بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى فەرماندەی نەمر کەمال مستەفا عەلی بەگ-دا

ئەمڕۆ 32  ساڵ بەسەر شەھیدبوونی فەرماندەی نەمر (کەمال مستەفا عەلی بەگ) ناسراو بە (کەمال عەجەم)دا تێپەڕدەبێت.

شەهید (کەمال مستەفا عەلی بەگ)لە ساڵی 1956 لە گەڕەکی تەپەی مەلا عەبدوڵای شاری کەرکوک، لە خێزانێکی کوردپەروەر ھاتووەتە دنیاوە و  لەساڵی 1979 پەیوەندی بە رێکخستنەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە ولە ساڵی 1986 باوکی و دایکی و دوو برای لەلایەن ئەمنی کەرکوکەوە دەستگیردەکرێن و دەخرێنە زیندانەکانی کەرکوکەوە.

هەروەها لەساڵی 1987 بەدەستی چەند کوردفرۆشێک برایەکی شەھید کەمال کەناوی (جمھوور)ە، شەھید دەکرێت، کە ئەوکات رابەر سیاسی تیپی 21ی خاڵخاڵان بوو، دوای شەھیدبوونی براکەی رژێمی بەعس لەلایەن ئەمنی عامەوە بۆ ماوەی 2 ساڵ حجزی بۆ شەھید کەمال دەرکردووە و لە ساڵی 1991 کاتێک تەشکیلی ھێزەکانی پێشمەرگە دەکرێت، شەھید کەمال دەکرێتە معاونی بەتالیۆنی باوەگوڕگوڕ لە رانیە، پێش شەهیدبوون-یشى لێپرسراوی پەیوەندییەکانی شەقڵاوە بووە و كارگێڕی مەڵبەندی سۆران بووە.

لە شەوی20 لەسەر 21ی 7ى1994 لە بەردەم کۆمیتەی شەقڵاوە لەگەڵ ئامۆزایەکی شەهید دەکرێت و دەبێتە ھەشتەم شەھیدی بنەماڵەکەی و دەچێتە ریزی کاروانی نەمرانەوە.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *