تۆم باراک: ئەمریکا کار بۆ ئەوە دەکات عێراق سەقامگیر بێت

- تۆم باراک ڕایگەیاند، ئەرکی ئەمریکایە هەوڵبدات عێراق سەقامگیر بێت و کاریش بۆ ئەوە دەکەین.
- تۆم باراک گوتیشی ، هەناردەی نەوت لە هوورمزەوە کێشەی تێکەوتووە ، بەڵام عێراق و سووریا کلیلى چارەسەرى هەناردەى نەوتن بە بۆرى.
ئەمڕۆ تۆم باراک لە هەشتەمین کۆنفرانسی ساڵانەی دەستپێشخەریی عێراق کە لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا بەڕێوەدەچێت، وتارێکی پێشکەش کرد لە بارەی هێرشەکانی سەر عێراق و قەیرانی هەناردەی نەوت.
تۆم باراک نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ عێراق و سووریا:
- گەرووی هوورمز بووەتە سەرچاوەی کێشە لە ناوچەکە، دەبێت ڕێگەی دیکە بدۆزرێتەوە.
- گەرووى هوورمز دەستکارى ناکرێت بەڵام ڕاکێشانى بۆرى نەوت چارەسەرە
- عێراق و سووریا کلیلی چارەسەری هەناردەکردنی نەوتن بە بۆری.
- ڕێگەى بەدیلى گەرووى هوورمز بۆرییە نەوتییەکانى عێراقە.
سەقامگیریی عێراق هێڵی سوورە
- عێراق وڵاتێکى زۆر نایابە و خاوەنى مێژوویەکى پێنج هەزار ساڵە و خاوەنى کەسانى زیرەکن.
- عێراق وەک ماڵێکى کراوە پێشوازى لە هەمووان کردووە و دۆستێکى نزیکى ئێمەیە و دەبێت لەلایەن عێراقییەکانەوە بەڕێوەبچێت.
- عێراق بەردەوام ڕووبەڕووى قەیران بووەتەوە و دەبێت لەمەولا وڵاتەکە سەقامگیربێت.
- ئەرکى ئەمریکا ئەوەیە کە چۆن عێراق دۆخێکى ئارامى هەبێت.
- لە عێراق دەبێت چەک تەنیا لە دەستى دەوڵەتدابێت.
ڕۆڵی ئەمریکا لە ناوچەکە
- ئێمە وەکو ئەمریکا دەبینە چارەسەر و نابینە بەشێک لە کێشەکان.
- داوا لە لایەنەکان لە ناوچەکە دەکەم کۆتایی بە ناکۆکییەکانیان بهێنن.
- دەمانەوێت دەستى هاوکارى بۆ سەقامگیرى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست درێژبکەین



