ژمارە دووی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاوكرایەوە

بەبڕیاری قوباد تاڵەبانی لە گەرمیان 133 خوێندنگە نۆژەندەکرێنەوە.

جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆنیی باڵەخانەکانی خوێندن گرفتیان بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و خوێندکاران دروستکردووسەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان وتیشی، بە خۆشحاڵییەوە، قوباد تاڵەبانی بڕیاریدا، ئەو خوێندنگانەی کە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پێویستان بە نۆژەنکردنەوەیە، نۆژەنبکرێنەوە، ژمارەکە 133 خوێندنگەیە و بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەندەکرێنەوە و هەموو پێداویستییەکیان بۆ دابین دەکرێن.

مامۆستا محەمەد ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانیش لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەی بەوەدا، دەمێکە خوێندنگەکان نۆژەن نەکراونەتەوە، پێویستە باڵەخانەکان ببنە باڵەخانەی سەردەمیانە.

“قوباد تاڵەبانی بڕیاریداوە بە بودجەیەکی کراوە سەرجەم قوتابخانەکان کە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە، نۆژەنبکرێنەوە بە شێوازێکی سەردەمیانە”، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیان وادەڵێت.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *