یەکەم ژنە وێنەگری شاخ
نەسرین كوردە
پێگەی ژنێکی بوێر لە مێژووی كوردایەتیدا. دڵسۆز بۆ گەل و نیشتیمان بوو، لە شاخ و لە شار، بە وێنەی ئەم خاتوونە کەس نەیتوانیوە دەوری پێشمەرگە و هونەری وێنە گرتن بۆ ئەرشیفی ی.ن.ك هیچ کەس بە وێنەی ئەو دەوری باڵای نەبووە لە پاراستنی وێنە ئەرشیفکراوەکان، ئەم ژنە پۆڵاینەکەی کوردایەتی و جێی متمانە و پشت و پەنای هەژاران بووە.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە بنەماڵەیەکی شۆڕشگێڕی نەتەوەیی هاتوەتە دنیاوە و بە هەوێنی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری جۆش کراوە، ژنە پێشمەرگە، دایکێکی میهرەبان، ڕۆژنامە نووسێکی ئازا و سیاسیەکی ماندوو ، و ژنێک لە پشتی سەرکردەیەکی مەزنەوە.
خاتوو هێرۆ ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە لە ڕاگەیاندا بۆ ئەرشیف کردنی مێژووی ناو شۆڕش بە چاوپێکەوتن و دۆکومێنتکردن کە خۆی بە شێوەی مەیدانی کاری لەسەر کردوە، هاوکاری ئاوارەکانی دابینکردوە، وەک پێداویستی دەرمان، هۆشیاری تەندروسیی، و دابینکردنی دکتۆر بۆیان. لە شاخ بەکامێراکەی سەر شانی چالاکیەکانی پێشمەرگە و ئازارەکانی خەڵکی لەکاتی بۆردوو مانەکانی رژێمی بەعسدا دۆکێومینت کردووە ئەرشیفێکی دەوڵەمەندی بۆ کوردو کوردستا ن کردوە
داکۆکیکردن لە مافی مناڵ یەکێک بووە لە کارەکانی.
بیرۆکەی دروستبوونی یەکێتی ژنان لە شاخ، کە لە ڕۆژی ٤ی ١١ی ١٩٨٩ لە شاری سەقز دامەزرا و یەکەم بەیان نامە و یەکەم گۆڤاری ژنان بە ناوی تەوار دەرچوو و بڵاوکرایەوە، پەیوەندیەکی زۆر باش لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و هونەرمەنداندا هەبووە گرینگی زۆری پێداون و هاوکاریان بووە لە ڕووی ماددی و مەعنەوی، هاوکاریەکی بەردەوامی ماڵە هەژار و کەمدەرامەتەکان بووە، بۆ کەس و کاری شەهیدان بە تایبەتی ئەو خێزانانەی کە کەمدەرامەت بوون.
دامەزراندنی کەناڵەکانی کوردسات و خاک یەکێک بوون لە باشترین کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و وەک کەناڵی سەربەخۆ.
هێرۆ خان ڕۆڵێکی گرینگ و بەرچاوی لە ئەرشیفکردنی لە ڕاگەیاندندا هەبوو بە چاوپێکەوتن و ئەرشیفکردنی وێنەگرتنەکانی شۆڕش کە بۆ ئەم مەبەستەش خۆی لە نزیکەوە وێنەی گرتوون و ئەو شوێنانەی وێنەی دەگرت.
دادە هێرۆ باوەڕی زۆری بە میدیا هەبوو بەلایەوە کاریگەریەکی گرینگە بۆ ناسانی کلتور و سیاسەت و ناساندنی دۆزی کورد لە دەرەوە بۆیە گرینگی و بایەخێکی زۆریدا بە جۆرەکانی میدیا و هەر زوو کەوتەوە دامەزراندنی تەلەفیزیۆنی خاک و ڕادیۆ و دواتر سەرپەرشتی کوردساتی دەرکرد و زۆربەی دۆکومێنتەکانی شاخیشی تێدا بڵاوکردەوە، ئەمە جگە لە چەندین گۆڤار و سیخورمەش کە کارێکی ناوازەی ئەو سەردەمە بوو، پاشان سەنتەری گەنجانی و مەناڵپاێرزی دامەزراند سەرەتا لە سلێمانی دەستیپێکرد و بەردەوام بەدواداچوونی دەرکرد و هاوکاریەکی گەورە بوو و زۆربەی بودجە و تێچووەکانی لە لایەن ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانەوە بۆ پەیدا دەکرد بە مەبەستی بەردەوام بوونی. ئەو سەردەمە لەحکومەتی هەرێم ئیدارەی سلێمانی خاوەن کەمترین سەرچاوەی داهات بوو، دەستێکی باڵای هەبوو لە دامەزراندنی یەکێتی ژنان و هاوکار بوو لە جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی گرینگ جێبە جێکردوەلەگەڵ ئەوەشدا باوەڕی تەواوی بە مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەکانی تر هەبوو، بایەخدان بە کورد و مێژووی نەتەوەیی کارێکی تەی دادە هێرۆیە تەنها ئەگەر سەری ئەمنە سورەکەی بکەین و مانەوەی وەک مێژوویەکی نەتەوەیی تێدەگەین کە چەندین وردبینی بووە، ئەم شێرە ژنە کە زیاتر لە نیو سەدەیە ناوێکی زۆر دیاری کۆمەڵگای کوردەواریە زۆر پێناسەی جوانی شایستەیە، بەر لە هەموو شتێک هاوسەر و هاوڕێی تەمەنی مام جەلال سەرکردە و ڕابەری نەتەوەیی کورد و بیرمەندی مەزنی خەبات و ئاشتی و تەبایی و سازان و لێبووردەیی و کۆکردنەوەی بیر و ڕا جیاوازەکانە و شکۆی شانازی گەلی کوردستانە.
دادە هێرۆ یەکێکە لەو کەسایەتیانەی کە بە درێژایی ژیانی ویستویەتی ئەوەی کردویەتی لە شاخەوە بۆ شار. خاوەنی ڕێبازێکی مرۆڤدۆستی بوو و پڕۆژەی هۆشیاری و گەشەپێدان و بە هاناچوون کۆمەڵانی خەڵکەوە بێت. بە هۆی کاری سیاسی و باری تەندروستی ئەم خاتوونە دوورکەوتەوە لە کارە باشەکانی و ئێستاش شار کارە باشەکانی دادە هێرۆی پێوە دیارە. لە کۆتاییدا هیوای لەشساغی و تەندروست باش و تەمەندرێژی بۆ دادە هێرۆی مرۆڤ دۆست و پێشمەرگەو سیاسەتمەدار دەخوازین




