مەكتەبی سكرتارییەت: هەڤاڵ دلاوەر پێشمەرگەیەكی بەهەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەباتە

رۆژی 20ـی تەمموزی 2026، وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لە شاری سلێمانی، بەختیار قادر محەمەد ناسراو بە هاوڕێ دلاوەری بەسەركردەوە.
لەو بەسەر كردنەوەیەدا، ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەت بە گرنگییەوە لەهەواڵ و تەندروستی هەڤاڵ دلاوەر یان پرسییەوەو هیوای تەندروستی باشترییان بۆ خواست.
هاوكات ئەندامانی وەفدی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال ستایشی جوامێری و نەبەردی هەڤاڵ دلاوەر-یان كرد وەك پێشمەرگەیەكی ورە پۆڵاین و بە هەڵوێستی رۆژە سەختەكانی خەبات و تێكۆشانی كوردایەتی، لەبەرامبەر ئەو رابردووە پڕ لەسەروەرییەشدا مەكتەبی سكرتارییەت پەیام و سڵاوی یەكێتیانەی سەرۆك بافڵ و قوباد تاڵەبانی-یان ئاڕاستەكردوو چەپكە گوڵ و رێز و وەفادارییان پێشكەشكرد .
لایخۆیەوە؛ هەڤاڵ دلاوەر بە رێزەوە لە بەسەركردنەوەكەی رووانی و جەختی كردەوە شانازی بە مێژوو و رابردووی خۆیەوە دەكات وەك كاروانچییەكی رۆژانی سەختی خەبات و كوردایەتی كە هەوڵەكانی بۆ دۆزی رەوای گەلەكەی سەركەوتووبووە.







