ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

ئەگەر مووچەخۆران نیوەی مووچەکەیان لە بانکەکاندا بهێڵنەوە چی روو دەدات؟

سەرەڕای دواکەوتنی مووچە و هەموو ئەو کێشانەی کە بۆ هاووڵاتیانی دروستکردووە، ئێستا دەنگۆی ئەوە لە ئارادایە، لەمەدوا مووچەخۆران دەبێت نێوەی مووچەکانیان لە (ATM)ەکان رابکێشن و نیوەکەی دیکەی دەبێت لە نێو کارتەکانیاندا بمێنێتەوە، ئەمە بڕیارێکی باش و دروست دەبێت، ئەگەر بێت و سیستمی پارەدان لە بازاڕ و مارکێتەکان ببێ بە ئەلیکترۆنی و هەموو فرۆشیارێک ئامێرێکی پارەوەرگرتن (POS)ی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا متمانە و دڵنیایی لە بانکەکان بەرجەستە بێت، بەشداربووان پارەکانیان پارێزراوبێت و نەفەوتێت.
چۆنێتی خەرجکردنی مووچە لە وڵاتان پۆلێنکراوە بۆ سێ بەش: لە ٪50ی خەرج دەکرێت بۆ پێداویستییە سەرەکییەکانی وەک کرێی خانوو، ئاو، کارەبا، ٪30ی تەرخان دەکرێت بۆ چێشتخانە و چوونەدەرەوە و کڕینی پێداویستی ناچاری، ٪20یش پاشەکەوت دەکرێت بۆ داهاتوو و رووداوی لەناکاو و نەخوازراو.

هــێـشــتنەوەی  نیوەی مووچە لە  (ATM)ەکاندا، بڕیارێکی باش و دروست دەبێت، ئەگەر بێتو سیستمی پارەدان لە بازاڕ و مارکێتەکان ببێ بە ئەلیکترۆنی و هەموو فرۆشیارێک ئامێرێکی پارەوەرگرتن (POS)ی هەبێت

‏‎سوودەکانی پارەدان بە كارتی بانکیی ئەلیكترۆنی
‏‎سیستمی خەرجكردن و پارەدانی ئەلیكترۆنی هۆكارێكە بۆ ئەوەی مامەڵەی خەرجی و كڕینەكانت بە ئاسانی و لە چەند چركەیەكدا جێبەجێ بكەیت، بە گشتیش دەتوانین سوودەكانی بەكارهێنانی كارتی ئەلیكترۆنی لەم چەند خاڵەدا كورت بكەینەوە:
• بەكاربەرانی كارتی ئەلیكترۆنی دەتوانن لەهەر شوێنێك بن، پارە بگوێزنەوە بۆ سەر هەژماری یەكتر.  
• لەبری بەكارهێنانی كارتە بانكییەكە، بەکاربەر دەتوانێت بە مۆبایلەكەی هەموو مامەڵەیەك جێبەجێی بكات.
• بە هۆی بەکارهێنانی کارتی بانکییەوە خەڵك متمانەی بە بانكەكان پتەو دەبێت و لەبری ئەوەی پاشەكەوت و سامانەكەی لە ماڵەوە دابنێت، لە بانكەكان دایدەنێت.
• کارتی ئەلیکترۆنی وا دەكات بانكەكان پارێزگاری لە سەروەت و سامانی هاووڵاتیان بكەن و لە دزین و فەوتاندن بیانپارێزن.
• بەکاربەر لە رێگەی مۆبایلەكەیەوە دەتوانێت وردبینی بۆ پارەكانی بكات و بە ئاسانی بزانێ بۆ چ مەبەستێك و لە چ كات و شوێنێكدا خەرجی كردووە.
• كاتێك كەسێك كارتی بانكییەكەی ون دەكات، یان لێی دەدزرێت، دەتوانێت بە مۆبایلەكەی هەژمارەكەی رابگرێت بۆ ئەوەی كەسی تر نەتوانێت بەكاری بهێنێت.
• كەس ناتوانێت بە زۆرە ملێ كەسێکی تر ناچار بكات سامانەكەی لە ئامێرەكان رابكێشیت، تەنیا بڕێكی دیاریكراو نەبێت، ئەویش لە ماوەی رۆژێكدا، هەر بۆ پارێزگاری و چاودێریش كامێرای چاودێری لە نێو بانك و وێستگەی ئامێرەكانی پارەڕاكێشان دادەنرێت.
• كەس ناتوانێت كارتی بانكی كەسێکی دیکە بەكار بهێنێت، لەبەر ئەوەی  بە (فەیس ئای دی)، واتە بە روخسار و دەموچاوی خۆی دەكرێتەوە.
• دەتوانێت بە ئۆنلاین لە هەر شوێنێك بێت، هەر كاڵایەك بیەوێت بیكڕیت. 
• هەر كاتێك پاشەكەوت و سەروەت و سامان و پارەدان بوو بە كارتی بانكیی، قەرزی درێژ خایەن بۆ هەر مەبەستێك لە بانكەكان بە بەشداربووان دەدرێت.
• بازرگانان سوودێكی زۆر وەردەگرن لە كڕین و فرۆشتن بە كارت و كارتی ئەلیكترۆنی و كارئاسانییەكی خێرا و پارێزراو و بەرچاویان بۆ دەكات.
• سودێکی دیکەی پارەدانی ئەلیکترۆنی، ئەوەیە رێگری لە مامەڵەکردن و بەکارهێنانی دراوی ساختە دەکات.
• پارەدان بە شێوازی ئەلیکترۆنی، ئاسایشێکی زیاتر بۆ بەشداربووان مسۆگەر دەکات، بەوەی مەترسی هەلی دزینی پارە کەمتر دەکاتەوە.
لە وڵاتانی پێشکەوتوودا پاشەکەوتی کەرتی گشتی و تایبەت لە بانکەکان، رۆڵی سەرەکی دەگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشەی کورتهێنانی نەختینە لای حکومەت، کەوابوو دەبێت لە عیراق و هەرێمی کوردستانیش سیستمی پارەدان بۆ هەموو بوارێک ببێت بە ئەلیکترۆنی، بۆ ئەوەی حکومەت کێشەی کورتهێنانی نەختینەی نەبێت.

پێویستە هەموو فرۆشیارێک ئامێری پارەوەرگرتن (POS)ی هەبێت

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *