قوباد تاڵەبانى: ئەمڕۆ گفتوگۆ لەبارەى پرسە گرنگەکان دەکەین

پووختەى هەواڵ
- کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانى بە وتارى قوباد تاڵەبانى دەستپێکرد.
- لە وتارەکەیدا جەختى لە ڕۆڵ و پێگەى سلێمانى لە پرسە گرنگەکاندا کردەوە.
قوباد تاڵەبانى لە وتارەکەیدا بەخێرهاتنى میوانەکانى کرد و خۆشحاڵی خۆى بۆ بەشدارییان لە کۆڕبەندەکە دەربڕى و گوتى “شانازییەکى گەورەیە هەمووتان لێرەن”.
قوباد تاڵەبانى:
- زۆرێک لە دۆستانمان لە شوێنى دوورەوە هاتوون بۆ ئەم کۆڕبەندەکە.
- سلێمانى بە شارى هەڵمەت و قوربانى ناسراوە.
- سلێمانى هیچ کاتێک ڕازى نەبووە هیچ کەسێک بەسەریدا زاڵ بێت.
- سلێمانى شیاوترین شوێنە بۆ ئەم جۆرە گفتوگۆیانە
- پانێڵەکانى ئەمڕۆ و سبەى داهاتوویەکى باشترمان بۆ دەخولقێنن.
- هیوادارم بە گفتوگۆکانمان بگەینە دەرئەنجامێک و گفتوگۆیەکى دۆستانە بکەین.
ئەمڕۆ و سبەى، کۆڕبەندى ستراتیجیی سلێمانی، بە بەشداریی چەندین سەرکردە و کەسایەتیی سیاسی و ئابووری و ئەمنی و سەربازیی لە ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان، لەژێر چاودێریی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق و قوباد تاڵەبانی بەڕێوەدەچێت.



