ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

کچە وونبووەکەى ئاکرێ دۆزرایەوە؛ بەڵام تەندروستى ناجێگیرە

پووختەی هەواڵەکە:

  • شیرین یونس کچە وونبووەکەى ئاکرێ دواى چوار ڕۆژ لە دیارنەمانى دۆزرایەوە
  • بەهۆی مانەوەی چوار ڕۆژ لە چیاکان بەهۆی برسێتی زۆرەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

دوای چوار ڕۆژ لە دیارنەمانی، شیرین یونس، ئەو کچەی لە سنووری ئاکرێ بێسەروشوێن بووبوو، بە سەلامەتی دۆزرایەوە.


شیرین یونس چوار ڕۆژ لە چیاکان بە برستێ  ماوەتەوە

  • بەهۆی مانەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە چیاکان و تووشبوونی بە برسێتییەکی زۆر، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چاودێریی تەندروستی.
  • دوای دیارنەمانی شیرین یونس هاونیشتمانییەکی زۆر خۆبەخشانە لە چیا و دۆڵەکانی ئاکرێ بە دوایدا گەڕان.
  • شیرین یونس، خاوەن پێداویستى تایبەتە و نابیستە، ڕۆژى 24ـى ئەم مانگە، لە ماڵ چووەتە دەرەوە و کەسوکاری لایەنە پەیوەندارەکانیان ئاگادارکردەوە بۆ سۆراغکردنی.

شیرین یونس تەندروستی جێگیرە و بەرەو باشبوون دەڕوات

بەگوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى کەناڵ8، بەهۆی مانەوەی بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە چیاکان و تووشبوونی بە برسێتییەکی زۆر، ئێستا شیرین یونس، ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بەمەبەستی وەرگرتنی چاودێریی تەندروستی و چارەسەری پێویست.

هەر بە گوێرەى زانیارییەکانى پەیامنێرى کەناڵ8، لەدواى بڵاوبوونەوەى هەواڵی دیارنەمانى شیرین، بەشێکى زۆر لە هاونیشتمانییانى ئاکرێ، خۆبەخشانە لەناو چیاو دۆڵ و ناوچەکانى دەورووبەرى ئاکرێ دەستیان بە گەڕان بۆ دۆزینەوەى ئەو کچە کرد.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسى ڕاگەیاندنى تەندروستى شارۆچکەى ئاکرێ، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، شیرین ئێستا لەژێر چاودێرى پزیشکیدایە و ڕەوشى ناوبراو بەرەو باشبوون دەڕوات.

چوار ڕۆژ بە برسێتی لە دەرەوە بووە

شیرین یونس، خاوەن پێداویستى تایبەتە و نابیستە، ڕۆژى 24ـى ئەم مانگە، لە ماڵ چووەتە دەرەوە و کەسوکارەکەى هەر زوو لایەنە پەیوەندیدارەکانیان لێ ئاگادار کردەوە، تاوەکو سۆراخى کچەکەیان بکەن و بیدۆزنەوە

Screenshot
زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *