شەهید ڕێباز فەرماندە و پارتیزانی ڕۆژگارە سەختەکان
دكتۆر عەبدولواحید ئیدریس
دەمێکە هەولێر مەکۆی خەبات و بەرەنگارییە لەقۆناغە جیاوازەکانی مێژوودا، ئەویش بەفیداکاری و گیانبازی ڕۆڵەکانی لەسەنگەری ڕوو بەڕووبوونەوە دوژمنانی ستەمکار دا، بەتایبەت لە شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، کە لە ١-٦-١٩٧٦ دا هه‌ڵگیرسا.
سەرەتای شۆڕش پێشمەرگە مەرگ بەزێنەکانی هەولێر لە هێزێک پێک دێت بەناوی (هەرێمی هەشت) چەند فەرماندەیەک ئامر هەرێمی ئەو هەرێمە بوونە (شەهید سەعدی گچکە، قادرعەزیز، سەید کاکە، سەید مەجید) سنوری ئەوهەرێمە کە ناوچەکانی (گوندەکانی دێدەوان” دەشت و زورگە لە جادەی قوشتەپەوە بۆی دەچی تا بەستی شەرغه کۆمەڵێک گوند لە خۆدەگرێت”، بەستی شەرغە” بەستێکە لە ڕوبارێکی بچوکی دێگەڵەوە سەرەتاکەی دەست پێدەکات تا لە زێی بچوک دەکاتەوە چەندان گوند لەو بەستە هەن، گوندەکانی سنووری تەق تەق و دێگەڵە، ” شەمامک دەشتێکی بەخێر و بێرە بۆ کشتوکاڵ دەکەوێتە نێوان جادەی مەخمور و جادەی گوێڕ، چەندان گوند لەخۆدەگرێت، ” مرکیە و سەنیە دەشتێکی بە پیتە دەکەوێتە نێوان جادەی مەخمور وجادەی کەرکوک تا زورگەزراو، کۆمەڵێک گوند لە خۆ دەگرێت”، ” کەندێناوە دەشتێکی بەناوبانگە دەکەوێتە نێوان زورگەزراو و چیای قەرەچوغ، چەندان گوند لە خۆدەگرێت”، ” قەراج دەشتێکە هاوشانی کەندێناوە بۆگەنم و جۆ بەناوبانگە گەر ساڵەکە هات بێت واتە باران باش ببارێت، دەکەوێتە دیوی قەرەچوغ بەلای شارۆچکەی مەخمور بەرەو شارەدێی گەیارە، چەندان گوند هەن کە تخوبیان لەسەر یەکە لەگەڵ عەرەب”، “زورگەزراو نەدەشتە و نەچیای سەخت، بەڵکوو گردۆڵکەیە سنوری دەشتی مرکیە و سەنیە لەگەڵ کەندێناوە لێک جیاواز دەکاتەوە”،” بەڕانەتی تا ئەو کاتەی تیپی ٨٥ دروست بوو, سنورێکی فراوان و هەمووی دەشتێکی تەخت و کاکی بە کاکییە، دەکەوێتە سەر ڕێگای موسل تا شارۆچکەی خەبات بە دەستەڕاست”)، ساڵی ١٩٨٢ هەرێمەکان بوون بەتیپ، هەرێمی هەشت بوو بە تیپی ٨٦ ی دەشتی هەولێر، سنوری چالاکیەکانی هەموو ئەو ناوچانە بوو کە هەرێم لێی بەرپرس بوو تا ساڵی ١٩٨٤ کەلەو سنورە تیپێکی تر دروست کرا بەناوی تیپی ٨٧ ی قەرەچوغ، کەسنوری چالاکیەکانیان لەنێوان ئەو دوو تیپه دابەش کرا، بەڵام بەردەوام چالاکی هاوبەشیان ئەنجام دەدا، بۆچارەسەری کێشە کۆمەڵایەتییەکان کادیری تایبەت بە سنوری هەردوو تیپ هەبوو، ئامانجی ئێمە لەو ڕونکردنەوەیە ئەوەیە کە پێشمەرگایەتی لەو سنورە فرەوانە، زۆر سەخت و دژوار بووە بەراورد بەناوچە شاخاویەکان، ئەم شەڕی مەرگ بازیە لەم سنورە دەیان فەرماندە و هەڵۆی چاونەترسی پێشکەش بە شۆڕشی نوێ کردووە، نووسینەکەمان تایبەتە بە فەرماندەیەکی ئازا و خۆڕاگری ئەم سنوورە کە شەهید ڕێبازە.
ئەو کە هەرەس بەرچاوی تاریک و بێ ئومێد نەکردبوو، بە دوای چرایەک دادەگەڕا تولەڕێی خەباتی بەردەوام بدۆزێتەوە، ئەوەبوو هەر لەساڵی هەرەس دەبێتە ئەندامی ڕێکخستنە نهێنیەکانی کۆمەڵەی مارکسی لینینی دواتر ناوی ده‌بێته: (کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان) لەڕیزەکانی ڕێکخستن چاونەترسانە پەرە بە چالاکیەکانی دەدات بازوی مەردانەی لێ هەڵدەکات، بێباک لە جەلاد و عەفلەقیە مەرگ چێنەکان تا لە، ١١-٥-١٩٧٧ بڕیاری گرتن بۆ خۆی و کۆمەڵێ هەڤاڵی دەردەچێت، كه به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
یه‌كه‌م هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركراوانی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان له شاری هه‌ولێر، له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسه‌وه، سه‌ره‌تا ناوی ئه‌وهه‌ڤاڵانه‌ی بڕیاری له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو.
( شه‌هید عوسمان گچكه، له ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانی ده‌رچوو، محه‌مه‌د زه‌نگه‌نه، مه‌ولود هه‌مزه، قادر حیكمه‌ت عه‌بدولقادر عه‌لی قادر) ئه‌مانه له سێدارادران.
ئه‌م هه‌ڤاڵانه‌ش حكومی جیا جیا دران به‌ناوه‌كانی (شێخ فوئاد، مامۆستا محه‌مه‌د قه‌شقه‌یی، مامۆستا حه‌مید كه‌ریم شانه، سه‌ربه‌ست ئیبراهیم، نه‌وشیر ساڵح، جه‌مال حوسێن، خالید هه‌ركی، جیهانگیر كه‌مال، پیرداو حه‌مه‌د، نه‌وزاد كاكه ڕه‌ش، كاكه حه‌مه، قاسم كرێكار، شێخ قادر، مام ئه‌نوه‌ر نادری ته‌قته‌ق، فه‌رهاد كاوانی، شێخ سه‌ردار كاكه حه‌مه، حه‌سه‌ن خدر سیان، محه‌مه‌د تاهیر دزه‌یی، سه‌باح مه‌ولود، ئه‌بوبه‌كر محه‌مه‌د، كارۆخ ،به‌كره قیت، جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر، ڕه‌فیق مه‌رگه‌یی، فه‌قێ گۆمه‌شینی، مه‌لا قادر، سابیر كاكێ، بایز ڕواندزی، فوئاد ڕواندزی، سه‌لام كۆیی، سیامه‌ند قه‌شقه، عه‌لی عومه‌ر، مام هاشم، عه‌زیز گه‌ردی، خه‌سرۆ عه‌زیز گه‌ردی).
ــ (20) هاوڕێی تر هیچیان له‌سه‌ر نه‌سڵمێندراو ئازاد كران..
(كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، قاسم عه‌زیز، ته‌لعه‌ت خدر سیان، محه‌مه‌د سه‌لیم شه‌قڵاوه‌یی، به‌هرام خدر سیان، كانه‌بی عوسمان، هادی ئۆمه‌راوه‌یی، مه‌حسین كه‌ریم، ئه‌سعه‌د مه‌حموود، عومه‌رحه‌مه‌د، محه‌مه‌د شه‌قڵاوه‌یی، ڕۆسته‌م ڕۆاندزی، نادر قه‌شقه‌یی، هۆشمه‌ند برای شه‌هید ئازاد هه‌ورامی، ماجید ئه‌كره‌م، سوبحی حه‌یده‌ر، دلشاد حه‌لاق، حه‌سه‌ن شوفێر)
ــ بێجگه له‌مانه‌ش (7) هاوڕێی تر نه‌كه‌وتنه به‌رده‌ستی ڕژێمی به‌عس، بوون به پێشمه‌رگه به‌ناوه‌كانی (شاخه‌وان عه‌باس، ڕێباز عه‌بدوڵڵا، خالید سابیر، محه‌مه‌د عه‌جه‌م، ڕه‌حمان بادینی، نامیق تاڵه‌بانی، محه‌مه‌د زینه‌دین).
شه‌هید ڕێباز لە ١٣-٥ -١٩٧٧ خۆی دەگەیێنێتە مەفرەزەکانی شۆڕشی نوێ لەناوچەی دێدەوان، شەهید شاخەوان عباس، کە لەهەمان ڕۆژ پەیوەندی دەکات بە هێزی پێشمەرگە، شەهیدان ڕێباز و شاخەوان دەبنە دوو کادیری کۆمەڵە لەو سنوورەدا، ئەگەر ئاوڕێک لەیادەوەریەکانیان بدەینەوە، ئەوکاتە دەزانین چەند قارەمان وخۆڕاگر و خاوەن باوەڕبوونە، دووساڵی یەکجار سەخت، ١٩٧٧ و ١٩٧٨، هەمیشە لەحەرەسیات و جەولەی پارتیزانی، نەبوونی متمانە بە بەناو هەندێ پێشمەرگە، خیانەتی بەردەوام، دەربازبوون لەچەندان ڕوداوی خیانەتکاری، ئەودووساڵە زۆربەی کات ئەو دووکادیرە جەربەزەیە پێکەوەبوونە، لەهەمووی ناخۆشتر کەڕووبەڕووی دەبوونەوە، كه‌سێك ئەمڕۆ پێشمەرگەبوو لەگەڵیان، سبەی لەو بێچەکیە چەکەکەشی دەبرد و دەبووە جاش شوێنی ئیختیافای ئاشکردەکردن و پێشڕەوی کێوماڵکردنی ناوچەکانی بۆ دوژمن دەکرد، بۆیە لای من ئەم دووساڵە لەهەمووساڵەکانی شۆڕش قورستربوو، ئەگەر بیر وباوەڕی قایمی مەرگ بەزێنانەی خۆیان نەبا هەرگیز نەدەکرا بەردەوام بن، شەهید ڕێباز دوای تێپەڕینی ئەوڕۆژانە، دەبێتە فەرماندەی تیپی ٨٦ ی هەولێر و دواتر ٨٧ ی قەرچوغ، فەرماندەکانی ئەو دوو تیپە هەموویان قارمان و کوڕی ڕۆژی تەنگانە بوونە شەهید شاخەوان، شەهید مەلا ئاراس، شێخ جەعفەر، شەهید سابیر ڕەسوڵ، سەفین مەلاقەرە، شەهید ڕێباز، مام غەفور، ڕاستە شەهید ڕێباز فەرماندە بوو، بەڵام نەک کادیرێکی بەئاگا، دەتوانین بڵێین سەرکردەیەکی بەتواناش بوو، وەک پلە سەرکردایەتی نەبوو، بەڵام بەکردار سەرکردە بوو، ئەو لەڕۆژی سەخت و دژوار نەدەشێواو و خۆڕاگرانە بەرەنگاری سەختییەکان دەبۆوە و بڕیاری ئازایانەی دەدا، ئەو فەرماندەیەکی خاکی و پاک و دڵسۆز بوو، نەلەخۆشی بوغرا دەبوو نە لەتەنگانە ڕێی ون دەکرد..!, ئەو وەفادار بوو، بەڵگەم لایە، ڕۆژانێ ساڵی ١٩٩٣ کە فەرماندەی لیوای ٣٠ ی وەزارەتی پێشمەرگە بوو لە (کەس نەزان) پێش بێتە دەوام دەچووە ناو بازاڕ ونرخی خواردەمەنی دەپرسی، خەمی خەڵکی هەژاری دەخوارد کە چۆن ژیان دەکەن بەو گرانیەی ئەو سەردەم ، دوای دەوامیش لەجیاتی بەرەو ماڵ بگەڕێتەوە، بەرەو دێدەوان و بەستی شەرغە و هەموو ئەو شوێنانەی لە پێشمەرگایەتی و پارتیزانی نانێکی لێ خواردبوو، سەردانی دەکردن و ڕێزی لێ دەنان، ئەوەش ڕۆژێک و دوو ڕۆژ نا، کاری ڕۆژانەی بوو، ئەو پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر فراوان بوو، ناوی هەموو ئەو شوانانەی لەبەربوو کە ڕۆژێک لەڕۆژان ببوونە فەریاد ڕەس بۆ پێشمەرگە بۆ زانیاری پێدان لەسەر جولەی دوژمن و پێدانی پێخۆری خۆیان بە پێشمەرگە بە تایبەت لە ڕۆژانی پارتیزانی، بۆیە زۆربەوەفا بوو لەگەڵیان، ئەو دڵسۆزی گەلەکەی و خاوەن بەڵێنی خۆی بوو، بۆیە هەمیشە لەکێشە کۆمەڵاتییەکان لایەنگری ئەوکەسە بوو کە غەدری لێکراوە، ئەو فەرماندەیەک بوو پڕ پڕ بوو لەزانیاری لەسەر دوژمن، لەژمارەی چەک و لیوا و فەیلەق و فرقەی سەربازی، دەیزانی دوژمن چەند بەهێزە، بەڵام لە هەمووان خۆڕاگرتر و ئاسۆ ڕوونتر دەیڕوانیە دواڕۆژی گەلەکەی، ئەوەنیە لەدوای تاریکستانی ئەنفال دەبێتە سەرکردەی پارتیزانەکانی هەولێر، پارتیزانی بێ ئاوەدانی، پارتیزانی لە خاکێکی سوتماک و بێ کانی و ئاو، بستێک لەو نیشتمانە نەمابوو کێوماڵ نەکرێ، بەڵام ڕێباز و هەڤاڵەکانی ١٤ مانگ هەولێر جێ ناهێڵن، تابەبڕیاری سەروو دەگەڕێنەوە (قاسمەڕەش) ئەو هێندە شۆڕشگێڕ و خۆنەویست بوو، دوای ئەنفال بەناچاری زۆر لەپێشمەرگە و کادیرەکان ڕێی هەندەرانیان گرت، ئەو بوو بە پارتیزان، دوای بەبڕیار گەڕانەوەش بۆ سەرکردایەتی، دوای پشوێکی کەم بۆ کۆنفڕاسێک سەرکردایەتی ڕەوانی وڵاتی فەڕەنسای کرد، دوای چەند مانگێک مانەوە لە فەڕەنسا و ئیتالیا، کە زانی بەرنامەی ڕاپەڕین دانراوە، بەپەلە گەڕایەوە کوردستان، دەتوانم بڵێم تاکە فەرماندە بوو لەو سەردەمە لەهەندەرانەوە بگەڕێتەوە لای هاوڕێکانی بۆ ڕاپەڕین، شۆڕشی نوێ پێشمەرگەی ئەفسانەیی زۆرن، بەڵام ڕێبازی بیر‌و باوەڕ خوێندگەیەکە بۆ ڕۆڵەکانمان تا خۆڕاگری و ئازایەتی و پشوو درێژی و جەسارەتی لێ فێربن، درود بۆ گیانی پاکی شەهید ڕێباز و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.








