كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی 73 سەرکردە و کەسایەتی گرنگ کۆدەکاتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە 12-11-2026 كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و بەشداریی 73 سەرکردە و کەسایەتیی سیاسی، دیپلۆماسی، ئابووری، ئەمنی و سەربازی لە عێراق و وڵاتانی جیهان و لە ژێر چاودێریی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی دەستپێبكات.
پلاتفۆڕمی کۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانیش ئاشکرایکرد، سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی یەكێك دەبێت لە ئامادەبووان و وەك قسەكەرێکی کاریگەر بەشداری لە کۆڕبەندە ستراتیژییەکەی سلێمانی دەکات، كە دەیان كەسایەتی و سەركردەی جیهان بەشداری تیا دەكەن.
كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی
كۆڕبەندی ستراتیژی سلێمانی وەك یەكێك لە گرنگترین ڕووداوە دیپلۆماسی و ستراتیژییەكان لە شاری بەڕێوەدەچێ و لیژنەیەكی ڕاوێژكاری نێودەوڵەتی بەهێز لەخۆدەگرێت كە كەسایەتییە ناسراوەكانی جیهان و ناوچەكە كۆدەكاتەوە، لەوانە:
ئەم كۆڕبەندە دەبێتە سەكۆیەكی گرنگ بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا و داڕشتنی نەخشەڕێگایەك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەكان و هێنانەدی ئاشتی و سەقامگیری بەردەوام لە ناوچەكەدا.
لە كۆڕبەندەكەدا كە بەچاودێری راستەوخۆی قوباد تاڵەبانی دەبێت, چەندین پانێڵی گرنگ سەبارەت بە ئاستەنگە ستراتیژییەكانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەئاسایشی ناوچەكە و جیهان، گەشەپێدانی ئابوری و دۆزینەوەی هەلی نوێی وەبەرهێنان و دیپلۆماسیەت و بەهێزتركردنی پەیوەندییەكان و سەقامگیری ناوچەیی لەڕێگەی گفتوگۆی باڵاوە سازدەكرێت.



