سیاسه‌ت خوێی چێشته و له هه‌موو بوار و شوێنێكدا هه‌یه

«كاك دكتۆر، من پارێزه‌رم و له‌هه‌مان كاتیش‌دا زۆر حه‌زم له سایكۆلۆژیا و پاراسایكۆلۆژیا هه‌یه، زۆرجار ده‌ڵێن پاراسایكۆلۆژیا زۆر پێشكه‌وتووه و ئێمه هیچ ده‌رباره‌ی نازانین، ئه‌وه‌ی كه ده‌یزانین وه‌ك خۆڵ كردنه ناو چاو وایه بۆ ئه‌وه‌ی له پاراسایكۆلۆژیا راسته‌قینه‌كه دوور بكه‌وینه‌وه كه ئێستا زۆربه‌ی وڵاته پێش كه‌وتووه‌كان توێژینه‌وه‌ی به‌رده‌وامی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن و په‌یوه‌ستیان كردووه به سیاسه‌ته‌وه و له بواری هه‌واڵگری و شه‌ڕی ده‌روونیدا به‌كاری ده‌هێنن، ئایا سیاسییه‌كان ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یان به‌كارهێناوه كه توانای پاراسایكۆلۆژییان هه‌یه؟»
پاراسایكۆلۆژیا وه‌ك بوارێكی نوێ و چه‌كێكی ترسناك و مه‌ترسیدار، به‌رده‌وام سیاسه‌تمه‌دار و حكومه‌ته‌كان هه‌وڵی قۆستنه‌وه‌یان داوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك چه‌كێكی ترسناك دژی نه‌یار و دوژمنه‌كانیان به‌كاری بهێنن، به‌رده‌وام ملیۆنان دۆلاریان بۆ ته‌رخان كردووه و چه‌نده‌ها زانا و سوپایه‌ك توێژه‌ریان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی خستۆته گه‌ڕ و به نهێنی سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه توانای پاراسایكۆلۆژیایان هه‌یە، بۆ نموونه له كاتی ته‌واو بوونی نمایشی (ولف ماسنك) كه خاوه‌نی توانای له راده‌به‌ر بوو له بواری تیلیپاسی، دوو پۆلیسی سۆڤیه‌تی به جل و به‌رگی فه‌رمییه‌وه ده‌چنه سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆی نمایشكردن كه (ولف ماسنك) له‌و كاته‌دا نمایشی توانا تایبه‌تییه‌كانی ده‌كرد، یه‌كسه‌ر ئه‌و دوو پۆلیسه هه‌ر دوو ده‌ستی (ولف ماسنك) ده‌گرن و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌یبه‌ن بۆ شوێنێكی نه‌زانراو، دوای ماوه‌یه‌ك ناوبراو ده‌به‌ن بۆ لای ستالین، له‌و كاته‌دا (ولف ماسنك) كه‌سێكی ناسراو و به‌ناوبانگ بوو له بواری پاراسایكۆلۆژیا، كه له بنه‌ڕه‌تدا پۆله‌ندی بوو، دوای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ده‌گه‌ڕێت و له كۆتاییدا له یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو نیشته‌جێ ده‌بێت. شایانی ئاماژه بۆ كردنه زانا به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك (ئاینشتاین و فرۆید و گاندی) تواناكانی (ولف ماسنك)یان تاقیكردبووه، ستالین زانیاری‌ی پێویستی ده‌رباره‌ی تواناكانی هه‌بوو به تایبه‌تیش له بواری تێلیپاسیدا.
ستالین داوای له (ولف ماسنك) كرد ئه‌گه‌ر ئه‌و راست ده‌كات و ئه‌و توانایه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت به هێزی ئه‌قڵ و ده‌روون كار بكاته سه‌ر كه‌سانی تر، ئه‌وا ده‌بێت بچێت له یه‌كێك له بانكه‌كانی مۆسكۆ بڕی سه‌د هه‌زار (100000) رۆبڵ وه‌ربگرێت به بێ ئه‌وه‌ی نه ناوی له‌و بانكه هه‌بێت، نه ژماره‌ی حسابیش، (ولف ماسنك) ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی تایبه‌ت به ستالین كه له دووره‌وه چاودێرییان ده‌كردم، چووم بۆ ئه‌و بانكه و چوومه به‌رده‌م ژمێریاره‌كه (محاسب) كاغه‌زێكی سپیم له تیانووسه‌كه‌م ده‌رهێنا و دامه ده‌ست ژمێریاره‌كه و به هێزی ئه‌قڵم فه‌رمانم دا به ژمێریاره‌كه كه ئه‌و بڕه پاره‌م بداتێ، دوای ئه‌وه‌ی ژمێریاره‌كه سه‌یری كاغه‌زه سپییه‌كه‌ی كرد، یه‌كسه‌ر ده‌ستی كرد به ژماردنی پاره‌كان و بڕی سه‌د هه‌زار (100000) رۆبڵی پێدام، دوای ئه‌وه چووم بۆ لای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ستالین كردبوونی به شایه‌ت به‌سه‌رمه‌وه، بڕه پاره‌كه‌م پێدان، دوای ئه‌وه‌ی له‌وه دڵنیا بوون كه ئه‌و بڕه پارەیە‌م سه‌ركه‌وتووانه له ژمێریاره‌كه دزی، ئیتر پاره‌كه‌م بۆ ژمێریاره‌كه برده‌وه كه دووباره سه‌یری كاغه‌زه‌كه‌ی منی كرد سپییه و هیچی تێدا نه‌نووسراوه، یه‌كسه‌ر ژمێریاره‌كه تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو، كه‌وت و له هۆش خۆی چوو، به‌ڵام خودا ره‌حمی كرد جه‌ڵته‌كه زۆر قورس نه‌بوو، دوای ماوه‌یه‌ك هاته‌وه هۆش خۆی.
جارێكی تریش بۆ زیاتر دڵنیا بوون له تواناكانی (ولف ماسنك) ستالین ده‌یبات بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت و له‌ناو ژوورێكی بیناكەدا به‌ندی ده‌كات و چه‌ند كه‌سێكی زۆر شاره‌زا و به توانا چاودێری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگای پێنه‌ده‌ن بچێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام كاتێك ده‌زانن (ولف ماسنك) زۆر به ئاسانی له‌و ژووره‌ی كه تێیدا به‌ند كرابوو ده‌چێته ده‌ره‌وه و له شه‌قامه‌كه‌ی به‌رده‌م بینای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت به ده‌ستی سڵاو له‌و كه‌سانه ده‌كات كه چاودێرییان ده‌كرد و له په‌نجه‌ره‌ی نهۆمی دووه‌م له ته‌نیشت ئه‌و ژووره‌ی تێیدا به‌ند كرابوو به سه‌ر سووڕمانه‌وه سه‌یریان ده‌كرد .
به‌داخه‌وه زۆرجار له‌بواری سیاسه‌تی دروست و ره‌وا (مه‌شروع) ده‌رچووه و رێچكه‌ی نائاسایی وه‌رگرتووه و له بواری سیخوڕی و تیرۆردا به‌كار ده‌هێنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی خووی پێوه‌گرتووه هه‌موو شتێكی نوێ بۆ یه‌كه‌مجار له خزمه‌تی ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕ و كوشتاردا به‌كار ده‌هێنرێن، هه‌ر ئه‌مه‌شه وای له زۆربه‌ی وڵاتان كردووه به‌تایبه‌تیش زلهێزه‌كان، كه زۆر به وردی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بكه‌ن و به‌رده‌وام له گۆڕه‌پانی پاراسایكۆلۆژیادا له‌گه‌ڵ یه‌كتری سه‌رقاڵی پێشبڕكێ و ململانێدا بن، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دان هه‌ر وڵاتێك سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له بواری پاراسایكۆلۆژیادا به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا ده‌توانێت هه‌موو وڵاتانی تر بخاته ژێر ركێف و كۆنترۆڵی خۆیه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌كه زۆر به‌هێزتره له (چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی و ناوكی و هایدرۆجینی و…هتد).
تیرۆری ده‌روونی به به‌شێكی گرنگ له ته‌كنۆ‌لۆژیای دوارۆژ داده‌نرێت، دوور نییه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له رێگای ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و توانا تایبه‌تی و له‌ڕاده‌به‌ده‌رانه‌یان هه‌یه، هه‌وڵی تیرۆركردنی زانا و سه‌ركرده و به‌رپرسانی یه‌كتری بده‌ن، به بێ ئه‌وه‌ی له توانایدا هه‌بێت رێگری له‌و جۆره تیرۆره بكرێت، یان كۆنترۆڵی ئه‌و دیارده‌یه بكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ ئامراز و كه‌ره‌سته‌یه‌كی ماددی و فیزیكی به‌كار ناهێندرێت و ته‌نانه‌ت ده‌توانرێت له دوورییەكی زۆریشه‌وه ئه‌و كاره به ئه‌نجامی بگه‌یه‌ندرێت، بۆ نموونه دوور نییه بتوانرێت له رێگای (تێلیپاسییه‌وه) كه‌سانی تر بخرێنه ژێر ویست (اراده) و كۆنترۆڵی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و توانا پاراسایكۆلۆژیایه‌ی هه‌یه، یان له رێگای (سایكۆكینزه‌وه) مه‌ڵبه‌ند و سه‌نته‌ری تاقیكردنه‌وه و عه‌مباركردنی چه‌كی ناوكی و مووشه‌كه دوورهاوێژ و كه‌ره‌سته سه‌ربازییه‌كانی دوژمن بته‌قێننه‌وه، هه‌ر ئه‌م پێشبینی و مه‌ترسییه وای له ئه‌مریكییه‌كان كرد كه بكه‌ونه خۆ و بوودجه‌ی زه‌به‌لاحی تایبه‌ت بۆ توێژینه‌وه زانستییه‌كانی بواری پاراسایكۆلۆژیا ته‌رخان بكه‌ن.
(ماكری) له په‌ڕاوه‌كه‌یدا (جه‌نگی ئه‌قڵ) ده‌ڵێت: كه هه‌ر دوو سوپای ئه‌مریكی و یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو، یه‌كی یه‌ك كه‌تیبه‌ی ته‌واویان له‌و كه‌سانه هه‌یه كه توانسته له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانیان (واته توانای پاراسایكۆلۆژیا)یان هه‌یه كه بۆ چه‌نده‌ها كاری تیرۆر و سه‌ربازی و رامیاری به‌كاریان ده‌هێنن، له‌وانه: (خوێندنه‌وه‌ی ناو له‌پی ده‌ست، به‌دواداچوون و شوێنكه‌وتنی پاپۆڕه جه‌نگییه‌كان، كردنه‌وه و هه‌ڵهێنانی هێما و شفره‌ی كۆمپیوته‌ر، خه‌ولێخستنی ژه‌نه‌ڕاڵه سه‌ربازییه‌كان)، به‌رده‌وامیش (زه‌عیم جیم شانۆن) هانی ئه‌و سه‌ربازانه ده‌دات كه ئه‌و توانا تایبه‌تیانه‌یان هه‌یه په‌یوه‌ندیی به‌و كه‌تیبه‌یه‌وه بكه‌ن، دوای په‌یوه‌ندییكردنیان خوولی راهێنانی چڕ‌وپڕیان به مه‌به‌ستی زیاتركردنی ئه‌و توانایانه‌یان بۆ ده‌كه‌نه‌وه تا به باشترین شێوه ئه‌و توانا (پاراسایكۆلۆژیا)نه‌یان بۆ خزمه‌تی سوپای وڵاته‌كه‌یان به‌كاربهێنن .
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست (ئۆسترانده‌ر) له كتێبی (دۆزراوه ده‌روونییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌كانی ئه‌و دیو دیواری ئاسنین)دا ده‌ڵێت: روسیا (یه‌كێتی سۆڤیه‌تی پێشوو) سوپایه‌كی دوو ملیۆنی لە‌و كه‌سانه هه‌یه كه توانای پاراسایكۆلۆژیایان هه‌یه و به‌رده‌وام سه‌رقاڵی راهێنان و فێركردنیانن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوو بتوانن هه‌موو جیهان بخه‌نه ژێر ركێف و كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه، هه‌ر ئه‌مانه‌ش بوون وای له (شارلی رۆز)ی ئه‌ندامی كۆنگریسی ئه‌مریكی كردبوو كه بڵێت روسیا له بواری پاراسایكۆلۆژیادا زۆر پێشكه‌وتووه و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا زوو فریای خۆی نه‌كه‌وێت ئه‌وا دوور نییه روسه‌كان بتوانن هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه توانای پاراسایكۆلۆژیایان هه‌یه رابهێنن و وه‌ك به‌كرێگیراو بۆ كاری سیخوڕی به‌كاریان بهێنن و له رێگای مێشك و هێزی ژیریانه‌وه (ئه‌قڵیانه‌وه) سه‌نته‌ر و شوێنه نهێنیه‌كانمان پێبزانن، ئه‌و كات هیچ شتێكی نهێنیمان نامێنێت كه روسه‌كان نه‌یزانن و چارەنووس و داهاتوومان ده‌كه‌نه مه‌ترسی و ژێر ده‌سه‌ڵاتی روسه‌وه، هه‌روه‌ها روسه‌كان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه كه‌شتیوانه ئاسمانییه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌وه رابهێنن كه له رێگای توانستی (تێلیپاسییه‌وه) له‌لایه‌ك په‌یوه‌ندیی به یه‌كتری و له‌لایه‌كی تریشه‌وه په‌یوه‌ندیی به وێستگه‌كانیان له‌سه‌ر زه‌وی بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكییه‌كان نه‌توانن ناوه‌ڕۆكی شفره و نامه‌كانیان هه‌ڵبهێنن و بیزانن، له هه‌مووشیان گرنگتر ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه بوو كه كه ئاژانسی هه‌واڵگری به‌رگری ئه‌مریكا له ساڵی (1972) به ئاكامی گه‌یاند و له ساڵی (1978) بڵاوی كرده‌وه، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه روسه‌كان له بواری دیارده ده‌روونییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و تایبه‌تیه‌كاندا زۆر سه‌ركه‌وتوو و پێشكه‌وتوون .
هه‌روه‌ها له یه‌كێك له راپۆرته‌كانی ئاژانسی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ئه‌مریكی (CIA) ئاماژه بۆ دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌كرێت كه به‌لای زۆربه‌مانه‌وه له قسه‌ی منداڵ و وڕێنه‌كردن ده‌چێت و دووره له راستییه‌وه، ئه‌ویش دیارده‌ی بڕین و ئاودیوكردن و دزه‌پێكردنه، واته هه‌ندێك كه‌س ئه‌م توانا له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌یان هه‌یه و ده‌توانن به‌هۆی ئه‌و وزه و توانا ده‌روونییه‌یانه‌وه ته‌ن و مادده‌ی فیزیكی بگۆڕن بۆ ناماددی و ناجه‌سته‌یی و بیبه‌نه ده‌ره‌وه و دواتر دوای ماوه‌یه‌كیش دووباره ئه‌و شته ناماددی و ناجه‌سته‌ییه، بگه‌ڕێننه‌وه دۆخی یه‌كه‌مجاری و بیكه‌نه‌وه به شته ماددی و فیزیكییه‌كه.
هه‌روه‌ها ئه‌مریكییه‌كان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه روسه‌كان بتوانن له رێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و توانایانه‌یان هه‌یه، كه‌ل و په‌ل و ئامێر و كه‌ره‌سته سه‌ربازیه‌كانیان بدزن، هه‌مان راپۆرت ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و توانای ئاودیوكردن و بڕینه‌یان هه‌یه، ده‌توانن جه‌سته و ته‌نه ماددییه‌كان به نێوه‌ندێكی وه‌ك دیواری ره‌قدا بگوێزنه‌وه و هیچ كه‌سێكیش هه‌ستی پێنه‌كات، شایانی ئاماژه بۆ كردنه كه زۆر زانای گه‌وره و ناوداری جیهانی له‌وه دڵنیابوون كه ئه‌م دیارده‌یه هه‌یه و نكوڵی لێناكرێت، له‌وانه زانای كیمیایی و فیزیایی (السێر ولیام كروكس) (1832-1919)، هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌مریكییه‌كان ده‌ڵێن له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێكی وه‌ك (یۆری گیله‌ر) ده‌توانێت كه‌وچك و كلیل بچه‌مێنێته‌وه، ئه‌وه دوور نییه بتوانێت له رێگای (سایكۆكینزز) بۆمبی ناوكی ئه‌مریكی بته‌قێنێته‌وه، یان ده‌توانێت ئه‌و توانسته تایبه‌تییه له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌ی بۆ شێواندن و تێكدانی كۆمپیوته‌ر و راداری سه‌ر تانك و زریپۆشه‌كان و تۆڕی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیكردن و پاپۆڕ و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كان به‌كار بهێنێت.

ولف ماسنك، خاوەنی توانایەکی لەڕادەبەدەر لە تێلیپاسیدا



