زەیدی و ماكرۆن لە پهیوهندییهکی تەلەفونیدا كشانهوهی هێزهكانی هاوپهیمانانیان تاوتوێ کرد

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رێگەکانی پەرەپێدانیان لە بواری ئابووری و وەبەرهێنان تاوتوێ کرد.
سەرۆک وەزیرانی عیراق داوای لە سەرۆکی فەرەنسا کرد سەردانی عیراق بکات بۆ دروستکردنی هاوبەشییەکی ئابووریی بەردەوام.
هاوکات جەختی لەسەر پاراستنی سەروەریی عیراق و دروستکردنی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کردەوە و رایگەیاند کە 30ی ئەیلوولی داهاتوو دوا وادەیە بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عیراق.
لە بەرانبەردا، ئیمانوێل ماكرۆن پاڵپشتیی وڵاتەکەی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عیراق لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، چاکسازیی ئابووری، دژەتیرۆر و بەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکان دەربڕی.



