بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە بارودۆخی تەندروستیی د. جەبار نەریمان دەپرسێتەوە

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە بارودۆخی تەندروستیی د. جەبار نەریمان دەپرسێتەوە

لە بەردەوامی خەمخۆری و وەفاداری بۆ تێکۆشەرانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان ، ئەمڕۆ، ٥ـی ئابی ٢٠٢٦، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، بە یاوەری د. هێمن عاصی بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی شۆڕش، لە نەخۆشخانە سەردانی پزیشکی شۆڕش و تێکۆشەری دێرین (د. جەبار نەریمان عەبدول)یان کرد.

لەو سەردانەدا، مەکتەبی سکرتارییەت لەنزیکەوە لە تەندروستیی د. جەبار یان پرسییەوە و ئاگاداری بەڕێوەچوونی پرۆسەی چارەسەرەکانی بوون . هاوکات ستایشی کارو خزمەت و کۆششەکانیان کرد وەک دکتۆرێکی دڵسۆز و خەمخۆری شۆڕشی نوێ کە رۆڵی گێڕاوە لە چارەسەری سەدان کەس لە هێزەکانی پێشمەرگە لە شاخ لەم رووەوە مەکتەبی سکرتارییەت هیوای سەلامەتی زیاتر و زوو چاکبوونەوەیان بۆ خواست .

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەمەش تەماشاكە
Close