بەمزوانە گۆڤاری تێكۆشەر دێتە وەشاندن

ئەندازیارێك كە رێگەی ئازادیی بە خوێن نەخشاند

بۆ یادی شەهیدبوونی سەڵاحی موهەندیس

شەهیدی فەرماندە سەڵاح رەفیق رەحیم ناسراو بە سەڵاحی موهەندیس، لەدایكبووی ساڵی 1954ی شاری سلێمانییە، قۆناغەكانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو كردووە، ساڵی 1976 كۆلێژی ئەندازیاریی زانكۆی بەغدا تەواو كردووە و هەر ئەو ساڵەش پەیوەندیی كردووە بە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوە، وەك ئەندازیار لە بەڕێوەبەرایەتیی رێگەوبانی سلێمانی دامەزراوە، ساڵی 1977 پەیوەندیی كردووە بە  هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە.
 لەو شوێنانەی كە وەك پێشمەرگە و فەرماندەی مەفرەزە و فەرماندەی كەرت پێشمەرگایەتیی تێداكردووە، رۆڵی گەورەی لە چالاكییەكاندا گێڕاوە، ساڵی 1980 كاتێك هەرێمی نۆی بەمۆ بە فەرماندەیی شەهیدی سەركردە شەوكەتی حاجی مشیر پێكهێنرا، شەهید سەڵاح كرایە جێگری فەرماندەی هەرێمەكە، لە كۆتایی ئەو ساڵەدا گواسترایەوە بۆ شارباژێڕ و لەو ماوەیەدا بەشداریی كارای لە چالاكییەكانی ناو شاری سلێمانیدا كردووە و لە یەكێك لە چالاكییەكاندا ساڵی 1981 بە سەختی بریندار كراوە، هەر لە ساڵی 1981دا بەشداریی كردووە لە یەكەم كۆنفرانسی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان لە مالیمۆس.

شەهید سەڵاح كەسێكی هۆشیار و مرۆڤدۆست بوو، لە شار و شاخ خۆشەویستی ناو خەڵك و هاوڕێكانی بوو، بەخشندە بوو، زۆرجار ئەو بڕە پارەیەی كە لە ماڵەوە بۆی دەچوو، دابەشی دەكرد بە سەر هاوڕێ پێشمەرگەكانیدا

دوای هەڵوەشانەوەی هەرێمەكان و پێكهێنانی تیپەکان، کراوە بە فەرماندەی تیپی 47ی پیرەمەگرون، لەو ماوەیەدا كە ئەو بووە فەرماندەی، تیپەكە لە چالاكیی پێشمەرگانەدا ناوبانگی دەركرد و بوو بە یەكێك لە تیپە چالاكەكانی هێزی پێشمەرگە.
شەهید سەڵاح كەسێكی هۆشیار و مرۆڤدۆست بوو، لە شار و شاخدا خۆشەویستی ناو خەڵك و هاوڕێكانی بوو، هەمیشە بەخشندەبوو، زۆرجار ئەو بڕە پارەیەی كە لە ماڵەوە بۆی دەچوو، دابەشی دەكرد بە سەر هاوڕێ پێشمەرگەكانیدا، زۆریش تێكەڵاوی خەڵكی گوندەكان دەبوو و ببووە ئاشنایان.
لەو سەروبەندەدا رێكخراوی بەناو (لەشكری ئیسلامی)، لەلایەن دوژمنانەوە دروستكرا بۆ ئاژاوە نانەوە لە ناوچە رزگاركراوەكاندا و هاوكاریی دارایی و سەربازیی دەكرا، بۆیە بە بڕیاری سەركردایەتی و لە كاتی دیاریكراودا، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆ پاراستنی ناوچە رزگاركراوەكان، لێیان هاتنە دەست و ناوچەكەیان لەو ئاژاوەیە پاك كردەوە، رۆژی 25/7/1982 سەركەوتنی كۆتایی راگەیەندرا و نرخی سەركەوتنەكەش، خوێنی سەڵاحی موهەندیس و چەند هاوڕێیەكی بوو.

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *