عومەر وائیلى: 59 شۆفێرى عێراقى لە سووریا ئازاد کران
پووختەی هەواڵەکە:
- عومەر وائیلى: لەو پێبژاردنە داراییەى لەسەریان بوو بەخشران.
- کێشەکە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیرانی عێراق چارەسەرکراوە.
- سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و سووریا کێشەکەیان چارەسەرکردووە
- پەیوەندیی و هەماهەنگییەکە پێبژاردنە داراییەکە لەسەر شۆفێرەکان هەڵگیراوە.
عومەر وائیلى، سەرۆکى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق ئازادکردنى 59 شۆفێرى عێراقى لە سووریا و بەخشینیان لەو پێبژاردنە داراییەى لەسەریان بوو، ڕاگەیاند.
عومەر وائیلى، سەرۆکى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق ڕایگەیاند، عەلى زەیدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق دەستەى دەروازە سنوورییەکانى ڕاسپارد هەماهەنگى لەگەڵ لایەنى سووریا بکات بۆ چارەسەرکردنى دۆسییەى ئەو شۆفێرە عێراقییانەى کە لە سووریا دەستبەسەربوون.
سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و سووریا هەماهەنگییان کردووە
سەرۆکى دەستەى دەروازە سنوورییەکانى عێراق ئاماژەى بەوە کرد، دەستەکەیان پەیوەندیى بە سەرۆکى دەستەى گشتى دەروازەکانى سووریاوە کردووە بۆ چارەسەرکردنى ئەو دۆسیەیە کە پەیوەندیی بە چەند سەرپێچییەکەوە هەبوو کە شۆفێرە عێراقییەکان لەناو خاکى سووریا ئەنجامیاندا بوو.
شۆفێرەکان لە پێبژاردنە داراییەکان بەخشراون
عومەر وائیلى، جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پەیوەندی و هەماهەنگییەکان بوونە هۆى ئازادکردنى 59 شۆفێرى عێراقى و هەروەها بەخشینیان لەو پێبژاردنە داراییانەى کە بەهۆى ئەنجامدانى ئەو سەرپێچییانەوە لە ئەستۆیان بوو




