هەڤالانی خەباتگیری ی. ن. ک:پێشمەرگە نەبەزەکانی هێزی پشتیگیری کوردستان..
وتارێكی سەرۆك مام جەلال لە یادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا لە ساڵی 1987دا، كە باس لە ئەركی خەبات دەكات لە هەلومەرجێكی دژواردا، ئەم وتارە لەلایەن ئەكادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی كادیران چاپكراوە لە ساڵی 2011، هەڤاڵ (فەرید ئەسەسەرد) پێشەكی بۆ نووسیوە.
ئامادەكردنی: ڕێبوار ستار
بەشی یەكەم
بهسلاوێکی شۆڕشگێڕانەی گەرمەوە، پیرۆزبایی لەخۆتان و هەموو دڵسۆزانی کوردایەتی و شۆڕشی ڕزگاری و دیموکراسی خەڵکی کوردستان دەکەم، بەبۆنەی بیرەوەری ئیعلان کردنی پێکهێنانی ی. ن. ک لە ١/٦ی ساڵی ١٩٧٥دا.
دامه زراندنی ی. ن. ک له و سهردهمهدا دوای تێکدان و فەوتاندنی شۆڕشی چوارده ساڵەی کوردستان، دوای داگیر کردنی هەموو خاکی کوردستانی خواروو لەلایەن دەوڵەتی بورژوازیی بیروکراتی عیراقەوە، نەک هەر هەڵگەڕانەوە بوو لەداگیرکەران و بەگژاچوونی فەوتاندنی شۆڕش بوو، نەک هەر وەلام دانەوەیەکی دەمکوتکەرانەی بەزین و دەنگی ناسازی هەڵاتن بوو لەکۆڕی شۆڕش و خەباتی سەختی درێژخایەنی پشت بەخۆ بەستوو، نەک هەر بانگەوازی خۆڕاگرتن و چۆک دانەنەدان و سوور بوون لەسەر خەبات و فیداکاری بۆ پاراستنی کورد و کوردستان لەئەژدیها هارهکەی عەفلەقی کە دەیویست
کوردهواری هەڵلوشێت و کوردستان تهعریب بکات، نەک هەر هاتنەوەیەکی دلێرانە و قارەمانانە بوو بۆ کۆڕی خەبات و خۆبەخت کردن، (هەر چەندە هەر یەکێکیش لەو کارانه مایەی سەربەرزی و سەروەری هەتا سەر بوون) بەڵکو بەپێڕەوه چوون و پێشوازی کردن و بەدیهێنانی ژیرانە وجوامێرانەی پێویستیەکی مێژوویی مەزن و گرنگی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و ڕێکخستنەوە و جۆشاندنەوەی جۆڵانەوەی ڕزگاری و دیموکراتی خەڵکی کوردستان (کوردایەتی) و هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشیش بوو، ئەو شۆڕشەی کە لەمێژووی دوورو درێژی کوردایەتیدا بڕته ڕێبازە ڕاست و دروستەکەی، بـۆته ڕێگەی ڕاست و ڕەوای ڕزگار بوون لەزوڵم و زۆری نەتەوایەتی و چەوساندنەوەی چینایەتیش.
بەڵێ دامەزراندنی ی. ن. ک بەدیهێنانی ئەرکی مێژوویی ڕێکخستنەوەی کوردایەتی و هێزەکانی شۆڕشی ڕزگاری و دیموکراتی خەڵکی کوردستان بوو لەچوارچێوەی یەکگرتنێکی نیشتمانی و دیموکراتی شۆڕشگێڕانەی ئەوتۆدا کە زەمینە خۆش
بکات و ساز بدات بۆ پێکەوە ژیان و هاوخەباتیی باڵه پێشکەوتنخواز و شۆڕشگێڕەکانیان و پێکەوە بەڕێوەبردنی لەخەباتی جەماوەیری شۆڕشگێڕانەدا بۆ بەدیهێنانی پێشڕەوی کوردستانی ڕاستەقینەش کە دەتوانی سەڕکەوتووانه ڕابەری خەبات و شۆڕشی خەڵکی کوردستان بکات بەرەو بەدیهێنانی هەموو ئامانجه نیشتمانی و کۆمەڵایەتییەکان.
سەرەڕای ئەمانەش – بەهەموو گرنگی و ئههەمییەتی مەزنی خۆمانەوە، ی. ن. ک شێوەیەکی نوێی ڕێکخستنەوەی کوردایەتی و شۆڕش بوو، شێوەیەکی داهێنەرانەی گونجاو بوو لەگەڵ تەبیعەتی هەردووکیان و پێویستییەکانی سەرکەوتنی هەردووکیان. ههر بۆیهش دوای دامەزراندنی ی. ن. ک و کەوتنه گەڕی تێکۆشەرەکانی و پاش بڵاوبوونەوەی دەنگوباس و پەڕەسەندنی چالاکی خەباتگیرەکانی هیواد و ئۆمێدێک لەدڵی دڵسۆزانی کورد و کوردستان گەڕاو پەیدا بؤوه. وه سەبارەت بەو ڕاستیانەی سەرەوە و بەڕاستی و دروستی و ڕەوایی دروشم و سیاسەت و هەڵوێستەکانی ی. ن. ک و سەبارەت بەدارشتنی
ستراتیژێکی ڕاست بۆ کوردایەتی و شۆڕش کە تییدا زۆر بەچاکی و بەروونی و بەڕاستی، دوژمن و دۆست، هێزەکانی سەرهکی و پێشرەوو ناحەز، ئامانجی سەرهکی و لاوەکی، ناکۆکییەکانی دوژمنان و ناو ڕیزەکانی گەل، جۆری ڕیزکردن و ڕێکخستن و ڕابەری کردنی چینەکان و توێژەکانی نیشتمانی کۆمەڵانی کوردستان دیاری و دەستنیشان کرابوون، وه سەبارەت بەدۆزینەوەی ڕێگەی تایبەتی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و دۆزینەوەی ژیرانەی ڕێبازی گەشەکردنی کوردایەتی و هەلومەرجه تایبەتییەکانی کوردستان و خاسیەتە تایبەتییەکانی شۆڕش لەکوردستاندا و زانینی ڕێبازی ڕاستی شۆڕشهکە، وه سەبارەت بەژیرانه و وەستایانه، پێکەوە گرێدانی خەباتی کۆمەڵانی خەڵک لەشارو لادێ کە چالاکی پێشمەرگانه و تێکۆشانی ناو شار خزمەتی یەکتریان دەکرد و یارمهتی یەکتریان دەدا و ڕای یەکتریان تەواو دەکرد، بەڵێ سەبارەت بەو ڕاستیانەش، خێرا و هەر زووی. ن. ک توانی شۆڕش هەڵگیرسێنێتەوە و کوردایەتی جۆش بداتەوە. ئینجا وره و
فیداکاری و خۆ بەخت کردنی سەرکرده و کادر و ئەندام و پێشمەرگەکانی بەهاوکاریی کۆمەڵانی خەڵک و بەدرێژەدان بەخەباتی جەماهیری و شۆڕشگێڕانه، توانی شۆڕشەکەمان بەم ڕۆژەی ئێستەی بگەینێت و ئهو هەموو دەستکەوتانە و ئهو هەموو سەروەرییانەی بۆ جەماوەرو گەل و نیشتمان بەدەست بهێنێت: لەو هەموو سەروەرییانەشدا پێش هەمووان دەبێ دەورو تەسیری ئهو شههیده نەمرانه لەبیر نەکەین کە بەبەخشینی گیان و ژیانی خۆیان بەشۆڕش و بە ی. ن. ک، کە بەفیداکاریی بێ وێنەی خۆیان توانییان بڵێسەی شۆڕشەکەمان بگەیننەوە سەڕ لوتکە سەربەرزەکانی شاخ و چیاکانی کوردستانی خوێناوی.
دهبا هەزاران سلاو بنێرینەوە بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیده نەمرەکانمان، هەموو سەرکرده و شەهیدەکانمان، هەموو کادرە شەهیدەکانمان، هەموو فەرمانده و لێپرسراوه شەهیدەکانی هـ. پ. ک. هەموو ئەندام و لایەنگرانی شەهیدی ی. ن. ک و هەموو پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان.
دەبا ئهم جارەش بەڵێنیان بۆ دوپات بکەینەوە، سویند بخۆینەوە بەگیانی پاک و خوێنی گەشیان کە هەتا سەر، هەتا بەدیهێنانی ئامانج و داخوازییەکانی کوردایەتی و شۆڕش، سەرکەوتنی تەواو بەسەر دوژمنه عەفلەقییە فاشیستەکاندا، هەتا ڕزگارکردنی کوردستان لەچنگاڵی ئیستعماری ئیستیتانی عەفلەقی و هێنانه کایەی حوکمێکی دیموکراتی ئیئتیلافی لەعیراقدا و سەلماندنەوەی مافی چارهنووس بۆ گەلی کوردستان، درێژه بدەین بەخەباتەکەمان، بێ لادان و کۆڵدان و وازهێنان، بەجۆرێک کە دروشمی هەمیـشه شەکاوەمان کوردستان یان نەمان و نەسرەوتن تا سەرکەوتن و سەرکەوتن یان مردن بێت.
ئەی کۆمەڵانی خەڵکی زۆر لێکراوی کوردستانی داگیرکراو!
ئێوەش کە سەرچاوەی بوون و ژیان و مانی ی.ن.ک ن کە لەباوەشی گەرمی پڕ لەخۆشەویستی و پەڕۆشی ئێوەدا ی.ن.ک گەشەی کردووە، شایستەی پیرۆزبایی و سوپاسێکی بێ پایانن: پیرۆزبایی لێتان بەبۆنەی دامەزراندن و هاتنه کایەی ئهو هێزەی مەزنە و شۆڕشگێڕەی ڕێبەری کوردایەتی و شۆڕشەکە تان، بەبۆنەی ئهو هەموو سەرکەوتن و سەروەریانەی (ی.ن.ک) بۆ ئێوه و نیشتمانەکەتانی بەدی هێناوه. سوپاسی زۆر بێ پایانیش بۆ ئهو هەموو یارمهتی و پشتیوانییەی لەی.ن.ک تان کردووه، بۆ ئهو هەموو دڵسۆزی و پەڕۆشییەی بۆ ی.ن.ک تان بووه، کە بەبێ ئهوانه ی.ن.ک نەک هەر نەیدەتوانی ئهو هەموو سەرکەوتن و سەروەرییانه تۆمار بکات، نەک هەر نەیدەتوانی سیاسەتی ڕاست و ڕەوای پشت بەخۆبەستن و پشت بەخەڵک بەستن و سەربەخۆ بوون لەدیاری کردنی سیاسەت و هەڵوێسته جیاجیاکانی خۆیدا، بباته سەر و جێبەجێ بکات، نەک هەر نەیدەتوانی تا ئهوها گەشە بکات و پەره بسێنێت و ببێته ئهو
هێزه مەزن و کاریگەر و گەورەیە لەکۆڕی خەبات و شۆڕشدا، بەڵکو نەشیدەتوانی خۆی ڕابگری و بپەڕقێ لەڕووی ئهو هەموو درژمن و پلانانەی کە ئییمپریالیزم و داگیرکەرانی کوردستان لەدژیان گێڕاوه، لەڕووی ئهو هەموو ناحەزی و بەگژا هاتنەی کە زۆر جار لەخۆت و خۆڕایی و بەناحەق دووچاری ی.ن.ک بووه. تەنانەت هەندێ جار لەدۆست و هاوپەیمانه بابەتییەکانیشەوه. هەر بۆیەش جەژنی ی.ن.ک بۆته جەژنی کۆمەڵانی خەڵکی خەباتگیری کوردستان، نەک هەر سەربارەت بەوەی ی.ن.ک لەخۆیانه و بۆ خۆیان دروست بووه بەڵکو سەبارەت بەم ڕاستییەش ئیمڕۆ سەرکەوتن و شکانی ی.ن.ک ده کاته سەرکەوتن یان شکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و خەبات و شۆڕشەکەیان، نیشاندانی ئهم ڕاستی یه بابەتیه بۆ خۆهەڵکێشان و لەخۆگۆڕان و لەخۆبایی بوونی هەڤالانی خەباتگیری (ی.ن.ک) و (هـ.پ.ک) و هێزی پشتیگیریی کوردستان
نیه[1]، بەڵکو بۆ بەبیر هێنانەوەی ئهو هەموو ئهرک و ئۆباڵەیه کە ئهم ڕاستییه لەگەڵ ڕدنی ئهو هەڤاڵه خەباتگیرانەی ئاڵاندووه و خستوویه تی ئەستۆیانه وه، کە ده بێ و پێویست ده کات لەسەریان، زۆرتر بچنه ناو کۆمەڵانی خەڵکەکەوە، باشتر یان ڕێک بخەن و ساز بده ن بۆ خەبات و چاکتر و چالاکانه تر و ژیرانه تر ڕێبەریی خەبات و راپەڕینەکانیان بکه ن هەر وه ک دەبێ و پێویست ده کات، زۆر زۆرتر خۆیان بەخزمه تکاری کۆمەڵانی خەڵک و هێزی سیاسی و پێشمەرگانه ی ئهوان بزانن، زۆرتر و زیاتر بەئەمەک بن لەئاستی ئهو هەموو هاوکاری و یارمه تی و لەباوەش گرتنه ی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی داگیرکراوی زۆرلێکراودا کە سەرەڕای ئهو هەموو زۆڵم و زۆرو چەوساندنەوە و خوێنمژینەی حکومەتی ئیستعماری عەفلەقی داگیرکەر، بەخۆشی و شادیشەوە ئەڕکی زۆرو زەحمەتی جۆراجۆر
لەئهستۆ دەگرن و قبوول ده که ن و ده کیشن بۆ هـ.پ.ک و تێکۆشەرانی ی.ن.ک.
بۆیه لەسەر هەموو خەباتگیرانی ی.ن.ک و هـ.پ.ک و هێزی پشتیگیری کوردستان پێویسته کە ئهمڕۆ لەهەموو کاتێک زیاتر بمێننەوە لەناو ڕیزەکانی خەڵک و لەڕیزی پێشەوەیاندیا خەبات درێژە پێ بده ن لەدژی سیاسەتی ئیستعماری ئیستیتانی عەفلەقی بەگشتی و سیاسەتی کاول کردن و ڕاگواستنی دێهات و شارو شارۆچکەکانی کوردستانی بەتایبە تی.
ئهمڕۆ لەهەموو کات و ساتێکی تر لەسەر خەباتگیرانی ی.ن.ک بەگشتی و کادرو ئەندامانی بەتایبەتی پێویسته کە بەپشووری شۆڕشگێڕانەوە، بەچالاکی و بەژێری ئهم ڕاستیانەی خواردهوو ئهم کارانەی خوارەوەش بۆ کۆمەڵانی خەڵک روون بکه نه وه و دیاریان بکه ن تا سازو ئامادهیان بکه ن بۆ ئهوەی پێکەوە بەدییان بهێنن.
١. ڕاستیی یەکەم ئەمهیە: کە دوژمنی داگیرکەری عەفلەقی هار بووه، بەپیسترین و درندانەترین شێوه بەربۆته گیانی خەڵکی کوردستان، بەتۆپ، بەفڕۆکه، بەتانک، بەسەرباز، بەجەیشی شەعبی، بەجاش، بەپۆلیس و ئهمن و ئیستخبارات، کە وتۆته تەفروتونا کردنی کورده واری و دامرکاندنەوەی شۆڕش و لەناوبردنی کوردایەتی.
درندایەتی دوژمنی داگیرکەری عەفلەقی ئهوەنده پیس و دڵڕەقانەیە گەیشتۆته ڕادەی تاوانی بەکار هێنانی چەکی کیمیاوی لەدژی خەڵکی لادێی کوردستان و هـ.پ.ک و پشتیگیری کوردستان، ئهمەشیان دوا تیری کەوانەکەیە تی کە وا بەبەڕچاوی دنیای کەڕو ڵاڵهوە، بەبەڕچاوی مرۆڤایەتیەوە، بەبەڕچاوی دەوڵەتە سۆسیالیست و دەوڵەتەکانی دنیای سێیەمین و دەوڵەتەکانی ئەوروپا و بەفیتی ئیمپریالیسته کانی ئەمریکاو فەڕەنسا و بریتانیا، بێ شەرم و بێ پەڕوا، بەئاشکراو بەباره بار، لەدژی خەڵکی کوردستان بەکاری دەهێنێت بێ
ئەوەی کەسیان تەنانەت پرتە و بۆڵەیەکیش بکەن. واتە هەموویان نەک هەر بێ دەنگ و دەستەوەستان راوەستاون لەبەرامبەر ئهو تاوانانەی جەنگ و ئهو پێشێل کردنەی قانونەکانی نێو نەتەوەکان و بڕیارەکانی جنیف، بەڵکو خۆشیان کەڕو ڵاڵ کردووه لەئاستی بانگەوازو هاواری خەڵکی کوردستان و ئهو هەموو بروسکە و نامەی ی.ن.ک و هێزەکانی تری کوردستان کە بۆیان لێ دەدەن و دەنێرین. واتە هیچ یەکێکیان بەجیاوازیی بیروباوەڕیان، بەجیاوازی ڕژێمەکانیان و نیازەکانیانەوە نه لەسەر کورد هەڵدەدەنێ، نه لەسەر مان دەکەنەوە، نه بەدەنگمانەوە دێن، نەک ئەرک و واجبی خۆشیان وەک ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان، هەندێکیان وەک زلهێزو دەوڵەتی گەورەی بەرپرسیار لەپاراستنی قانونەکانی نێو دەوڵەتەکاندا، جێبەجێ دەکەن.
دیاره ئێمه هیچ گلهییەکمان لەدەوڵەتە ئیمپریالیستەکانی ئەمریکاو فەڕەنسە و بریتانیا نیه چونکە دوژمنی خوێنخۆری کورد و کوردستانن، چونکە بەرپرسیارو تاوانباری داگیرکردن و
دابەش کردنی کورد و کوردستانن، بەڵام گلهیی ڕەفێقانەمان لەدەوڵەتە سۆسیالیستەکان، لەهێزەکانی ڕزگاری و دیموکراتی دنیایه کە خۆیان کەڕو ڵاڵ کردووە لەئاست لێنانی سەرپێچیی تاوانی چەرخی بیستەمدا، تاوانی لەناو بردنی خەڵکی کوردستانی خواروو، تەسرەویش بەدەربەچوانیانەوە تاوانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەدژی لادێی کوردستان بۆ مراندنی منداڵە ساوادەکان و ژهراوی کردنی کوردستان و ئابادی تەنانەت ئاژەڵیش لەکوردستاندا.
نازانم ئهو دروسته بابەتەیانەی جۆڵانەوەی ڕزگاریی گەلان بەجۆڵانەوەی ڕزگاری و دیموکراتی کوردستانیشەوە، چۆن و چ وەڵامێکی ڕێگهدان و سەردەمەکانی خۆیان و مێژوو دەدەنەوە؟
بەڵێ پێویسته ئهم ڕاستیانه، بەڕەق و ڕووت بخەینه بەڕچاوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان پێیان ڕابگه ینین کە ئیستڕ – ڕەق و بەداخەوە – هەر خۆیان بەتەنها، دەبێ چاری خۆیان بکەن و بەسازدان و بەکارهێنانی هێندو توانای ڕەدو ڕەواندی خۆیان خۆشیان ڕزگار بکەن.
[1] هێزی پشتیگیری: کە لەوتارەکەدا بەشێوەی هـ پشتیگیری لێ ئاماژەی بۆ کراهووه، ئهو هێزه چەکدارەی خەڵکی گوندەکانە کە بەشێوەیەکی خۆبەخش شانبەشانی هێزی پێشمەرگە بەشداریی لەچالاکییەکاندا دەکردو ئەرکی سەرەکیی پاراستنی ناوچه ڕزگارکراوەکان بوو (ئەکادیمیا).




