گرفت و رێگەچارە

پاراسایكۆلۆژیا و دیارده‌كانى
78
1-2
((كاك دكتۆر، من خوێندكارى قۆناغى چوارى به‌شى ده‌روونزانیم و وا ئه‌مساڵ زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌م، به‌ڵام به داخه‌وه تاوه‌كوو ئێستا هیچ شتێك ده‌رباره‌ى پاراسایكۆلۆژیا نازانم، له‌به‌رئه‌وه‌ى وانه‌ى تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌مان نییه، زۆر حه‌زیش ده‌كه‌م زانیاریى پێویستم ده‌رباره‌ى هه‌بێت، چه‌ند پرسیارێكم هه‌یه هیوادارم وه‌ڵامم بده‌یته‌وه، یه‌كه‌م: مه‌به‌ست له پاراسایكۆلۆژیا چییه؟ دووه‌م: ئه‌و دیاردانه‌ى كه پاراسایكۆلۆژیا لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات چین و جیاوازیان چییه له‌گەڵ ئه‌و دیاردانه‌ى كه سایكۆلۆژیا توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات؟ تا چه‌ند په‌یوه‌ندیى له‌نێوان پاراسایكۆلۆژیا و سایكۆلۆژیاداهه‌یه؟ ئایا راسته زیاتر پاراسایكۆلۆژیا بۆ مه‌به‌ستى سیاسى به‌كار ده‌هێندرێت؟ ده‌توانین بڵێین پاراسایكۆلۆژیا وه‌ك ده‌روونزانى و زانسته‌كانى تر ئه‌میش زانستێكى سه‌ربه‌خۆیە؟))
به‌ڕێزه‌كه‌م، ئاساییه ئه‌گه‌ر تاوه‌كوو ئێستا زانیاریى پێویستت ده‌رباره‌ى پاراسایكۆلۆژیا نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌مه زانستێكى جیاوازه له ده‌روونزانى و بابه‌ته‌كانیشیان جیاوازه، به‌داخه‌وه تاوه‌كوو ئێستا له‌لاى ئێمه وه‌ك پێویست گرنگى پێنه‌دراوه و وه‌ك بابه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ له زانكۆكانى ئێمه ناخوێندرێت، بۆ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانیشت:
له‌سه‌ر چه‌مك و زاراوه‌ى پاراسایكۆلۆژیا مشت و مڕ و بگره و به‌رده‌یه‌كى زۆر هه‌یه، هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان كه باشتر وایه له جیاتى پاراسایكۆلۆژیا، زاراوه‌ى (په‌یبردن، یان دركپێكردنى سه‌روهه‌سته‌كان) (الادراك فوق الحسی) به‌كار بهێندرێت، هه‌ندێكجاریش زاراوه‌ى (سایPsy) وه‌ك هێمایه‌ك بۆ دیارده‌كانى پاراسایكۆلۆژیا به‌كار دێت، جارى واش هه‌یه زاراوه‌ى (هێزه لەڕادەبەدەرەکان- القوی الخارقه)، یان دیارده لەڕادەبەدەرەکانله جیاتى پاراسایكۆلۆژیا به‌كاردێت، به‌ڵام تاوه‌كوو ئێستا هیچ یه‌كێك له‌و چه‌مك و زاراوانه نه‌یانتوانیوه شوێن به دەستەواژەی پاراسایكۆلۆژیا له‌ق بكه‌ن و جێگەکەى بگرنه‌وه، هه‌ر زاراوه‌ى پاراسایكۆلۆژیا له سه‌ر زمانه و زیاتر له هه‌موو ئه‌وانه‌ى تر به‌كاردێت، له‌به‌رئه‌وه‌ى باشترین و گونجاوترین زاراوه‌یه كه پڕ به پێستى ئه‌و زانسته نوێیه بێت.
پاراسایكۆلۆژیا (Para Psychology) له دوو وشه پێكهاتووە كه ئه‌وانیش (Para) به ماناى ته‌نیشت و (Psychology) به ماناى ده‌روونزانى دێت، واته پاراسایكۆلۆژیا بە ماناى به ته‌نیشت ده‌روونزانییەوە، یان سه‌روو ده‌روونزانییه، كه وه‌ك بوار و زانستێكى نوێ هه‌وڵى لێكۆڵینه‌وه و تاووتوێكردنى ئه‌و دیارده ده‌روونییه له راده‌به‌ده‌رانه ده‌دات كه ده‌روونزانى خۆى له قه‌ره‌یان نادات و ناكه‌وێته چوارچێوه‌ى توێژینه‌وه‌كانیه‌وه.
پاراسایكۆلۆژیا بۆ یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن (ماكس دیسسوار) له هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى نۆزده‌یه‌م به‌كارهات، دواتریش (جى،بى، راین) له ساڵى (1934) ئه‌م زاراوه‌ى به واتاى توێژینه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی نێوان بوونه‌وه‌ر و ژینگه به‌كارهێنا، زانكۆى (جۆن كه‌نه‌دیش) پێناسه‌ى پاراسایكۆلۆژیا به ئه‌وه ده‌كات كه بریتیه له (توێژینه‌وه‌ى زانستى دیارده ده‌روونییه لەڕادەبەدەرەکان و گۆڕانكاریى رواڵه‌تى نێوان بوونه‌وه‌ر و ئه‌و جیهانه‌ى چوارده‌ورى، كه ناتوانرێت له رێگەى یاسا فیزیاییه باوه‌كانى ئێستاوه بزانرێت و راڤه و لێكدانه‌وه‌ى زانستى بۆ بكرێت و شاره‌زایى پێویست ده‌رباره‌یان په‌یدا بكرێت.
ئه‌وه‌ى شایانى وتنه له‌مێژه زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان گرنگى به توێژینه‌وه‌ى دیارده‌كانى پاراسایكۆلۆژیا ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بودجه‌ى (میزانیه)ى تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان كردووه و ساڵانه سه‌دان و هه‌زاران و ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها سه‌نته‌ر و مه‌ڵبه‌ندى توێژینه‌وه‌یان كردۆته‌وه و ده‌یان گۆڤار و بڵاوكراوه‌ى زانستى لەبارەی پاراسایكۆلۆژیا به چاپ ده‌گه‌یه‌نن و چه‌ندین وۆرك شۆپ و كۆنفرانس ده‌به‌ستن، بۆ نموونه له ساڵى (1882) له له‌نده‌ن كۆمه‌ڵه‌ى توێژینه‌وه‌ى دیارده ده‌روونییه لەڕادەبەدەرەکان دامه‌زرا .هه‌روه‌ها دواى سێ (3) ساڵ، واته له ساڵى (1885) هه‌مان كۆمه‌ڵه له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا دامه‌زرا، زیاتر له (20) زانكۆى ئه‌مریكیش یارمه‌تى به ئه‌نجامگه‌یاندنى توێژینه‌وه‌ى زانستى له بوارى پاراسایكۆلۆژیا ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت زانكۆى (جۆن كه‌نه‌دیش) بڕوانامه‌ى ماسته‌ر به ده‌رچووانى پاراسایكۆلۆژیا ده‌دات، هه‌روه‌ها (8) گۆڤارى تایبه‌ت به پاراسایكۆلۆژیا له به‌ریتانیا ده‌رده‌چێت و زیاتریش له (20) مه‌ڵبه‌ند و سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى زانستى پاراسایكۆلۆژیا له روسیا هه‌یه، بێگومان ئێستا چه‌ندین جار ئه‌و ئامارانه‌ى پێشوو زیاتر بوون، چونكه ئه‌م ئامارانه كۆنن و بۆ هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌مێژه زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان گرنگى به توێژینه‌وه‌ى دیارده‌كانى پاراسایكۆلۆژیا ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تیش وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان، هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بودجه‌ى تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان كردووه و ساڵانه سه‌دان و هه‌زاران و ملیۆنان دۆلار خه‌رج ده‌كه‌ن و چه‌نده‌ها سه‌نته‌ر و مه‌ڵبه‌ندى توێژینه‌وه‌یان كردۆته‌وه و ده‌یان گۆڤار و بڵاوكراوه‌ى زانستى لەبارەی پاراسایكۆلۆژیاوە به چاپ ده‌گه‌یه‌نن
دیارده‌كانى پاراسایكۆلۆژیا
هه‌موو زانست و بوارێك دیارده‌ى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات، پاراسایكۆلۆژیاش وه‌ك هه‌موو بواره‌كانى تر كۆمه‌ڵێك دیارده‌ى تایبه‌ت به خۆى هه‌یه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كات، كه له دیارده‌ى بواره‌كانى تر جیاى ده‌كاته‌وه، له گرنگترین دیارده‌كانى پاراسایكۆلۆژیاش ئه‌مانه‌ن: زانین و په‌یبردنى سه‌رووهه‌ستى (الادراك فوق الحسی)، ئه‌م بواره سه‌رجه‌م ئه‌و دیارده له‌راده‌به‌ده‌رانه له‌خۆده‌گرێت كه ناتوانرێت له رێگەى پێنج هه‌سته‌وه‌ره ئاساییه‌كانى مرۆڤه‌وه هه‌ستیان پێبكرێن، له به‌رئه‌وه‌ى له سنوور و مه‌وداى هه‌سته‌وه‌ره‌كانى مرۆڤى ئاسایدا نین و له‌و سنووره ده‌رده‌چن و ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ى زانین و دركپێكردنى سه‌رووهه‌ستى، كه له زمانى ئینگلیزی‌دا پێى ده‌وترێت (Extra Sensory Perception) ، ئه‌و دیارداناش كه ده‌كه‌ونه چوارچێوه و سنوورى پێبردنى سه‌رووهه‌ستى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
تیلیپاسى (التخاطر- Telepathy)
تیلیپاسى (Telepathy) به ماناى گواستنه‌وه‌ى بیرباوه‌ڕ و بیرۆكه و زانیارى و شاره‌زایى له‌نێوان دوو مێشكدا (دوو كه‌س) به بێ ئه‌وه‌ى هیچ ئامراز و كه‌ره‌سته و هۆكارێكى فیزیكى (ماددى) باوى وه‌ك (ته‌له‌فۆن، یان ئیمێڵ، یان نووسین، یان قسه‌كردن و…هتد) له‌نێوان ئه‌و دوو مێشكه، یان ئه‌و دوو ئاژه‌ڵه، یان ئه‌و دوو كه‌سه‌دا هه‌بێت بۆ گه‌یاندنى بیروبۆچوون و زانیارییه‌كانیان، هه‌ندێك مرۆڤ هه‌ن كه ئه‌و توانسته تایبه‌تییه له‌راده‌به‌ده‌ره‌یان هه‌یه و ده‌توانن له‌نێوان خۆیان له رێگەى تیلیپاسى (Telepathy) ئاڵوگۆڕى زانیاریى بكه‌ن و سه‌ركه‌وتووش بن، ئه‌گه‌ر دوورى نێوانیشیان سه‌دان و هه‌زاران كیلۆمه‌تریش بێت، واته ده‌توانن په‌ى به‌و شتانه ببه‌ن كه له‌ناو مێشكى كه‌سى به‌رامبه‌ریدا دێت و ده‌چێت و بیر له چى ده‌كاته‌وه، یان هه‌ست به چى ده‌كات، به بێ ئه‌وه‌ى هیچ ته‌كنۆ‌لۆژیا و ئامێرێكى ماددى و فیزیایى له نێوانیاندا هه‌بێت، ته‌نیا به هێزى بیر و هۆش و ده‌روون زانیارییه‌كانى ناو مێشكیان بۆ كه‌سانى تر ده‌گوێزنه‌وه.
بینین و زانینى شوێنى شته شاراوه‌كان (الاستبصار- clairvoyance
هه‌ندێك كه‌س له رێگەى (تیژبینى) (الاستبصار- ( clairvoyance ده‌توانن شوێنى شته شاراوه‌كان و دزراوه‌كان بزانن و كاغه‌زى ناو گیرفان بخوێننه‌وه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكى تره له توانا لەڕاده‌به‌ده‌ره‌كان و دیارده ده‌روونییه نائاساییه‌كان، ئه‌و كه‌سه‌ى ئه‌م توانست و توانا له‌ڕاده‌به‌ده‌ر و نائاساییه‌ى هه‌بێت، ده‌توانێت شتى ئه‌و دیو دیوار و به‌ربه‌ست و شوێنە شاراوه‌كان ببینێت و كه‌ل و په‌له دزراو و شاراوه‌كان بدۆزێته‌وه، كه كه‌سانى ئاسایی وه‌ك ئێمه ناتوانن ئه‌و كاره بكه‌ن .
زانینى ره‌نگه‌كان له رێگەى ده‌ستلێدانه‌وه (الرۆیه الجلدیه Dermoscopy )
ئه‌م دیارده ده‌روونییه‌ش بریتییه له‌وه‌ى كه هه‌ندێك كه‌س له توانایاندا هه‌یه ره‌نگه‌كان له رێگەى ده‌ستلێدانه‌وه بزانن بە بێ ئه‌وه‌ى بینین (چاو) به‌كاربهێنن، هه‌ندێك له زاناكان له‌و بڕوایه‌دان كه ره‌نگه‌كان ته‌نیا له رێگەى بینینه‌وه هه‌ستى پێناكرێت، به‌ڵكو هه‌ندێك كه‌س ده‌توانن له رێگەى ده‌ست لێدانیشه‌وه ره‌نگه‌كان بناسنه‌وه .
به بڕواى ئه‌و زانایانه ره‌نگه‌كان شه‌پۆلى كه‌هرۆموگناتیسیان هه‌یه و ئه‌و كه‌سه‌ى تواناى تایبه‌تى هه‌بێت ده‌توانێت له رێگەى ده‌ست لێدانه‌وه هه‌ست به جیاوازى گه‌رمى نێوان ره‌نگه‌كان بكات كه له ئه‌نجامى پێچه‌وانه‌بوونه‌وه‌ى (انعكاس) تیشكى رۆژه‌وه دروست ده‌بێت، بۆ نموونه دواى راهێنانى ئه‌و جۆره كه‌سانه له رێگه‌ى ده‌سته‌وه ده‌یانناسنه‌وه، به بڕواى ئه‌و زانایانه ره‌نگه‌كانى (سوور و پرته‌قاڵى و زه‌رد) له ره‌نگه گه‌رمه‌كانن و زیاتر زبرن، به‌ڵام ره‌نگه‌كانى شین و سه‌وز له ره‌نگه سارده‌كانن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا لووسن، كه‌واته كاتێك چاوى ئه‌و كه‌سانه‌ى تواناى تایبه‌تیان هه‌یه ده‌به‌سترێت و ده‌ست له شته ره‌نگاوره‌نگه‌كان ده‌ده‌ن، له رێگەى گه‌رمى و زبرى، یان ساردى و لووسیه‌وه ره‌نگه‌كان ده‌ناسنه‌وه.
سایكۆكینزز (psychokinesis)
ئه‌مه‌ش لقى دوویه‌مى دیارده‌كانى پاراسایكۆلۆژیایه كه ئه‌م دیارده‌یه بریتییه له‌وه‌ى كه هه‌ندێك كه‌س به هێزى بیر و ئه‌قڵ ده‌توانن كار له‌كه‌ل و په‌ل و شته ماددییه‌كان بكه‌ن و بیانجووڵێنن و جێگۆڕكێیان پێبكه‌ن، به بێ ئه‌وه‌ى هیچ ناوه‌ندێكى ماددى فیزیایى و كه‌ره‌سته‌یه‌كى دیاركراو به‌كاربهێنن، شایانى ئاماژه بۆ كردنه كه دۆزینه‌وه و ده‌ستنیشانكردنى ئه‌م توانایه بۆ لێهاتوویى و تواناى لەڕاده‌به‌ده‌رى كابرایه‌كى روسى كه ناوى یورى گیله‌ر-ه (Yuri Geller) ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌یتوانى به هێزى مێشك و ده‌روون كه‌وچك و كلیل بچه‌مێنێته‌وه.




