ژمارە یەكی گۆڤاری تێكۆشەر بڵاودەكرێتەوە

پرۆسەی ئاشتی لە باكوورەوە بۆ رۆژئاڤا

ئێوارەی 25ئابی 2026 مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە لە كۆشكی سەرۆكایەتی سوریاوە رایگەیاند پرۆسەی تێكەڵكێشكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەگەڵ سوپای سوریادا تەواو بوو، بەپابەند بوون بەو رێككەوتنەوە كە لە 29 كانونی دووەمی 2026 لەنێوان حكومەتی راگوزەری سوریاو هەسەدە ئیمزار كرا، بە دیاریكراوی لە ماددەی 9ی رێككەوتنەكەدا هاتووە، تێكەڵكردن و یەكگرتنی هەموو دامەزراوەكانی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەتی سوریا جێگیركردنی هەموو كارمەندەكانی ئیدارەی خۆسەر لەناو دامودەزگاكانی دەوڵەتی سوریادا.

دەكرێت ئەم گۆڕانكارییانە، سەرەتای قۆناغێكی نوێ‌ بێت بۆ كورد، چونكە یەكەمجارە كورد بە شێوەیەكی رەسمی لەنێو دامودەزگاكانی دەوڵەتی سوریادا، دانی پێدا بنرێت

لە ماددەی 13دا هاتووە كاركردن لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و فێركردنی سوریا بۆ دیاریكردنی ئاڕاستەی پەروەردە و فێركردنی كۆمەڵگەی كوردی و چۆنێتی هەڵسوكەوت لەگەڵ تایبەتمەندی زمانی كوردی لەو ناوچانەی زۆرینەی كوردن، ئەمەش بە پشتبەستن بە مەرسومی سەرۆكایەتی كۆماری،  ژمارە 13لە 16ی كانونی دووەمی 2026 كە لە ماددەی (3)دا دان بەوەدا دەنێت كە زمانی كوردی زمانێكی نیشتمانییە، دەتوانرێت لە خوێندنگە حكومی و تایبەتەكاندا و لەو ناوچانەی كە دانیشتوان بە ڕێژەیەكی بەرچاو كوردن، بخوێندرێت .

دەكرێت ئەم گۆڕانكارییانە، سەرەتای قۆناغێكی نوێ‌ بێت بۆ كورد، چونكە یەكەمجارە كورد بە شێوەیەكی رەسمی لەنێو دامودەزگاكانی دەوڵەتی سوریادا، دانی پێدا بنرێت وەكو هاووڵاتی ئەو وڵاتە کە پێشتر و  لە ساڵی 1946دا كە سەربەخۆیی وەرگرتووە، بێبەش بوون و پەراوێز خرابوون. 

سوریا لە بەرەی روسیاوە بۆ ئەمریكا
لە 8كانوونی یەكەمی  2024 ئەو رۆژەی رژێمی بەعس رووخا ئیتر كۆتایی بە هاوپەیمانیی ستراتیجی نێوان روسیا و سوریا هات كە لە 8 ئازاری 1963وە،  سوریا لەگەڵ چەندین وڵاتدا هاوپەیمانی و پەیوەندی سیاسی و سەربازیی هەبوو تا دواجار لە خولگەی ئێران و روسیادا دەخولایەوە، هەرچەندە ئێستاشی لەسەر بێت، بنكە و پێگەسەربازییەكانی روسیا لە تەرتوس و حمێمیم و لازقیە ماون، بەڵام ئێستا هاوپەیمانی توركیا و ئەمریكا و خۆرئاواییەكانە بەگشتی.
 پێشتر هەسەدە لە ساڵی 2015 لەكاتی دامەزراندنییەوە تاكە هێزی سوری بوو و پێشتریش وەكو یەكینەكانی پاراستنی گەل لە ساڵی 2014 پەیوەندی و هاوپەیمانی توندوتۆڵی لە گەڵ ئەمریكیەكان هەبوو، بەڵام دواتر كە دۆخەكە گۆڕا، سوریای نوێی دوای ئەسەد چووە بەرەی ئەمریكاوە، ئیتر هیچ بوارێك بۆ هەسەدە و قامیشلو لە سوریادا نەماوە جگە لە رێككەوتن و پێكهاتن لەگەڵ شامدا هەرچەندە رێگەكە فرە سەخت و ناهەمواریش بوو، ئەویش بە رێككەوتنامەی 29 كانونی دووەم و دواتر 10 ئازاری 2025 دەستی پێكرد .
خوێندنەوەی رۆژئاوا بۆ دۆخی نێودەوڵەتیی ئێستا، جیاواز بوو لەگەڵ خوێندنەوەی سەركردەی شۆڕشەكانی كورد لە مێژووی نوێی كوردا لە باشوور و رۆژهەڵاتی نیشتمان بە دیاریكراوی لە هەردوو ئەزموونی كۆماری كوردستان لە ساڵانی 1945-1946، شۆرشی ئەیلولی 1961-1975 كە هەموو تۆپەكان خرابووە كۆشی سۆڤیەت و ئەمریكاوە .
پرۆسەی ئاشتی باكوور و رۆژئاڤا
ئایا ئەم بە پیرەوە چوونەی هەسەدە و مەزڵوم عەبدی بۆ خۆتێكەڵكردن و ئاوێتەبوونی دەوڵەتی سوریا بە باڵی سەربازی و كارگێڕییەوە درێژبوونەوە و هەمان خوێندنەوەی عەبدوڵا ئۆجەلانە بۆ هەڵسوكەوت و بە پیرەوەچوونی دەستپێشخەرییەكەی دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستیی توركیا كە لە 22 تشرینی یەكەمی 2024 رایگەیاند بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان؟ كە درزێكی گەورەی ناسەقامگیری و پشێوی تیدابوو لە كاتی دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1923 تاوەكو ئێستا.؟

زیاتر پیشانبدە

وتارە پەیوەندیدارەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *