ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

مستەفا ئەحمەد ئەو هونەرمەندەیە کە پەنجە مۆری بەسەر شانۆ و درامای کوردییەوە هەیە .

مستەفا ئەحمەد ئەو هونەرمەندەیە کە پەنجە مۆری بەسەر شانۆ و درامای کوردییەوە هەیە .

رۆژی ٢٨ـی ئەیلول ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی، سەردانی هونەرمەند و شانۆکاری گەورەی کورد بەڕێز مستەفا ئەحمەدیان کرد.

لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت بە رێزەوە باسیان لە کاروانی دەوڵەمەندی هونەریی مامۆستا مستەفا ئەحمەد کرد و رایانگەیاند “هونەرمەند مستەفا ئەحمەد تەنها ناوێک نییە لە دنیای هونەردا، بەڵکو سەروەتێکی گەورەی نیشتمانییە کە زیاتر لە شەست ساڵە لە بواری هونەر و نواندندا خزمەت بە گەلەکەی دەکات “، لەبەرامبەر ئەو مێژووە پڕ لە درەوشاوەیەشدا ، سڵاوی ئەمەک و وەفاداریی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان پێشکەش کرد و هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشیان بۆ خواست.

لای خۆیەوە ، هونەرمەند مامۆستا مستەفا ئەحمەد سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کرد و بە قەدرەوە باسی “لە پشتگیری و هاوکارییەکانی سەرۆک مام جەلال و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کرد بۆ هونەر و هونەرمەندان، کە ئێمەش وەک بەشێک لەو کاروانە دەمانتوانی بەسەرکەوتوویی ئەو کارانە پێشکەش بکەین و لە کۆتایدا دەبووە جێی رەزامەندیی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان”.

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *