خالید شوانی و ستیڤن ڤاگن تاوتوێی دۆسیەی زیندانییانی بیانی لە عێراق دەکەن
- چەندین دۆسییەی جێگەی بایەخی هەردوو وڵاتیان تاوتوێکردووە.
- لەپێشیانەوە دۆسییەی ئەو زیندانییە بیانییانەی لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
خالید شوانی، وەزیرى دادی عێراق و ستیڤن ڤاگن، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبوونەوە و دۆسیەی زیندانییانی بیانی و هاوکاریی یاسایی و دادی تاوتوێ کرد.
ناوەرۆکی دیدارەکەی نێوان وەزیری دادی عێراق و کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا
- لە دیدارەکەی خالید شوانی و ستیڤن ڤاگن، چەندین دۆسییەی جێگەی بایەخی هەردوو وڵاتیان تاوتوێکردووە، لەپێشیانەوە دۆسییەی ئەو زیندانییە بیانییانەی لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
- یەکێکی دیکە لەو تەوەرانەی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، بەهێزترکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکا بووە لە بوارەکانی یاسایی و دادی.
- باسیان لە هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشکردووە، لە دۆسییەی تایبەت بەو زیندانییانە و شێوازی مامەڵە لەگەڵکردنیان لەسەر بنەمای یاسا و ڕێکارە کارپێکراوەکان.
- ستیڤن ڤاگن، ستایشی ڕۆڵی وەزارەتی دادیی عێراقی کردووە، لە دۆسیەی گواستنەوەی زیندانییانی بیانی لە سووریاوە بۆ عێراق.
وەزارەتی دادی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، لە دیدارەکەی خالید شوانی و ستیڤن ڤاگن، چەندین دۆسییەی جێگەی بایەخی هەردوو وڵاتیان تاوتوێکردووە، لەپێشیانەوە دۆسییەی ئەو زیندانییە بیانییانەی لە سووریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.
بەهێزکردنی هاوکاری دوو قۆڵی نێوان عێرا و ئەمریکا لە بواری یاسایی و دادی
دەشڵێت، یەکێکی دیکە لەو تەوەرانەی گفتوگۆی لەبارەوە کراوە، بەهێزترکردنی هاوکاریی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئەمریکا بووە لە بوارەکانی یاسایی و دادی.
وەزیرى دادی عێراق و کابەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد، باسیان لە هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشکردووە، لە دۆسییەی تایبەت بەو زیندانییانە و شێوازی مامەڵە لەگەڵکردنیان لەسەر بنەمای یاسا و ڕێکارە کارپێکراوەکان.
ستایشیکردنی ڕۆڵی وەزارەتی داد لە گواستنەوەی دۆسیەی زیندانییە بیانییەکانی سووریا
ستیڤن ڤاگن، ستایشی ڕۆڵی وەزارەتی دادیی عێراقی کردووە، لە گواستنەوەی دۆسیەی زیندانییانی بیانی لە سووریاوە بۆ عێراق و ڕایگەیاندووە، ئەمریکا هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشەکانی دەکات بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتیی پێویست لە دۆسییەی زیندانییانی بیانی




