لەیادی ٢٥بیست و پێنج هەمین ساڵەی كاك حمەڕەشید باریكەیی ناسراوبەهاوڕێ (بەهجەت)

لەیادی ٢٥بیست و پێنج هەمین ساڵەی كاك حمەڕەشید باریكەیی ناسراوبەهاوڕێ (بەهجەت)
مێژووی خەبات وتێكۆشانی كاك حمەڕەشید كتێبێكی دەوێت كەهاوڕێ وهاوسەنگەرەدێرینەكانی لەسەری بنوسن .
كەم نین ئەوكەسانەی كەهەموو ژیانی خۆیان تەرخان دەكەن بۆخەبات وتێكۆشان لەپێناوئامانجێكی دیاری كراوداوتاسەرمۆخ و ئێسقان دڵسۆزو بەئەمەكن بۆگەل ونیشتمان كەهەمیشەو تادواهەناسەی ژیانیان تێ دەكۆشن و خەبات دەكەن بۆسەرفرازی گەل و نیشتمانەكەیان
پیاوێكی باڵابەرزی چوارشانەی سوروسپی و قسەخۆش وبەهیمەت وچوست و چالاك وچاونەترس و پیاوی ڕۆژانی سەختی خەباتی ڕێكخستنەنهێنیەكان و دڵسۆزوبەئەمەك بۆهاوڕێكانی وخەمخۆری پێشمەرگەپارتی زانەكانی دوای ئەنفال كەم كەس هەیە ئەوتێكۆشەرەجوامێرە نەناسێت و ناوو ناوبانگی كاك حمەڕەشید باریكەیی نەبیستبێت.
هەڵبەتە مێژووی ژیانی پڕلەخەبات وتێكۆشانی كاك حمەڕەشید لەشەستەكانەوە دەست پێ دەكات وێسگەی ژیانی سیاسی وپێشمەرگایەتی ئەوتێكۆشەرەجوامێرە پرپرە لەئازایەتی وسەروەری چاونەترسی کاک حمەرەشید پردێکی گەورەبوە لەنێوان پارتی زانەکان و رێکخستنەکان.
لەساڵی ١٩٨٩داولەڕۆژگارێكی سەختی خەباتی نهێنی ودوای ئەنفالەكاندالەڕێگەی كاك حمە نوری گەرمیانەوە ناسراوبەهاوڕێ(مراد)لەگەڵ كاك حمەڕەشید یەكترمان ناسی
كاك حمەڕەشید تێكۆشەرێكی قاڵبووی خەبات وتێكۆشان بوو كادرێكی ژیرووبەتواناو ووردوبەسەلیقەبوو،
كاك حمەڕەشید بۆپەیوەندی كردن بەپێشمەرگە پارتی زانەكانەوە لەساڵەكانی ١٩٨٩و١٩٩٠دا بێ سڵكردنەوەلەهێزووتوانای دوژمن دەیان جارڕێگەپڕ مەترسیەكانی بڕیوەبۆپەیوەندیكردن بەپێشمەرگەپارتی زانەكانەوە
ڕێكخراوی سلێمانی بەهاوكاری كاك حمەڕەشیدوكاك حمەنوری گەرمیان پردێكی پەیوەندیان دروست كردبوو لەنێوان ڕێكخراوی سلێمانی وپێشمەرگە پارتی زانەكانداكەهەمیشەلەكاتی سەردانیكردنیاندابەووریاییەكی زۆرەوەكارەكانی ئەنجام دەدا.کاک حمەرەشید یەکێک بوە لە خەمخۆرودڵسۆزانەی کەدەوری گەورەی هەبوە کتێک کاک ئازادی سەگرمە برینداردەبێت لەچارەسەرکردن و ناردنی بۆبەغداد دووجوامێرە كاك حمەڕەشیدوكاك حمەنوری توانیان كارئاسانی بكەن بۆهێنانی كاك ئازاد بۆسلێمانی و لە سێلمانی شەوە بۆبەغداد بۆچارەسەركردن كەئەوێ ڕۆژێ كارێكی زۆرپڕمەترسی بوو لەگەڵ هاوڕێیانی تری ڕێكخراوی سلێمانی توانیان لەنەخۆش خانەیەك عەمەلیاتی بۆبكەن و چاودێری بكەن و چارەسەری تەواوی بكەن خۆشبەختانە ڕێكخراوی سلێمانی توانی بەهاوكاری هاوڕێیان چارەسەری كاك ئازادبكەن وبەسەلامەتی گەڕانەوە بۆسلێمانی .
كاك حمەڕەشیدلەپێناوگەل وشۆڕش ونیشتمانەكەیدا هەمیشە یەكێك بوە لەوتێكۆشەرە ئازاونەترس و گیان لەسەردەستەی ئەم شۆڕشە
پێش ڕاپەڕینی ساڵی١٩٩١ دەوری دیاروبەرچاوی هەبوو لەپەیوەندی كردن بەزۆركەسەوە لەسەر بڕیاری شۆڕش هەتا جارێك لەگەیاندنی نامەیەك بەكەسێك ژیانیشی كەوتەمەترسی یەوە كەخۆی بۆی باسكردم وەدەیان كەسیشی وەك شانەی چەكداری شاڵاو بۆڕاپەڕین ڕێكخستبوو
لەڕاپەڕینیشدا دەوری دیاروسەركردەی هەبوو لەسنووری شارەزووردا.
كورتەیەك لەژیا ن نامەی كاك حمەڕەشید باریكەی
ناو :حمەڕەشید شەریف
لەڕیزەكانی ڕێكخستندا ناسرابوو بە هاوڕێ (بەهجەت)
ساڵی ١٩٤٤ لەخێزانێكی هەژاری ناوچەی شارەزوور لەدایك بوە
لەلای چەندمەلایەك خوێندنی ئاینی خوێندوە
پاشان دەچێتە قوتابخانەو دەست بەخوێندن دەكات
هەرلەسەرەتای لاوێتیەوە خولیای خەبات وكوردایەتی دەكەوێتە مێشكیەوەو وازلەخوێندن دێنێت و لەساڵی ١٩٦٧دالەتەمەنێكی كەمدا دەبێت بەپێشمەرگە لەشۆڕشی ئەیلولدا
ئەندامی ناوچەی قەرەداخ وشارباژێڕوبوەو
لێپرسراوی ڕێكراوەكانی وارماواوشارەزووروسیوەل بوە
دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلول
لەساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی دەكات بەیەكێتی نیشتمانی كوردستان (كۆمەڵەی ڕەنجدەرانی كوردستانەوە)
لەبواری كاری ڕێكخراوەیداچەندین پلەی بڕیوە
ساڵی ١٩٨٩ بوە ئەندامی ڕێكخراوی سلێمان و لێپرسراوی كەرتی ڕێكخستنی شەهید سەركەوت
لەڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١دادەوری كاریگەری هەبوەلەسنورەكەدا
لەپاش ڕاپەڕین بوە ئەندامی مەڵبەندی سلێمانی ولێپرسراوی كۆمیتەی ڕێكخستنی شارەزوور
ساڵی ١٩٩٣ بووبەئەندامی مەكتەبی عەسكەری
ساڵی ١٩٩٤ بووبە كارگێڕی مەڵبەندی ٩نۆی ڕێكخستنی شارەزوور



