بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

سەرۆک کۆمار: پێویستە مافەکانی ژنانی رزگاربووی ئێزدی بپارێزرێن

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئابی 2026، نزار ئامیدی سەرۆکی کۆماری عێراق، لە کۆشکی ئاشتی لە بەغداد پێشوازی لە وەفدیکی ژنانی ڕزگاربووی ئێزیدی، مەسیحی، تورکمان و شەبەک کرد و لە چوارچێوەی دیدارەكەدا باس لةبارودۆخی ژيان وپێويستی دەستەبەركردنی مافەکانیان و دابینکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ توانادارکردن و دووبارە تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگە کرا.

لە دیدارەکەدا، کە دکتۆر خالید شوانی وەزیری داد ئامادەیبوو، سەرۆکی کۆمار جەختی لەوە کردەوە، دادپەروەری بۆ ڕزگاربووان و پاراستنی کرامەتیان بەرپرسیارێتییەکی نیشتمانییە و هیچ جۆرە سستییەک لەو بارەیەدا قبوڵ ناکرێت،
هەروەها ئاماژەيدا بە گرنگی بەردەوامبووني پشتیوانی دابينكردني پێداویستییەکانیان و چارەسەری گشتگیر بۆیان، وەک پاڵپشتی دەروونی، کۆمەڵایەتی، تەندروستی و ئابووری.

هاوکات سەرۆک کۆماری عیراق تەئکیدی لە پێویستی کارکردنی کاریگەر بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە و یاساکانی پاراستنی مافەکانیان کرد، بە شێوەیەک کە دەوڵەت پابەند بێت بە پاراستنی هەموو پێکهاتەکان و کەرامەتی هاووڵاتیان، دووپاتیشکردەوە کە تاواني تیرۆریستانی داعش لە دژی ئێزیدییەکان، مەسیحییەکان، تورکمانەکان، شەبەکەکان و هەموو پێکهاتەکانی دیکەی عێراق، بە تێپەڕبوونی کات لەبیر ناچن و ناکەونە دەرەوەی لێپرسینەوەی یاسایی.

 ئاماژەى بەوەشکرد، دادگاییکردن و سزادانی تاوانباران ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقییە، و داواي بەردەوامبوونی هەوڵە ناوخۆيي و نێودەوڵەتییەکانی كرد بۆ تۆمارکردنی ئەو تاوانانە و ڕێگرتن لە دەربازبوونی تاوانباران لەسزای ياسايی، بە شێوەیەک کە بنەماکانی دادپەروەری بەدی بهێنرێن و یادەوەری ئەو ڕووداوانە بۆ نەوەکان بپارێزرێت، لەبەرامبەریشدا، ژنانی ڕزگاربوو سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی لەپای گرنگیداني بە کێشە و داواکارییەکانیان و بەدواداچوونی بارودۆخیان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close