ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانى: بانگەوازەکەى بارزانى جددى نەبوو

پووختەى هەواڵ

  • بافڵ جەلال تاڵەبانى لە بایەخى بانگەوازەکەى مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى کەمکردەوە.
  • بانگەوازەکەى بە ناجددى و بیانوویەک بۆ هەنگاوەکانى دواتر ناوبرد.
  • تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکى خاوەن پێگە بەدەم بانگەوازەکەى بارزانییەوە نەچووە.

لە کاتى سەرکەوتنى بۆ ناو ئۆتۆمبێلەکەى لە دواى پانێڵەکەى کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى، پرسیار لەبارەى بانگەوازەکەى بارزانى لە بافڵ جەلال تاڵەبانى کرا، ئەویش گوتى “ئەو پەیامە بە بۆچوونى ئێمە و دوای دیراسەیەکی دوورودرێژ جددی نەبوو”.


بافڵ جەلال تاڵەبانى:

  • پەیام بۆ دانیشتن و پەیام بۆ دیپلۆماسی لەناو ڕاگەیاندنەوە ناکرێت.
  • ئێمە ژمارە تەلەفۆنی یەکدیمان هەیە، مەکتەبی سیاسییەکانمان پەیوەندییان هەیە بەیەکەوە.
  • یەکێک بە فەرمى داوای دانیشتنی کرد، ئێمە دیراسەی دەکەین و وەڵام دەدەینەوە.
  • ئەوەی ئێمە تێگەیشتووین وەکوو بیانوویەکە بۆ هەنگاوی داهاتوو کە بە نیازن بیکەن تاوەکو دوای بڵێن ئەوە ئێمە داوامان کرد دانیشین و ئەوان نەهاتن و ئەم شتانە.
  • ئەم یارییانە کۆنن، ئەو کڵاوە ناچێتە سەر کەس.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، 9ـی تشرینی دووەمی 2026، لەبانگەوازێکدا داوای لە سەرکردایەتی یەکێتی کرد کە لەگەڵ پارتی دابنیشن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *