ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

وەفدێکی باڵای سیاسەتمەداران و رۆشنبیر و ئەدیبانی وڵاتی میسر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یانکرد.

وەفدێکی باڵای سیاسەتمەداران و رۆشنبیر و ئەدیبانی وڵاتی میسر سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یانکرد.

رۆژی ٢٧ـی ئەیلول ٢٠٢٦ ، وەفدێکی باڵای وڵاتی میسر بە یاوەری بەڕێزان فەرید ئەسەسەرد رووناکبیر و سیاسەتمەدار ، دکتۆر یاسین رەووف رەسوڵ نوێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وڵاتی میسر ، سەردانی مەزاری سەرۆک مام جەلال یانکردوو لە لایەن مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال ـە بە گەرمی پێشوازیکران .

دوایی دانانی تاجە گوڵینەی رێز و وەفاداری وەفدی میوان بە رێزەوە لە دەفتەری یادەوەرییەکاندا مێژووی خەبات و تێکۆشان و سەرکردایەتی سەرۆک مام جەلال یان خستەڕوو وەک سەرکردەیەکی گەورەی گەلی کورد کە رۆڵی گەورەی گێڕاوە بە ئاڕاستەی ئاشتی و دۆستایەتی زیاتر نزیک بوونەوەی هەردوو گەلی کورد و میسری برا .

لای خۆیانەوە مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سوپاسی سەردان و وەفاداری وەفدی میوانیان کردوو جەختیان لە هەڵوێستە گرنگەکانی سەرۆک و رابەر جەنابی مام جەلال کردەوە لەگەڵ گەلی میسری دۆست کە هیچ کات هەنگاوەکانی سەرۆک مام جەلال بێ حیکمەت و خوێندنەوەی قوڵ نەبووە بۆ ژیان و سیاسەتکردن .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close