەکاندا بەدەستهێناوە، بەتایبەت ئەو بزوێنەرانەی بە هاوکاریی کۆمپانیا جیهانییەکان دروستکراون.
- بزوێنەرەکان: لە کەشوهەوای گەرمی ناوچەی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرگەگرتنی باشیان نیشانداوە.
- کێشەکان: بزوێنەرە بچووکە تێربۆکان (Turbo) لەگەڵ گێڕی جۆری (DCT) دوای چەند ساڵێک تووشی خاوبوونەوە لە وەڵامدانەوە یان پەککەوتنی خێرا دەبنەوە.
- کابینەی ناوەوە: دەنگەبڕی (عەزل) و متانەی پارچە بلاستیکییەکان و پێستەی کوشنەکان بەرامبەر بە ئۆتۆمبێلە ژاپۆنی و کۆرییەکان خێراتر ڕووبەڕووی داخوران دەبنەوە.
٢. سیستمە زیرەکەکان و تەمەنی پاتری
ئەندازیار عەبدولڕەحمان ئوسامە حەمەد، بەڕێوەبەری سەنتەری چاککردنەوە ئاماژە بەوە دەکات، سیستمی سۆفتوێر و شاشە گەورەکان (١٠-١٢ ئینج) خاڵی بەهێزی ڕاکێشانی کڕیارانن، بەڵام دوای ساڵانێک دەبنە خاڵی لاواز:
- تێكچوونی سۆفتوێر: دوای چەند ساڵێک شاشەکان تووشی خاوبوونەوە یان ڕەقبوون (Freeze) دەبن و کۆمپانیاکانیش نوێکردنەوەی سیستمەکەیان (Updates) دەستەبەر ناکەن.
- پاتریی کارەبایی (EV & PHEV): کۆمپانیا پێشەنگەکانی وەک BYD بە تەکنەلۆژیای (Blade Battery) توانیویانە تێکچوونی پاتری بە کەمتر لە %٥ بپارێزن دوای سەدان هەزار کێلۆمەتر. بەڵام کۆمپانیا نوێیەکان هێشتا ئەم متمانەیەیان بەدەستنەهێناوە.
٣. پارچەی یەدەگ و خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن
- پارچەی بەکارچوو (کۆست): ڕۆن، فلتەر و فاحسەکان بە ئاسانی و بە نرخی هەرزان دەستدەکەون.
- پارچەکانی جەستە (Body Parts): دوای ڕووداوەکان، دەستکەوتنی پارچەی وەک جام، لایت و بنکەی دەرەوە قورسە و کڕیاران ناچار دەکات هەفتانە یان مانگانە چاوەڕێ بکەن، چونکە بازاڕی “پارچەی بازرگانی یان سەکراب”ی بەهێزیان نییە.
٤. دابەزینی نرخ لەکاتی دووبارە فرۆشتنەوەدا (Resale Value)
ئەمە گەورەترین ئاڵۆزیی داراییە بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلە چینییەکان:
- ئۆتۆمبێلە چینییەکان لە ٣ تا ٥ ساڵی یەکەمدا %٤٥ تا %٥٠ی نرخەکەیان لەدەستدەدەن (لە کاتێکدا ژاپۆنی و کۆرییەکان %٣٠ تا %٤٠ دەبەزێن).
- بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی دروستکەرانی ئۆتۆمبێلی چینی و کۆمپانیای (Hijun)، ئۆتۆمبێلە کارەباییە چینییەکان دوای ٣ ساڵ تەنها %٤٣ی نرخی سەرەتاییان دەپارێزن.
ئەنجام و ئامۆژگاری بۆ کڕیاران:
شارەزایان پێشنیار دەکەن ئەگەر دەتەوێت ئۆتۆمبێلی چینی بکڕیت:
- تەنها ڕوو لەو براندە دیارانە بکە کە بریکاری باوەڕپێکراو و گارنتیی (٥ تا ٧ ساڵ)یان هەیە.
- وەک کەلەپوورێکی ئابووری/بەکارهێنانی ڕۆژانە سەیری بکە، نە وەبەرهێنانێک کە لە کاتی فرۆشتنەوەدا قازانجت پێبگەیەنێت.
- بەردەوام بن لە ئەنجامدانی چاککردنەوەی دەوری لە ناوەندە فەرمییەکان بۆ پاراستنی کوالیتییەکەی.
سەرچاوەی ڕاپۆرتەکە:
- ڕاپۆرتی شیکاریی تۆڕی هەواڵی ئەلجەزیرە (Al Jazeera Net / الجزيرة نت).
- ڕاپۆرتی ئاژانسی Reuters و Getty Images.
- توێژینەوەکانی دامەزراوەی جیهانیی J.D. Power بۆ هەڵسەنگاندنی ئۆتۆمبێل.
- ڕاپۆرتی هاوبەشی کۆمەڵەی دروستکەرانی ئۆتۆمبێلی چینی (CAAM) لەگەڵ کۆمپانیای ڕاوێژکاریی Hijun.
- لێدوانی مەیدانیی ئەندازیار عەبدولڕەحمان ئوسامە حەمەد (بەڕێوەبەری سەنتەری چاککردنەوە لە دەوحە) و محەممەد نەجیب (بەڕێوەبەری هۆڵی پێشاندانی ئۆتۆمبێل لە قەتەر).



