ساڵرۆژی ماڵئاوایی یەکجارەکییەیان بۆنەی پشووی جەنگاوەرە و هاکە بیستمان جولەی تێهەڵدەچێتەوە؟

ساڵرۆژی ماڵئاوایی یەکجارەکییە
یان بۆنەی پشووی جەنگاوەرە و هاکە بیستمان جولەی تێهەڵدەچێتەوە؟
سەدەی بیستەمی بە حزوری سەنگینی خۆی داپۆشی و سڵاوێکی گەرمیشی لە چارەگێکی سەدەی تازە کرد.
ئەرکی زۆری راپەڕاند و ماکێتی سەدان نەخشەی داهاتووی بە جێهێشت کە وا ئێستا یەکێتییەکەی سەوزتری دەکاتەوە.
ئیرادەی تۆکمەی کورد و ستوونی رەگ داکوتاوی کوردستان و عیراق بوو.
لە نەخشەی (رزگاری)یەوە هەتا کرداری بە دەیهاتووی ئازادی مەملەکەت یەک عەمباری پەنهانی بیرۆکە و باسکی بەهێزی هەزاران پرۆژەیە کە تا بەکاری بێنی وەک ژیلەمۆ دەگەشێتەوە و وەک بڵێسە مژدەی روناککردنەوەی شار و وڵاتە لەدەم کەلەوە. هەتا جۆشیدەی بەرکەتی نابڕێتەوە.
ئەرێ وایە کە هەتا هەتایە ئومێد و بزە و گەشی و گەشبینییە.
ئەرێ وایە عەرابی پێدانەوەی چانسە بە سەرفرازی و مامی هەڵسێنەری تۆز و غوبارە لە قوڕ و لیتاوی تاریکی و بەدبینی .
ناوی ئیدیۆمی داهاتووە و ئەدگاری ئیقبالی هاتە لە دەورانی نەهاتا.
خۆیەتی وەک باسی دەکەن ،
لە کونجی شەوەزەنگ و دەربڕینی نوزەوە دایمە و دەرهەم دەڵێت:
ئیتر .. ئێوەش هەر شاد و سەربەرز و سەرفراز بن.



