ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

وەزارەتى کاروباری شەهیدانى هەرێمى کوردستان و دەزگاى شەهیدانى عێراق یاداشتنامەیەکیان واژۆکرد

پووختەی هەواڵەکە:

  • هەردوو وەزارەتی کاروباری شەهیدان و دەزگای شەهیدان بەڵێنی کاری هاوبەشیان داوە.
  • عەبدوڵای حاجی مەحموود سەرۆکایەتی شاندی هەرێمی کوردستان و عەبد ئیلا نائیلی سەرۆکی شاندی عێراق بووە.
  • دامەزراندنی داتابەیسێکی هاوبەش و ئاسانکاری بۆ مامەڵەی کەسوکاری شەهیدان.

وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانى هەرێمى کوردستان و دەزگاى شەهیدانى عێراق یاداشتێکى لێکگەیشتنیان واژۆکرد، بەگوێرەى یاداشتەکە، هەردوولا لە چەند پرسێکى پەیوەست بە کەسوکارى شەهیدان و ناساندنى تاوانەکانى دژ بە گەلانى عێراق و هەرێمى کوردستان بەڵێنی کارى هاوبەشیان بە یەکدی داوە.



عەبدوڵا حاجى مەحموود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە سەرۆکایەتیی شاندێک سەردانى بەغدادى کرد و لە ڕێوڕەسمێکدا لەگەڵ عەبد ئیلا نائیلى، سەرۆکى دەزگاى شەهیدانى عێراق یاداشتنامەیەکى هاوبەشیان واژۆکرد.

بەگوێرەى یاداشتەکە هەردوولا لە پرسى گۆڕە بەکۆمەڵەکان و دامەزراندنى داتابەیسێکى هاوبەش و ئاسانکاریی مامەڵەى کەسوکارى شەهیدان و ناساندنى تاوانەکانى دژ بە گەلانى عێراق و کوردستاندا کارى هاوبەش دەکەن

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *