یادێكی مەزن لەرۆژێكی مەزندا
فەتاح شێخ ئەمین
سەرجەم گەلانی سەرگۆی زەوی زلهێز و بچوكتر..رزگاركراو رزگار نەبوو،خاوەنی مێژووی تایبەتی خۆیانن و هەمیشە لەهەوڵدان بیرنەكردنی ئەو مێژووە یان و هێشتنەوەیان لە یادەوەریەكانی خۆیاندا وەك خۆیی و زۆر جاریش گەورە كردنیشی لەبەرئەوەی هەربەسەرهاتێك یان كارە ساتێك سەركەوتنی تێدابێت یا بە پێچەوانەوە بەشێك لە میچژووەیەكەیان بۆیە مافی هەمووگەلانە گرنگی زۆری پێبدات، لەبەرئەوەی بەشێك لە هەڵسەنگاندن و حساب بۆكردنی گەلان لەلایەن دۆست و دوژمنانیەوە لەسەر مێژووەكەیەتی بەچاك و خراپەوە.
گەلی كوردیش بەحوكمی دێرینی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و جیۆپۆلتیكی سیستەمەكەی وەبۆ بەرگری لە نیشتمان و گەلەكەی، نەهێشتنی ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی كە لەلایەن دوژمانان و داگیركەرانیەوە زۆر نامرۆڤانە ئاراستەی كراوە، چەندین بزوتنەوە و شۆرشی بەرپا كردووە و بەهەزارەها خوێنی بەخشیوە كە ئیستاش بەشێوەیەكی سەردەمیانە بەردەوامە بۆ گەیشتن بە هەموو ئاواتەكانی گەلەكەمان.
یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەناو ئەو مێژووە دا پانتاییەكی گەورەی داگیركردووە لە بەرخوداندا پشكی زۆر گەورەی بەركەوتووە و هەوڵیداوە بەشی هەرە زۆری چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردەواری لەژێر ئاڵاكەی خۆیدا كۆبكاتەوەو هانیان بدات بۆ بەشداریكردن لەخەبات بەشێوەیەكی دبلۆماسی و سیاسی و شۆرش كردن ، هیچ نەبێت دڵسۆزیان بۆ گەلەكەیان ئەویش بەو گۆرانكاریە بنەرەتیەی لەكۆمەڵگادا لەرووی سیاسی و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ….هتد، لەدروست بونی باڵەكانی كۆمەڵەی ماركسی لینینی كوردستان ..دواجار بزوتنەوەو هێلی گشتی و دوا جارتریش پێكهێنانی (ی.ن.ك) وەك نیمچە بەرەیەك.
رێكخستن و زیندانیش لەپاڵ خەباتەكانی تریدا شێوەیەكی خەباتی سەردەمیانەی تری (ی.ن.ك) بوو وێستگەیەكی زۆر بەهێز و كاریگەر و پشتیوانی میللەتەكەمان بوو لەسەردەمی خۆیدا بۆ جۆشدانەوەی شۆرش و پیشاندانی هەلوێستی بوێرانە دەتوانرێت بەشێك لە چۆكدان و حسابكردن بۆ یەكێتی نیشتمانی كوردستان..لەلایەن دۆست و دوژمنانیەوە خۆراگری و بەئەمەكی و چۆك دانەدانی زیندانیە سیاسیەكان بووە.
لە زیندانەكاندا كە هەر یەكەم زیندانی سیاسی (ی.ن.ك) وەك دروشمی (كەم ژیان و كەڵ ژیان) بوو كەئەو تایبەت مەندیە (خاڵە شیهاب و ئەنوەر زۆراب)پێشرەویان كردو دواتر بەشی هەرە زۆری زیندانیان (ی.ن.ك) لەسەری دەرۆیشتن.
لێرەوە دەمەوێت بچمە سەر یادەوەریەكی زۆر مەزنی لەبیركراو كە دووجار مەزنە یەكێكیان بۆ یادی دامەزراندنی (ی.ن.ك) ئەنجامدرا و ئەوەی تریش لەمێژووی زیندانیاندا یەكەم جاریوو لەژێر دەسەلاتی دڕندەترین ڕژێمدا ئەنجام بدرێت، كە گەورەبێت یان بچوك دەچێتە خانەی مێژووی گەلەكەمانەوە ئەویش یادەوەری (12)ساڵەی دامەزراندنی (ی.ن.ك)بوو لە زیندانی گەورەی ئەبوغرێب لە(1/6/1987)كە ئەو پرۆسەیە پێشتر لەلایەن چەند هەڤاڵێكی (ی.ن.ك)وە بەگشتی كەلاڵە كرا و بڕیاری جێبەجێكردنی درا،
ناوەكانم لەبیرە بەڵام ناینوسم ..هەم لەبەرئەوەی ئەوە ئەركێكینیشتمانی و رێكخراوەی بوولەسەر شانی هەموومان هاورێكانمان گیانی خۆیان لەو پێناوەدا بەقوربانی كردبوو..هەم نەوەك ناوێكم لەبیر بچێت و گلەیم لێ بكەن.
بریاربوو لە(1/6)ی ئەو ساڵەدا ئەویادە بكرێتەوە واتە لە دامەزراندنی (ی.ن.ك) بەلام لەبەر ئەو دوو هۆكارە دواخرا.
أ-یەكەمیان بەهۆی هەندێ سیخوڕەوە سەرەداوێكی ئەو هەوڵە گەیشتبووە ئەمنی ئەبوغرێب بۆ ئەوەی هێوریان بكەینەوە و وەها نیشان بدرێت هەوڵی لەوجۆرە نی یی.
ب-دووەمیان (10/6/1970)رۆژی دامەزراندنی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان بوو كە رێكخراوی زۆر بەهێزی ناو (ی.ن.ك)بوو بۆ ئەوەی هەم هاورێیانی ئێمەی كۆمەڵەو هەم هەموو هەڤالێكی تری ناو(ی.ن.ك)بێ بەش نەبێت لەو یادە مەزنە بۆیە لە(10/6/1987)جێ بەجێ كرات و ناونرا یادی (12)ساڵەی (ی.ن.ك) بۆیە یادی (1/6) ناوی دەركرد.
بە پێی بریارەكە دوای (مەسگەری)بەیانی واتە سەرژمێری بەیانیان سەرجەم زیندانیە سیاسیەكانی (ی.ن.ك) {یشیان تاشی بوو عەتریان لەخۆیاندابوو هەموو تەرمۆزەكان لەجیاتی ئاو شەربەتیان تێكرابوو نوقڵ دانرابوو لەلایەن هەموو سەفەرداسێكەوە واتە ئەو كەسانەی كە پێكەوە نان دەخۆن بۆ ئەوەی هەركەسێك هات بۆ پیرۆزبایی شەربەت و نوقلیان بدەنێ لەناو ئەو چەند كەسەی پێكەوە لە خێمەكەدا بوون یان یان سەفەرداش بوون، یەكێكیان مابوونەوە لەشوێنەكەی خۆیان و ئەوانی تریش بەكۆمەڵ دەگەران بۆ پیرۆزبایی كردنی یادەكە جگەلەوەی بەراستەوخۆ و ناراستەوخۆ سەرجەم زیندانیەكانی (ی.ن.ك) ئاگادار كرابوون بۆ دەستپێشخەری و جێبەجێكردنی .
پێش چەند رۆژێك حزبە سەرەكیەكانی سەرجەم حزبە سیاسیەكانی ناو ئەبوغرێب لەلایەن كەسە دیارەكانیانەوەلەو هەواڵە ئاگادار كرابوونەوە وەك حزبی شیوعی و پارتی دیموكراتی كوردستان و حزبی دعوەی عێراقی و حزبی بەعسی چەپی سوری و حزبە ئیسلامیەكانی كوردستان و هەندێك كەسی حزبە توركمانیەكانی تیدابوو.
سەرەتا یادەكە زۆر بە نهێنی ئەرۆیشت چونكە تەنها لەلایەن زیندانیانی (ی.ن.ك)وە پیرۆزبایی گەرم لەیەكتر دەكرا..بەڵام لەدوای چەند كاتژمێرێك شێوەیەكی رەسمی وەرگرت و لەلایەن سەرجەم حزبەكانی ئەبوغریب پشتیوانی لێكرا لەچەپ و راستەوە بەكۆمەڵ هەم (ی.ن.ك)ەكان هەم حیزبەكانی تر پیرۆزباییان لەیەكتر و زیندانیانی (ی.ن.ك)دەكرد.
كەهیچ بەهانەیەك نەمابوو بۆ شاردنەوەی یادەكە راستەوخۆ سەرجەم حزبەكان بە كورد و عەرەب و توركمان و علمانی و ئیسلامی ….هتد، بەشداریان لەگەل كردین كەزۆر جێگەی تقدیربوو، بەڵام هەندێك حزب و لایەن گەرم و گوڕتربوون بۆ مێژوولەوانە هاوێیانی حزبی شیوعی هەرچۆن لەكاتی ئەشكەنجەداندا خۆراگر و بەهەلویست بوون..لەویادەدا زۆر جیانەدەكرانەوە لە زیندانیەكانی (ی.ن.ك).
دائیرەی ئەمن و پۆلیس و سەجانەكانی ئەبوغریب لە رێگەی سیخورەكانیانەوە لەیادەكە ئاگادار كرابوونەوە بە كێبڵ و دار و بەكۆمەڵ و شڵەژاوی كەوتنە هەڕەشەو(غلق الممر) كەوتنە ئینزارەوە ، هەموو كارێكی ئەبوغریب ڕاگیرا .. زیندانیەكان لەقاعە و جەمەلۆن و شوێنەكانی خۆیان بەردەوام بوون لەیادەكە بە ماچكردنی یەكتر و هوتاف كێشان و خوێندنەوەی شعری سیاسی و..چوونەدەرەوە لە زیندانەكان قەدەغەكرا ..بۆ ئێوارە بەهەزاران حەرەس جمهوری ناو مەرمەر و سەربان و بینای ئەبوغریبی گرت بۆ كۆنترۆڵ كردنی یادەكە، كەدواجار وەك مانگرتنی لێهات بەڵام نەتوانرا ئیجرائات لەگەڵ كەس بكرێت لەوكاتەدا لەبەرئەوەی بەشی هەرەزۆری زیندانیەكان بەشدارو پشتیوانی زیندانیەكانی (ی.ن.ك)بوون، كە ئەو ئابلوقەیە لەلایەن حەرەس جمهوری و ئەمنی خاص و دەسەڵاتدارانی ئەبوغریب سێ ڕۆژی خایاند و كۆتایی هات ، لەلایەن ئیزگەی دەنگی گەلی كوردستانەوە زۆر گرنگی پێدرا و بەگۆڕانكاریەكی گرنگ وەسفی كردبوولە زیندانیانی ئەبووغریب.
ئەوە جگەلەوەی بە شاهیدی ئەو زیندانیانەی كەزیاتر لە(20)ساڵ بوو لە ئەبوغریب بوون بەیەكەم هەلوێست و بوێریان لەقەلەمدا لە مێژووی زیندانی سیاسی كورد و ئەبوغریب سەروەریەكی مێژوویی بوو بۆ گەلەكەمان و بۆ (ی.ن.ك).
بەڵام دوای مانگێك بۆ تۆڵە سەندنەوە و چاوترساندن و دووبارە نەبوونەوەی ئەو جۆرە هەڵوێستە (39)زیندانی سیاسی بەهەلوێستیان لە ڕێوڕەسێكی ترسناك و پڕ لەقیندا بێ سەرو شوێن كرد بۆ ماوەی سێ مانگ ، لەبەرئەوەی ئەو زیندانانە هاوڕێی تەنگانەی خۆمان بوون و زۆر جێگەی نیگەرانیمان بوون بەلام لەكاتی هاتنی كەس و كاریان بۆ ئەبوغریب و دیارنەمانیان ئیمەی توشی وەڵامێكی ناراست و دروست دەكرد چونكە مێژووی ئەبوغریب وەهابوو هەركەسێك لەدوای حكومدانی بانگ بكرێتەوە لەلایەن ئەمن و ئیستخباراتەوە لەسێدارەدراون، بەڵام ئەمانە لەبەرئەوەی لەدەرەوەی ئەبوغریب و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ پێی زانی بوو رژیم نەیتوانی شەهیدیان بكات.
هەقە مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان مەدالیای ڕێزلێنانیان پێ ببەخشێت لە ساڵیادی دامەزراندنی ئەم حزبەدا چونكە هەندێكیان لەدوای ئازاد بوونیان شەهید بوون كەئەم ناوانەن.
1. شێرزاد یاسین محمد – كەركوك / شەهیدبووە.
2. تەحسین حمە غریب – سلێمانی / شەهید بووە.
3. كاروان حمە سعید – سلێمانی / شەهید بووە.
4. بێستون عبدالله (بێستونی حەمدی) – سلێمانی /كۆچی دوایی كردووە
5. نورەدین وەلی رەزا / كەركوك
6. فەرەیدون تاهیر ئەمین / كەركوك
7. نەبەز جەواد قادر / هەولێر
8. كەمالعومەر هندی / سلێمانی
9. ئاسۆ جمال موختار / سلێمانی
10. فارووق كریم عەلی (چاوشین) /سلێمانی
11. رزگار محمد احمد(جۆلا) /سلێمانی
12. محمد عوسمان عەلی (مەخموری) /هەولێر /كۆچی دوایی كردووە
13. سەروەر عبدالكریم خلیفە / سلێمانی
14. نەجات احمد یابە (ساڵەیی) / هەولێر
15. جەزا عەلی رحیم / سلێمانی
16. عباس حمە فەرەج عەزیم / سلێمانی
17. شێخ حسن حسین نەجمەدین /چەمچەماڵ /كۆچی دوایی كردوە
18. خەسرەو رشید رحیم / سلێمانی
19. دڵشاد حمە عبدالله / سلێمانی
20. بەكر سەعید ئەحمەد (دەلاك) / سلێمانی
21. هێمن حەمە سەعید (بەگ) / سلێمانی
22. یوسف عبدالله خچر / سلێمانی
23. سەلاحەدین سالح تۆفیق (سەلاحە سور) /سلێمانی
24. حاجی جەمیل حەمە سالح /كەركوك /كۆچی دوایی كردووە
25. خالید محمد فتاح / سلێمانی
26. حسن محمد علی (سەراوی) /سلێمانی / شەهید بووە.
27. محمد نوری (زینانەیی) /دوزخورماتوو
28. ئاری نوری غفور /سلێمانی
29. چالاك محمد نوری / كەركوك
30. حسین محمد موراد /خانەقین
31. سەعدون غەریب / چەمچەمال
32. مەناف حمە ئەمین فتاح/ سلێمانی
33. نەجدەت جەلال عبدالله /هەولێر
34. نەجیب ئەحمەد ئیبراهیم / هەولێر
35. عومەر عەلی شەریف (عومەرەسور) / سلێمانی
36. فەرەیدون ئیبراهیم رشید / سلێمانی
37. مەجید رشید حمە كریم(چاورەش) /سلێمانی
38. جەزا نوری محمود(جەزای خالە بلە) /سلێمانی


