بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ پێشوازیکرد لە کونسوڵی گشتیی فەرەنسا

ئەمڕۆ 20ی7ی2026 دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازی کرد لە  یان برێم کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکە دیپلۆماسییەکانی لە هەرێمی کوردستان. 

لە دیدارێکدا پێزانینی خۆی ئاراستەی یان برێم کرد بۆئەو هەوڵە بەردەوامانەی لە ماوەی کارکردنیدا لە پێناو پەرەپێدان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا ئەنجامیدابوو، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

هەروەها بیروڕا ئاڵوگۆڕکرا سەبارەت بە دواین پێشهات و پەرەسەندنە سیاسییەکانی ناوچەکە و تیشک خرایە سەر دەستپێکردنەوەی دیالۆگ و گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکان.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *