بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

گاردیان: ئێران ستراتیژییەکی نهێنی بۆ دواخستنی رێککەوتن لەگەڵ ترەمپ جێبەجێ دەکات

رۆژنامەی (گاردیان)ی بەریتانی ئاشکرای کرد کە سەرکردایەتیی ئێران تاووتوێی ستراتیژییەکی نهێنی دەکات بۆ ئەوەی هەر رێککەوتنێک لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بباتە دوای هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس لە تشرینی دووەمی داهاتوو.

بەپێی رۆژنامەکە، تاران پێیوایە درێژەدان بە ئاڵۆزییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت جەماوەرییەتی پارتی کۆمارییەکان لە ناوخۆی ئەمریکا لاواز دەکات، هەروەها دۆخەکە وەک “تەڵەیەکی سیاسی” بۆ ترەمپ دەبینێت؛ چونکە بەردەوامبوونی رووبەڕووبوونەوە فشارە ئابوورییەکان زیاتر دەکات، پاشەکشەشی وەک لاوازی لێکدەدرێتەوە.

هاوکات لێدوانی بەرپرسانی ئێرانیش ئاماژە بە دەستپێکردنی سیاسەتی کاتکوشتن دەکەن، بەجۆرێک کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە کە پێچوونەوەی قۆناغی دووەمی دانوستانەکان دوو بۆ چوار مانگی پێویستە، ئەوەش بوار لە ترەمپ دەبرێت بۆ دەستکەوتنی هەر هێوربوونەوەیەک پێش هەڵبژاردنەکان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *